ئایا داهێنراو (بدعە) ی چاك و خراپ بوونی هەیە لە ئیسلام دا ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا داهێنراو (بدعە) ی چاك و خراپ بوونی هەیە لە ئیسلام دا ؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
پەنا دەگرم بە خودا ! نەخێر هەرگیز داهێنراو (بدعە) ی چاك بوونی نیە، چونكە ئەو كەسەی كە زاناترینی خەڵكە لە شەریعەتدا وە زمان پاراوترینی خەڵكە لە دەربڕیندا وە ئامۆژگاریكارترینی خەڵكە بۆ خەڵك فەرموویەتی: ((كل بدعة ضلالة)) واتە هەموو داهێنراوێك گومڕاییە. وە لە زمانی عەرەبیدا ووشەی هەموو (كل) یەكێكە لە شێوازەكانی دەربڕینی گشتگیری (عموم) بەڵكو بەهێزترین شێوازیەتی، پێغەمەر () فەرموویەتی ((هەموو داهێنراوێك گومڕاییە)) بەبێ ئەوەی داهینراوی چاكی لێ جیابكاتەوەو باسی بكا. وە هەر كارێك كە مرۆڤ ئەنجامی بدات وە وا گومان ببات كە كارەكەی داهێنراوێكی چاكە: ئەوا یان ئەو كارە داهێنراو نیە بەڵكو كارێكی شەرعیە و پێشتر هەبووەو ئەصلی هەیە بەڵام خۆی ناوی ناوە داهێنراو، یان چاك نیە و ئەم خۆی بە چاكی دەزانێ. ئەما ئەگەر كارێك هەم داهێنراو بێت و هەم چاكیش بێ ئەوا شتێكی مستحیلە. وە لەبەر ئەمە ئینكاری ئەو كەسانە دەكەین كە چەند ویردێك (ذكر) ێكی دیاریكراویان ڕێكخستووە دەیڵێنەوە لە بەیانیان یان ئێواراندا بە تاكە كەسی یان بە جەماعەت، ئینكاریان دەكەین چونكە شتگەلێكیان داهێناوە كە لە سونەت (حديث) دا نەهاتووە كەچی لەگەڵ ئەوەشدا بەباشی دەزانن و بە شتێكی بە فەزڵی دادەنێن.
[الشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله]

سەردان: ٢,٧٩٣ بەش: بیدعە و داهێنراوەکان