ئایا دوعای دەسپێكردنی نوێژ (دعاء الاستفتاح ) لەهەموو نوێژێكدا دەخوێندرێت یاخود تەنها لە نوێژە فەرزەكاندا ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دوعای دەسپێكردنی نوێژ (دعاء الاستفتاح ) لەهەموو نوێژێكدا دەخوێندرێت یاخود تەنها لە نوێژە فەرزەكاندا ؟

دوعای دەسپێكردنی نوێژ (دعاء الاستفتاح) دەخوێندرێت لەنوێژە فەرز و سوننەكانیشدا،و لەڕكاتی یەكەمدا دەخوێندرێت پێش خوێندی سوڕەتی (فاتيحا) ، هەروەك لەصەحیحی بوخاری و موسلیم دا هاتووە أبو هورەیرە رضي الله عنه گێڕاویەتیەوە و دەڵێ:
« كان رسول الله إذا كبر في الصلاة سكت هنية قبل أن يقرأ، فسألته فقال: "أقول: «اللَّهُمَّ بَاعِدْ بَيْنِي وَبَيْنَ خَطَايَايَ كَمَا بَاعَدتَّ بَيْنَ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ, اللَّهُمَ نَقِّنِي مِنْ خَطَايَايَ, كَمَا يُنَقَّى الثَّوْبُ الأَبْيَضُ مِنَ الدَّنَسِ, اللَّهُمَّ اغْسِلْنِي مِنْ خَطَايَايَ, بَالثَّلْجِ وَالْمَاءِ وَالْبَرَدِ»
واته‌: (خودایه‌ نێوان خۆم و هه‌ڵه‌و تاوانه‌كانم دوور بخه‌ره‌وه‌، هه‌روه‌كو چۆن نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژ ئاوات دوورخستۆته‌وه‌، خودایه‌ پاكم بكه‌ره‌وه‌ له‌ گوناهه‌كانم، هه‌ر وه‌كو چۆن پۆشاكی سپی له‌ چڵك و پیسی پاك ده‌بێته‌وه‌، خودایه‌ له‌ هه‌ڵه‌ و تاوانه‌كانم بمشۆ به‌ به‌فر و ئاو و ته‌رزه‌) .
واتە: پێغەمبەر__دوای ئەوەی نوێژی دادەبەست و (الله أكبر)ی دەكرد هەندێك بێدەنگ دەبوو ، پرسیارم لێی كرد دەربارەی ئەو بێدەنگیەیی و ئایا چی دەڵێت لەو كاتەدا؟
فەرمووی : دەلێم : «اللَّهُمَّ بَاعِدْ بَيْنِي وَبَيْنَ خَطَايَايَ كَمَا بَاعَدتَّ بَيْنَ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ, اللَّهُمَ نَقِّنِي مِنْ خَطَايَايَ, كَمَا يُنَقَّى الثَّوْبُ الأَبْيَضُ مِنَ الدَّنَسِ, اللَّهُمَّ اغْسِلْنِي مِنْ خَطَايَايَ, بَالثَّلْجِ وَالْمَاءِ وَالْبَرَدِ» وه كەلیمەی نوێژ (الصلاة) لێرەدا گشتگیرە و نوێژی فەرز و سوننەتیش دەگێرێتەوە،وهەروەها لەپێغەمبەرەوە__سابت بووە و هاتووە كەلە دەسپێكی نوێژدا دەیفەرموو :«سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ وَبِحَمْدِكَ, وَتَبَارَكَ اسْمُكَ, وَتَعَالَى جَدُّكَ, وَلا إِلهَ غَيْرُكَ»
واته‌: (خودایه‌ پاكی و بێگه‌ردی و سوپاس و ستایش بۆ تۆیه‌، ناوه‌كانت زۆر پیرۆز و گه‌وره‌ن، به‌رز و بڵنده‌ گه‌وره‌یت، هیچ په‌رستراوێكیش نییه‌، كه‌ شایسته‌ی په‌رستن بێت، جگه‌ له‌ تۆ) .
وبالله التوفيق، وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم.
اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء

سەردان: ١١,٧٢٤ بەش: چۆنێتى نوێژ