چۆن جیاوازى نێوان عیباده‌ته‌ شه‌رعیه‌كان و عیباده‌ته‌ بیدعیه‌كان ڕوونده‌بێته‌وه‌؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆن جیاوازى نێوان عیباده‌ته‌ شه‌رعیه‌كان و عیباده‌ته‌ بیدعیه‌كان ڕوونده‌بێته‌وه‌؟

 بنچینه‌ و بنه‌ما له‌م كاره‌دا ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌یه‌ كه‌ پێشه‌وا ( الترمذي ) گێڕاویه‌تیه‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - فه‌رموویه‌تى: " وَإِيَّاكُمْ مُحْدَثَاتِ الْأُمُورِ؛ فَإِنَّ كُلَّ مُحْدَثَةٍ بِدْعَةٌ، وَكُلَّ بِدْعَةٍ ضَلَالَةٌ" واته‌: دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌ داهێنراوه‌كان، چونكه‌ هه‌موو داهێنراوێك بیدعه‌یه‌، وه‌هه‌موو بیدعه‌یه‌كیش گومڕاییه‌. وه‌هه‌روه‌ها له‌ فه‌رمووده‌یه‌كى تردا ده‌فه‌رموێـت: " مَنْ أَحْدَثَ فِي أَمْرِنَا هَذَا مَا لَيْسَ مِنْهُ فَهُوَ رد" متفق علیه‌. واته‌: ئه‌وه‌ى له‌م دینه‌ماندا شتێكى تازه‌ دابهێنێت كه‌ تێیدا نه‌بێت ئه‌وا ڕه‌د ده‌كرێته‌وه‌و وه‌رناگیرێت. 
وه‌ هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تى: " من عمل عملا ليس عليه أمرنا فهو رد ". 
جا ئه‌م جۆره‌ فه‌رموودانه‌ له‌ بنه‌ماكانى دینن، هه‌روه‌كو ئه‌و فه‌رموودانه‌ى كه‌باس كران ئه‌وه‌ى كه‌ به‌ڵگه‌ن له‌سه‌رى ئه‌وا له‌ كۆى ئه‌و عیباده‌ته‌ شه‌رعیانه‌یه‌ ئیتر له‌باسی عیبادات بێت یان شه‌ریعه‌ت یان مه‌نهه‌ج یان ڕه‌فتار و ئاكار و هه‌ڵسوكه‌وت، بۆیه‌ ئه‌وه‌ى كاروكرده‌وه‌ى پێ بكات و په‌یڕه‌ویان بكات ئه‌وا پاداشتى بۆ ده‌نووسرێت. وه‌ هه‌ر تازه‌داهێنراوێكیش له‌دیندا ئه‌وا بیدعه‌یه‌، وه‌ هه‌موو بیدعه‌یه‌كیش گومڕاییه‌و ڕه‌دكراوه‌یه‌، وه‌ بیدعه‌ش له‌ بواره‌كانى عیبادات و بیروباوه‌ڕدا كارێكى حه‌رامه‌، به‌ڵام حه‌رامێتیه‌كه‌ ده‌گۆڕێت به‌گوێره‌ى جۆرى بیدعه‌كه‌، جا تێیاندایه‌ كه‌ كوفره‌ وه‌كو ته‌واف به‌ده‌ورى گۆڕدا وه‌كو نزیك بوونه‌وه‌یه‌ك له‌ خاوه‌نه‌كه‌ى و پێشكه‌ش كردنى نه‌زر و قوربانى كردن بۆی، وه‌ تێشیاندایه‌ كه‌ هۆكارن بۆ شیرك وه‌كو بینادروست كردن له‌سه‌ر گۆڕ و نوێژ و دوعاكردن لاى گۆڕ، وه‌ تێیشیاندایه‌ كه‌ سه‌رپێچى و تاوانه‌ وه‌كو بیدعه‌ى ژن نه‌هێنان و رۆژوگرتن و وه‌ستان به‌پێوه‌ له‌به‌ر تیشكى خۆر، وه‌ بیدعه‌ هه‌مووى گومڕاییه‌ و بیدعه‌ى چاك بوونى نیه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ بڵێت ئه‌وا تۆمه‌تبارى دین ده‌كات به‌وه‌ى كه‌ كامڵ وته‌واو بێت و تۆمه‌تبارى پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - ده‌كات به‌وه‌ى دینه‌كه‌ى هه‌مووى گه‌یاندبێت و جگه‌ له‌وه‌ش ده‌رگاى ده‌مه‌ده‌مێ ده‌كاته‌وه‌ له‌دینى خوادا بۆ ئاره‌زووپه‌رستان.

وەرگیراوە لە کتێبی : (إعانة الخطباء والأئمة بفقه إمامة الأمة)
لە نوسینى شێخ : محمد بن زيد بن محمد المدخلي

سەردان: ٧٩ بەش: بیدعە و داهێنراوەکان