ئەو ئافرەتانەی کەبەهۆی سوڕی مانگانەوە چەند ڕۆژێک لەڕەمەزانیان نەگرتووە ئایا سەرەتا ڕۆژووە فەرزەکە بگرن یاخود شەشەڵان بگرن ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەو ئافرەتانەی کەبەهۆی سوڕی مانگانەوە چەند ڕۆژێک لەڕەمەزانیان نەگرتووە ئایا سەرەتا ڕۆژووە فەرزەکە بگرن یاخود شەشەڵان بگرن ؟

گەر دەتەوێت ئەو خێرەت دەس کەوێت کەلەم فەرموودەدا هاتووە : " مَنْ صَامَ رَمَضَانَ ثُمَّ أَتْبَعَهُ سِتًّا مِنْ شَوَّالٍ كَانَ كَصِيَامِ الدَّهْرِ . " رواه مسلم رقم 1984 .
واتە : هەرکەسێک ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان بگرێت وپاشان شەش ڕۆژ لەمانگی شەوال بەڕۆژوو بێت ئەوا وەک ئەوە وایە هەموو ساڵەکە بەڕۆژوو بوبێت . 
ئەوا سەرەتا ڕۆژووە فەرزەکە بگرە پاشان شەشەڵان بگرە .
بەڵام بەنیسبەت دوا خستنی گرتنەوەی ڕۆژووی فەرز ئەوا دروستە ودەتوانێت دوای بخات بۆ کاتێک کەبۆی دەگونجێت بەمەرجێک نەگاتە ڕەمەزانی ساڵی داهاتوو .