ئایا لێپرسراوێتی فێرخوازی زانستی شەرعی چیە؟ و چی لەسەر پێویستە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا لێپرسراوێتی فێرخوازی زانستی شەرعی چیە؟ و چی لەسەر پێویستە؟
پرسیار:

ڕەوشتەکانی فێرخوازی زانستی شەرعی ...

ئایا لێپرسراوێتی فێرخوازی زانستی شەرعی چیە؟ و چی لەسەر پێویستە؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

لێپرسراوێتی فێرخوازی زانستی شەرعی لێپرسراویەکی گەورەیە، ئەولێپرسراوێتیەش جیاوازە بەپێی چەند شتێک کە بریتین لە: ئەو زانستەی کە فێرخواز پێیەتی، پێویستی خەڵکی بەو فێرخوازە، توانا وهێزی فێرخوازەکە.
جا بۆیە لێپرسراوێتیەک هەیە لە خودی فێرخوازەکە، کە خۆی دەبینێتەوە لە خۆ ئامادەکردن بۆ فێربوون وبانگەوازکردن وجێبەجێکردنی ئەرکەکان، لێپرسراوێتیەکی تریش هەیە کە خۆی دەبینێتەوە لە گرنگی دان بە زانست وتێگەیشتن لە ئاین، وگەڕانەوە بۆ بەڵگە شەرعیەکان وگرنگی پێدانیان.
بەڕاستی فێرخوازی زانستی شەرعی پێویستیەکی زۆری هەیە بە بوونی دەسمایەیەکی مەزن لە بەڵگە شەرعیەکان، وشارەزابوون بە ووتەی زانایان وڕا جیاوازیەکانیان، وشارەزابوون بە ووتەی ڕاجح لەو پرسانەی ڕای جیاوازیان لەسەرە، بە پشت بەستن بە بەڵگەی قورئان وسونەتی پێغەممەر د.خ بەبێ لاساییکردنەوە بۆ ئەم وئەو، چونکە لاساییکردنەوە لە توانای هەموو کەسێک دایە، وبە زانستیش ئەژمار ناکرێت.
پێشەوای بەناوبانگ أبو عمری کوڕی عبدالبر خاوەنی کتێبی (التمهید) وکتێب گەلێکی تر دەڵێت:

زانیان یەک دەنگن لەسەر ئەوەی کە لاساییکار (مقلد) لە زانایان ئەژمار ناکرێت، جا بۆیە فێرخوازی زانستی شەرعی لێپرسراویەکی گەورەی لەسەرە، ئەویش بریتیە لە: گرنگی دانە بە بەڵگە، وکۆششکردنە بۆ ناسینی بەڵگەی پرسەکان وبەڵگەی ئەحکامەکان لە قورئانی پایەبەرزو وسونەتی پاکژ و لە بنچینە لەبەرچاو گیراوەکانیشدا، هەروەها دەبێت بەئاگاییەکی گەورە وپەیوەندیەکی توندوتۆڵی هەبێت بە ووتەی زانایان، چونکە شارەزابوونی بە ووتەی زانایان یارمەتی دەدات بۆ تێگەیشتنی بەڵگەکان، هەروەها یارمەتی دەدات بۆ دەرهێنانی حوکمە شەرعیەکان، هەروەها یارمەتی دەدات بۆ جیاکردنەوەی راجح ومەرجوح.

مجموع ۳٤٤/۲۳
عبد العزیز بن عبداللە بن باز

سەردان: ٤,٩٠٥ بەش: ئادابەکانى طالب عیلم