گەر كەسێك لە دڵەوە نیەتی تەڵاقی هێنابێت ئایا تەڵاقی دەكەوێت ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
گەر كەسێك لە دڵەوە نیەتی تەڵاقی هێنابێت ئایا تەڵاقی دەكەوێت ؟

گەر كەسێك نیەتی تەڵاقی هێنابێت تەڵاقی ناكەوێت ، بەڵكو گەر لەبەر خۆیشیەوە بڵێت خێزانم تەڵاق دەدەم تەڵاقی ناكەوێت ، و ئەگەر بڵێت : ئێستا لەوەرەقەیەكدا تەڵاق دانی خێزانم دەنووسم ، پاشان قەڵەم و وەرەقە بهێنێت و بەڵام دواتر نەینووسێ‌ ئەوا تەڵاقی ناكەوێت ، بەڵگەی ئەم قسەیە ئەو فەرمایشتەی پێغەمبەر _ _ «إن الله تجاوز عن أمتي ما حدَّثت به أنفُسَها، ما لم تعمل، أو تتكلم»؛ رواه الشيخان. واتە : خودا لەئومەتكەم خۆش بووە لەوەی كە بەدڵیدا دێت ، بەمەرجێك كاری پێ نەكات ، یاخود دەری نەبڕێت .
وئەمەش نیعمەتی خودایە بەسەر بەندەكانیەوە ، وئەم قسەیە بەنیسبەت كەسە ئاساییەكانەوەیە .
بەڵام بەنیسبەت كەسی قەلەقەوە ئەوا ئەو جۆرە كەسانە تەڵاقیان ناكەوێت گەر بەزمانیش دەری ببڕن ، چونكە هەندێ‌ كەس-نسأل الله العافية- توشی قەلەقی دەبێ لەگەڵ خێزانیدا ، دەیبینی كاتێ‌ توڕە دەبێ خێزانی تەڵاق دەدات و تەڵاق بەدەمیدا دێت ، تەنانەت گەر قورئان بكاتەوە بۆ ئەوەی بیخوێنێ ، شەیتان پێی دەڵێ : تۆ گوتت : گەر كیتابەكەم كردەوە خێزانم تەڵاق داوە ، تووشی دڵە ڕاوكێ‌ دەبێ لە هەموو شتێكدا ، ئەم كەسە جۆرە كەسە تەڵاقی ناكەوێت هەر چەندە بەدەستی خۆی بنووسێت و بەزمانیش بڵێت : خێزانەكەكم تەڵاق داوە ! وبەڵگەی ئەم قسەیەش ئەو فەرمایشتەی پێغەمبەر _ _«لا طلاق في إغلاق». واتە : تەڵاق ناكەوێت لەكاتی توڕەی زۆردا .
ومانای ( الإغلاق) ئەوەیە : مروڤ قوفڵ دەبێت تەنانەت كارێك دەكا بێ ئەوەی ویستی كرنی هەبێت .
محمد بن صالح العثيمين - رحمه الله -
کەواتە ئەوەى بە دڵدا دێ لە شەرعدا ئیعتیبارى بۆ ناکرێت و تەڵاقى پێ ناکەوێت ، وە ئەبێ موسڵمان خۆى بە دووربگرێ لەو ختورەو شتە خراپانەى کە بە دڵیدا دێ و هەوڵبدات بەردەوام دەم بە زیکر و یادى خواى گەورە بێ .

سەردان: ٣,٤٢٥ بەش: تەڵاق و جیابونەوە