ئەو هۆکارانە چین کە هاوکاری موسوڵمان دەکەن بۆ بە دەستهێنانی ( إخلاص ـ خوا مەبەستبوون ) لە فێربوونی زانستە شەرعیەکاندا ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەو هۆکارانە چین کە هاوکاری موسوڵمان دەکەن بۆ بە دەستهێنانی ( إخلاص ـ خوا مەبەستبوون ) لە فێربوونی زانستە شەرعیەکاندا ؟

یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی بە دەستهێنانی إخلاص لە فێربوونی زانستی شەرعی بریتیە لە بە جێ گەیاندنی فەرمانەکانی خوای گەورە و ئومێدبوون بە پاداشتەکان، چونکە خوای گەورە هانی بەندەکانی داوە بۆ گەڕان و خواستنی زانستی شەرعی ، هەروەک دەفەرموێت : ﴿ يَرْفَعِ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنْكُمْ وَالَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ دَرَجَاتٍ﴾[المجادلة:11] واتە : ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه له ئێوه و ئه‌وانه‌شتان زانست و زانیاریان پێدراوه چه‌نده‌ها پله‌و پایه به‌رزیان ده‌کاته‌وه‌ .
هەروەها دەبێت موسوڵمان بەو زانست خوازیەی ئومێدی بەو فەرموودەیەی پێغەمبەری خوا () هەبێت کە دەفەرموێت : ( من يرد الله به خيراً يفقهه في الدين ) واتە : هەرکەسێک خوای گەورە ویستی چاکەی بۆ ببێت ئەوا تێی دەگەیەنێت و شارەزای دەکات لە دین .
وە دەبێت زانستخواز ئەوە بزانێت کە هەر دانیشتن و کۆبوونەوەیەکی لە پێناو فێربوونی زانستدا دەستکەوتێکی گەورە و پر فەڕ و بەرەکەتە بۆی، بەمانە و کارەکانی تری هاوشێوەی ئەمانە خوا مەبەستبوون و ئیخڵاسی حەقیقی لە دڵدا دروست دەبێت و وا لە موسڵمان دەکات کە زانست خوازیەکەی بۆ خوا و دوا ڕۆژ بێت .

شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله

سەردان: ١,٨٨٨ بەش: ئادابەکانى طالب عیلم