جگە لە ڕۆژوو لە ڕەمەزاندا چ شتێك جەختی لەسەر كراوەتەوە مرۆڤ ئەنجامی بدات؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
جگە لە ڕۆژوو لە ڕەمەزاندا چ شتێك جەختی لەسەر كراوەتەوە مرۆڤ ئەنجامی بدات؟

 مانگی ڕەمەزان مانگی عیبادەتە خوای گەورە بە فەزڵ‌و كەرەمی خۆی چەند شوێنێكی دیاری كردووە كە خێری زۆری لێ دەست دەكەوێت، وە چەند كاتێكی دیاری كردووە كە خێرو پاداشتی زۆرە، كەواتە مرۆڤ ئەو شوێنە پیرۆزانە سودی لێ‌ ببینێت وە لە شوێنە پیرۆزەكان مەدینەیە كە نوێژ زۆر ئەجری زیاترە وە بیت المقدس وە مەككەی پیرۆزە، وە لەكاتە پیرۆزەكانیش مانگی ڕەمەزانە، مادام مانگی ڕەمەزان كاتێكی پیرۆزە پێویستە مرۆڤی موسڵمان ئەو كاتە پیرۆزە بە عیبادەتی چاك بەڕێوەبەرێت عیبادەتی باشیش جگە لە بەڕۆژوو بوونەكەی كە باسمان كرد هەروەها شەونوێژیش سوننەتە شەوانە بیكات، تەروایح زیاتر خێری هەیە وەكو لە مانگەكانی تر، هەروەها پێغەمبەر دەفەرمووێ: هەر كەسێك ڕۆژووەوانێك بەربانگی پێ‌ بدات ئەوە وەكو ئەجری ئەو خێری بۆ دەنوسرێ بەبێ ئەوەی لە پاداشتی ئەو كەم بێتەوە خێرێكی زۆرە بەڕاستی خێر لەو كاتەدا.

ئەم پرسیارە لە لایەن بەڕێز (دکتۆر عبداللطیف أحمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ١,٣٥٥ بەش: