ئاگادار کردنەوەی کەسی خۆ بەزانا زان (متعالم) : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئاگادار کردنەوەی کەسی خۆ بەزانا زان (متعالم)
پرسیار:

گەنجێکی حەماسیمان لایە دەڵێت دەتوانێت حوکمە شەرعیەکان لەقورئان وسوننە دەربێنێت ، وموناقەشەی بابەتە زانستیەکان بکات ، ئەمە لەکاتێکدایە ئەم کەسە بەوە نەناسراوە تەلەبی عیلمی کردبێت !
ئامۆژگاری بەڕێزتان چی یە لەم بارەیەوە ؟

الحمدُ لله ربِّ العالمين، والصلاة والسلام على من أرسله اللهُ رحمةً للعالمين، وعلى آله وصحبه وإخوانه إلى يوم الدين، أمّا بعد:
ئەو کەسەی کەئیدعای دەرهێنان وئیستنبات کردنی حوکمە شەرعیەکان دەکات لەقورئان وسوننە بەبێ ئەوەی پێشتر زانستی خوێندبێت هیچ حساب بۆ قسەی ناکرێت وقسەکەی ڕەت دەکرێتەوە بەقورئان وسوننەت وکۆدەنگی زانایان .

بەنیسبەت قورئانی پیرۆزەوە ، بەم ئایەتە پیرۆزە : ﴿فَاعْلَمْ أَنَّهُ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللهُ﴾ [محمد: ١٩]،
واتە : دەی بزانە کەهیچ پەرستراوێک بەحەق نی یە جگە لە خوا .
ئەم ئایەتە ئەوەی جێگیر کردووە کەسەرەتا پێویستە مرۆڤ زانستی هەبێت ، هەروەک لەئایەتێکی تردا ترسان وخەشیەیی پێویستی لەزانایاندا حەسڕ کردووە : ﴿إِنَّمَا يَخْشَى اللهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاءُ﴾ [فاطر: ٢٨]،
واتە : ئەوانەی کەبەڕاستی لەخودا دەترسن لەبەندەکانی خودا زانایانن .

وەلەفەرموودەی پێغەمبەریشدا صَلَّى اللهُ عليه وآله وسَلَّمَ هاتووە : «يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّمَا العِلْمُ بِالتَعَلُّمِ، وَالفِقْهُ بِالتَفَقُّهِ، وَمَنْ يُرِدِ اللهُ بِهِ خَيْرًا يُفَقِّهْهُ فِي الدِّينِ، وَإِنَّمَا يَخْشَى اللهَ مِنْ عِبَادِهِ العُلَمَاءُ»(١)،
واتە : ئەی خەڵکینە زانست بەفێر بوونە ، وشارەزا بوون لەدین بەورد بوونەوەیە ، وەهەرکەسێک کەخودا خێری بۆ بوێت شارەزای دەکات لەدین ، وبەتەئکید ئەو کەسانە زانان کەلەخودا دەترسن .

وەهەموو کەسێکی عاقڵ دەزانێت کەکارکردن بەزانست دەبێت ، بۆیە هەر هەوڵ وکارێک کەبونیاد نەنرابێت لەسەر زانست باتڵە وڕەت دەکرێتەوە .

جا ئامۆژگاری ئێمە بۆ ئەو جۆرە کەسانە ئەوەیە سەرەتا هەوڵ بدەن فێری زانست ببن و وردە وردە هەوڵی بەدەست هێنانی زانست بدەن و گرنگی بدەن بەشتە گرنگەکان و دوور کەونەوە لەشتی بێ ماناو بێ سوود ، چونکە ئەو کەسەی کەخۆی خەریک دەکات بەو شتانەی کەپەیوەندی بەوەوە هەیە وتەداخولی کاری کەسانی تر ناکات لەزۆر شت پارێزراو دەبێت ؛ چونکە یەکێک لەسیفاتی موسوڵمان ئەوەیە خۆی لەکارێکدا هەڵناقورتێنێت کەپەیوەندی بەوەوە نی یە ، ئەوەش نیشانەی موسوڵمانیەتی ڕاست ودروستە ، پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عليه وآله وسَلَّمَ فەرموویەتی : «مِنْ حُسْنِ إِسْلاَمِ الْمَرْءِ تَرْكُهُ مَا لاَ يَعْنِيهِ»(٢)؛
واتە : لەجوانی ئیسلامەتی مرۆڤ ئەوەیە : واز لەوشتانە بێنێت کەپەیوەندی بەوەوە نییە .

چونکە خۆ خەریک کردن بەشتێکەوە کەپەیوەندی بەمرۆڤەوە نی یە مرۆڤ توشی سەر ئێشە دەکات و زۆر شتی بەسوود لەدەس مرۆڤ دەدات و وا لەمرۆڤ دەکات ئاگای لەو شتانە نەمێنێت کەپەیوەندی بەوەوە هەیە ، بۆیه پێویستە لەسەری خۆی ڕا بێنێت وخۆی بەدوور بگرێت لەو شتانەی کەپەیوەندی بەوەوە نی یە ، وگرنگی بەو شتانە بدات کەسوودی پێ دەگەیەنێت لەدونیا ودوا ڕۆژدا ، لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عليه وآله وسَلَّمَ: «احْرِصْ عَلَى مَا يَنْفَعُكَ وَاسْتَعِنْ بِاللهِ وَلاَ تَعْجَزْ»(٣).
واتە : سوور بە لەسەر ئەوشتەی کەسوودت پێ دەکەیەنێت ، وپشت بەخودا ببەستە ولاواز مەبە .

والعلمُ عند الله تعالى، وآخر دعوانا أنِ الحمد لله ربِّ العالمين، وصلى الله على نبيّنا محمّد وعلى آله وصحبه وإخوانه إلى يوم الدين، وسلّم تسليمًا.

العلامة محمد علي فركوس
===========
(١) أخرجه الطبراني في «الكبير»: (١٦٢٩٦)، من حديث معاوية رضي الله عنه. قال المناوي: «رواه ابن أبي عاصم أيضًا، قال ابن حجر في «المختصر»: إسناده حسن؛ لأنَّ فيه مبهما اعتضد بمجيئه من وجه آخر». نقلاً من «السلسلة الصحيحة» للألباني (١/ ٢/ ٦٧٢).
(٢) أخرجه الترمذي في «الزهد» (٢٤٨٧)، وابن ماجه في «الفتن»: (٤١١١)، من حديث أبي هريرة رضي الله عنه. وأخرجه مالك في «الموطإ»: (١٦٣٨)، وأحمد: (١٧٥٨)، من حديث حسين بن علي رضي الله عنه. وحسَّنه النووي في الأذكار: (٥٠٩)، وصحَّحه أحمد شاكر في تحقيقه لمسند أحمد: (٣/ ١٧٧)، والألباني في «صحيح الجامع» (٥٩١١).
(٣) أخرجه مسلم في «القدر»: (٦٩٤٥)، وابن ماجه في «المقدمة»: (٨٣)، وابن حبان: (٥٧٢١)، وأحمد: (٩٠٢٦)، من حديث أبي هريرة رضي الله عنه.

سەردان: ٢٤٤ بەش: ئادابەکانى طالب عیلم