حوکمی بەکار هێنانی بەرنامەی (face app ) : ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی بەکار هێنانی بەرنامەی (face app )
پرسیار:

السلام عليكم مامۆستای بەڕێز لەم ڕۆژانەی دوایدا بەرنامەی (face app) بڵاو بۆتەوە کە شێوەی دەم وچاو دەگرێت و وەک کەسێکی بەتەمەن وپیر پیشانی دەدات ...جا ئایا ئەم کارە دەچێتە خانەی گاڵتە کردن بەدەم وچاوەوە یاخود نا؟ وەڵاممان بدەنەوە وجزاكم الله خيرا 

وعليكم السلام لەڕاستیدا ئەو بەرنامەیە کە وا نیشان دەدات وێنەی مرۆڤ لەداهاتوودا بەو شێوەیە دەبێت ، وئەو کارە هەواڵ دانە بەوەی لەداهاتوودا وێنەی کەسەکە بەو شێوەیە دەبێت وجۆرێکە لەوێنا کردنی شتێکی غەیبی ونادیار ، هەر بۆیە : حوکمی ئەو کارە حەرامە ودروست نی یە و هۆکاری حەرامیەکەشی بریتی یە لە :

یەکەم : لاسای کردنەوەی دروست کراوەکانی خودا ؛ چونکە ئەو کارە بریتی یە لە گۆڕینی شێوەیەک کەخودا دروستی کردووە بۆ شێوەیەکی دیاری کراو ؛ کەبونیاد نراوە لەسەر شتێکی خەیاڵی وبەتاڵ وتەنها وێنەیەکە لەمێشکدا دادەڕێژرێت گوایە لەداهاتوودا بەو شێوەیە دەبێت لەکاتێکدا لەواقیع دا بوونی نی یە .

جا ئەو کارە یان موتابقی واقیعە ویاخود نا ، خۆ ئەگەر موتابقی واقع بێت واتە (فیعلەن کەسەکە لەداهاوودا وای لێ بێت)ئەوا لەئێستا هاو شێوەی ئەوەیە نەک ئێستا بەو شێوەیە بێت , هەر بۆیە لێرەوە ئەوە دەردەکەوێت کەلاسای کردنەوەی دروست کراوەکانی خودایە لەگەڵ قسە کردن لەغەیب دا .

خۆ ئەگەر موتابقی واقع نەبێت لەئێستادا ئەوا پێش بینیەکی درۆینەیە وجۆرێکە لەدرۆ وسنور بەزاندن بەرانبەر دروست کراوەکانی خودا .
جا هەر لەبەر ئەم لاسای کردنەوەیەیی دروست کراوەکانی خودا ،خودا وێنەی حەڕام کردووە ، کەئەویش ئەو وێنانە دەگرێتەوە کەبەدەست دەکێشرێن و دروست دەکرێت ، جا کاتێ کەخوادا وێنەی هاوشێوەی دروست کراوەکانی کەلە حەقیقەتدا بوونیان هەیە حەڕام کردبێت ئەی چی دەڵێی لەبارەی وێنەی دروست کراوێکەوە کەلەداهاتوودا گوایە بەو شێوەیە دەبیت ؟!
پاشان گەر نەتوانرێت وێنەی هاوشێوەی شتە هەبووەکان بکێشرێت ئەی چۆن دەتوانرێت وێنەی شتێک بکێشرێت کەهێشتا لەواقع دا نەهاتۆتە بوون ولەداهاتوودا دێتە بوون؟!

دووەم : جۆرێکە لەغەش وفێڵ کردن لەخەڵک ، بێگومان غەش وفێڵیش حەڕامە .
جا هۆکاری حەڕامیەتیەکەی تەنها گۆڕینی دروست کراوەکانی خودا نی یە ؛ چونکە گۆڕانکاریەکە لەوێنەکەدا ڕووی داوە نەک لەئەسڵی دروست کراوەکەدا .
بەکورتی ئەو جۆرەکارە دروست نی یە بەهۆی لاسایی کردنەوەی دروست کراوەکانی خوداوە .

١١ / ذو القعدة / ١٤٤٠
أجاب عنه: د. أحمد محمد الصادق النجار
دكتوراه في الجامعة الإسلامية بالمدينة النبوية

سەردان: ٥,٨١٩ بەش: شوێنکەوتنى ئارەزووەکان