بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ١٧٦٤ کۆی سەردان: ٩١٧١٣٥
پرسیار لەوێنەدا
حوكمی چاتکردن و قسە كردن لەگەڵ ئافرەتی گەنجدا چی یە ؟

ئەو كارە حەرامە ، قسەی عاشقانە بەتەلەفۆن و غەیری تەلەفۆنیش هەر درووست نی یە ، وە هەروەها درووست نی یە بۆ پیاوی باوەڕدار بەشێوازێك لەگەڵ ئافرەتدا قسە بکات كە بزوێنەر و جوڵێنەری شەهوەت و ئارەزوو بێت و جۆرێك لەو شوبهانەی تێدا بێت ، چونكە ئەو كارە سەر دەكێشێ بۆ شەڕ و فەسادی، خودای پەروەردگار بەخێزانی پێغەمبەرەكەی- صلی الله علیە وسلم – دەفەرموێت : ‏{‏فَلا تَخْضَعْنَ بِالْقَوْلِ فَيَطْمَعَ الَّذِي فِي قَلْبِهِ مَرَضٌ‏}‏ ‏[‏سورة الأحزاب‏:‏ آية 32‏]‏‏.‏
واته : وە نابێت كاتێك كە لەگەڵ پیاوانی بێگانەدا قسەتان كرد بە نەرمی‌و ناسكی قسە بكەن ، ئەو كاتە كەسێك كە نەخۆشی نیفاق یان نەخۆشی شەهەوات‌ و ئارەزوو لە دڵیدا بێ لەوانەیە تەماح بكات .
ئەو ئایەتە پیرۆزە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ڕێگری كراوە لە قسەكردنی ئافرەت بەتەلەفۆن لەگەڵ پیاودا بەشێوازێك كە جوڵێنەری هەست و ئارەزوو بێت ، چونكە دەبێتە هۆكاری ئەوەی كە ئەو كەسانەی كەنەخۆشی ئارەزوو لەدڵیاندا هەیە تەماحیان تێ بكەن ، و بێگومان شەریعەتی ئیسلامیش ڕێگری دەكات لە هەر ڕێگایەك كە سەر بكێشێت بۆ حەرام ، و قسەی عاشقانە بەتەلەفۆن و غەیری تەلەفۆنیش لەگەڵ ئافرەتی گەنجدا ڕێگایەكە بۆ خراپەكاری و فەساد ، و حەرامە لەسەرت ئەی ئافرەتی گەنج بەو شێوازە قسە كردنە بدوێی لەگەڵ پیاوی بەرانبەردا یاخود ئەو جۆرە قسانە بكەیت كە برتین لە قسەی عاشقانە و خۆشەویستی و تەلەفۆن و چاتکردن لەگەڵ پیاواندا بۆ یەكتری بەشێوازێك جوڵێنەری ئارەزوو بێت ، ئا ئەم كارانە هەمووی حەرامن ، و هەروەها حەرامە و درووست نی یە ئەی كوڕی گەنج تۆش ئەو كارانە ئەنجام بدەیت .
الشيخ صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان عضواللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلماء



سەردان: ٥٢٦ بەش: عیشق و خۆشەویستى

ئایا دوعای دەسپێكردنی نوێژ (دعاء الاستفتاح ) لەهەموو نوێژێكدا دەخوێندرێت یاخود تەنها لە نوێژە فەرزەكاندا ؟ئافرەتێک منداڵى نابێت دروستە منداڵى کەسێکى تر بێنێت بیکات بە منداڵى خۆى؟