گەر سێ ڕۆژ لەمانگی شەوال بەڕۆژوو بێت بەنیەتی ئەوەی ڕۆژووی شەشەڵان و13 و14 و 15 مانگ (ڕۆژە سپیەکان) خێری هەردووکیانی دەس دەکەوێت ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
گەر سێ ڕۆژ لەمانگی شەوال بەڕۆژوو بێت بەنیەتی ئەوەی ڕۆژووی شەشەڵان و13 و14 و 15 مانگ (ڕۆژە سپیەکان) خێری هەردووکیانی دەس دەکەوێت ؟

پرسیاری ئەم بابەتە لە شيخ عبد العزيز بن عبد الله بن باز رحمه الله کراوە ، لەوەڵامدا فەرمویەتى : 
ئومێد هەیە بۆی ئەژمار بکرێت ؛ چونکە ئەو هەم ڕۆژووی شەشەڵانی گرتووە وەهەم ڕۆژووی سێ ڕۆژە سپیەکەی گرتووە ، وفەزڵی خوداش فراوانە .

وەهەروەها هەمان پرسیار لە شيخ محمد بن صالح العثيمين کراوە ، بەم شێوەیە وەڵامی داوەتەوە :
بەڵێ ، گەر شەش ڕۆژ لەشەشەڵان بەڕۆژوو بێت ئەوا ئەو ڕۆژووی سێ ڕۆژە سپیەکەی لەسەر لادەچێ ، جا لەو ڕۆژانە گرتبێتی کەبەڕۆژی سپی ناسراوە یاخود نا ؛ چونکە ئەو لەمانگێکدا سێ ڕۆژ بەڕۆژوو بووە ، عائشة رضي الله عنها دەڵێت : " پێغەمبەر لەهەر مانگێکدا سێ ڕۆژ بەڕۆژوو دەبوو جا گوێی پێ نەدەدا لەسەرەتاوە بوایە یاخود ناوەڕاست ویاخود کۆتایی " ، 
ئەمەش وەک نوێژی چوونە مزگەوتە( تحية المسجد ) کاتێ کەمرۆڤ دەچێتە مزگەوتەوە وسوننەتی موئەکەدە دەکات ئەوا نوێژی چوونە مزگەوتەکەی بۆ ئەژمار دەکرێت … والله أعلم .

سەردان: ٣,٩٣٥ بەش: ڕۆژووى سوننەت