حوکمى ئەو كەسانە چیە کە كەسانی تر دەگرن بەكرێ‌ بۆ ئەوەی(بەحسی تەخەڕوج)یان بۆ ئامادە بکەن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمى ئەو كەسانە چیە کە كەسانی تر دەگرن بەكرێ‌ بۆ ئەوەی(بەحسی تەخەڕوج)یان بۆ ئامادە بکەن؟
پرسیار:

ئایا دروستە بۆ خوێندکار بە بێ ئەوەى خۆى هیچ هەوڵێک بدات بە پارە بەحسی تەخەڕوج یان ڕاپۆرت بەدەست بخات ؟

 پرسیار كراوە لەزانای پایەبەرز ( الشیخ ابن عثیمین _رحمه الله_ ) بۆ چونی بەڕێزتان چی یە دەربارەی ئەو كەسانەى کە كەسانی تر دەگرن بەكرێ‌ بۆ ئەوەی(بەحسی تەخەڕوج) ،یاخود (نامەی تەخەڕوجیان ) بۆ ئامادە بكەن ،یاخود تەحقیق كتابیان بۆ بكەن و بەوە شەهادەكانیان بەدەس دێنن؟
لە وەڵامدا فەرمووى :
لەو شتانەی كە جێگای داخە _هەر وەك كەسی پرسیار كار ئاماژەی پێكردووە_ هەندێ‌ لەقوتابیان كەسانێك بەكرێ‌ دەگرن بۆ ئەوەی (بەحس و نامەی تەخەڕوجیان) بۆ ئامادە بكەن ، و بەوە شەهادە بەدەست دێنن ،و یاخود تەحقیقی هەندێ‌ كتابیان بۆ دەكەن ، بەكەسێك دەڵێت : ژیاننامەی ئەو كەسانەم بۆ ئامادەبكە ، یاخود پێدا چوونەوە بە فڵانە بەحس دا بكە ، پاشان نامە و بەحسەكەی پێشكەش دەكات و بەوە دەرەجەیەك بەدەست دێنێت و دەبێتە یەكێك لەمامۆستایان و بە مامۆستا ئەژمار دەكرێت ، یاخود پێی دەبێ بە یەكێك لەهاوشێوەكانی مامۆستا وەك فەرمانبەر و...وئەم كارە لەحەقیقەتدا پێچەوانەی مەبەست وئامانجی زانكۆیە ، و پێچەوانەی واقیعیشە،و وا ئەبینم ئەمە جۆرێكە لەخیانەت، چونكە بەتەئكید مەبەست لەم كارە تەنها بەدەس هێنانی شەهادەیە ،وگەر دوای چەند ڕۆژێك پرسیاری لێبكرێ دەربارەی ئەو بەحسەی كەشەهادەكەی پێ دەست هێناوە ناتونێ‌ وەڵام بداتەوە .
هەر بۆیە هۆشیاری دەدەم بەو برایانەی تەحقیقی كتاب دەكەن ، یاخود نامە و بەحس بەم شێوەیە ئامادە دەكەن لەسەرەنجامە خراپەكەی .
وە دەڵێم : هیچ ڕێگریەك نی یە لەداوای یارمەتی كردن لەكەسانی تر ،بەڵام نەك بەو شێوازەی هەموو (نامە و بەحسەكەی) كەسێكی تر بۆی ئامادە بكات .