فەزڵ و ڕێزی فێربوونی زانستی شەرعی له دینی خوا ‌‌چی یە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
فەزڵ و ڕێزی فێربوونی زانستی شەرعی له دینی خوا ‌‌چی یە ؟

فێربوونی زانستی شەرعی و دینی خوا گەورەترین و باشترین کردەوە و گوێڕایەڵیە؛ هەروە‌ک خوای پەروەردگار فەرموویەتی : (وَمَا كَانَ ٱلْمُؤْمِنُونَ لِيَنفِرُواْ كَآفَّةً ۚ فَلَوْلَا نَفَرَ مِن كُلِّ فِرْقَةٍۢ مِّنْهُمْ طَآئِفَةٌ لِّيَتَفَقَّهُواْ فِى ٱلدِّينِ وَلِيُنذِرُواْ قَوْمَهُمْ إِذَا رَجَعُوٓاْ إِلَيْهِمْ لَعَلَّهُمْ يَحْذَرُونَ)[التوبة:122] ، واتە : با باوەڕداران هەموویان دەرنە‌‌‌چن بۆ جيهاد ،گەر لەهەر کۆمەڵێکيان چەند نەفەرێکيان بمێننەوە و فێری دينی خودا ببن و گەلەکەيان ئاگادار بکەنەوە کاتێ دەگەڕێنەوە لەجيهاد بۆ ئەوەی ئاگاداری فەرمان خودا ببن لەفەرمان پێکراوەکانی و قەدەغەکراوەکانی .
وفێربوونی زانستی شەرعی و دینی خوا خاوەنەکەی دەخاتە ژێر ئەو کۆمەڵەوە کە خودا خێری بۆيان دەوێت،هەر وەک موعاويەـ خوا لێی ڕازی بێت ـ گێڕاويەتيەوە و دەڵێ : گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو - ـ دەيفەرموو: «من يرد الله به خيرًا يفقهه في الدين » رواه البخاري ومسلم، واتە: هەرکەسێک خوا خێری بۆی بوێت فێری زانستی شەرعی و دینی خوای دەکات .
وهەروەها فێر بوونی دینی خوا خاوەنەکەی وا لێ دەکات کەسانی تريش فێری خێر بکات و ئەوەندە خێرە بەسە بۆ ئەو ڕێگايە ئەوەی کە لەو فەرموودەيەدا ئاماژەی پێکراوە کە(‌‌أبو ئومامە) گێڕاويەتيەوە ودەڵێ: پێغەمبەرى خوا بوو - ـ فەرمووی: «إِنَّ اللهَ عزَّ وجلَّ وملائِكتَهُ، وأهلَ السمواتِ والأرضِ، حتى النملةَ في جُحْرِها، وحتى الحوتَ، ليُصَلُّونَ على معلِّمِ الناسِ الخيرَ» رواه الترمذي .
واتە: خوا و فريشتەکان و هەموو خەڵکی ئاسمان و زەوی تەنانەت مێروولە لەکونەکەيدا و تەنانەت حوت داوای لێخۆش بوون بۆ ئەو کەسانە دەکەن کە خەڵک فێری خێر دەکەن .
و‌قسە و باس لەسەر ڕێزی فێربوونی دینی خوا درێژە دەکێشێ و ئومێد دەکەين ئەوەندەی ئاماژەمان پێ کرد بەس بێت ،واللە أعلم.
الشيخ صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان عضواللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلماء

سەردان: ٤,٥٧٥ بەش: فەزڵى عیلم و زانست