حوکمی بۆیاخ کردنی ڕیشی سپی چی یە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی بۆیاخ کردنی ڕیشی سپی چی یە ؟

بۆیاخ کردنی ڕیش بەڕەنگی سوور وزەرد سوننەتە ، وەبۆیاخ کردنی بەڕەنگی ڕەش لەسەر بۆچوونی ڕاست وڕاجح حەڕامە ، وە وتراوە ئەمە بەنیسبەت پیاو وئافرەتەوە یەکسانە تەنها بۆ کەسێک نەبێت کەلەجەنگدایە وبەرانبەر بێباوڕان دەجەنگێ .
ئیمامی ماوەردی دەڵێت : بۆ کەسی موجاهید حەڕام نی یە ، ولەسحیح موسلیم دا لە جابرەوە هاتووە : پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم کاتێ بینی ڕیشی ئەبو قوحافەی باوکی ئەبو بەکر سپی بووە ، فەرمووی : ( غيروا هذا واجتنبوا السواد ) .
واتە : ئەم ڕەنگە سپی یە بگۆڕن ودوور کەونەوە لەڕەنگی ڕەش .

وەلە ابن عمر رضي الله عنهما هاتووە کەپێغەمبەری صلى الله عليه وسلم بینی ( يخضب بصفرة ) واتە : بەڕەنگی زەرد بۆیاخی دەکرد ، وەلەڕیوایەتێکی تردا هاتووە : ( فأنا أحب أن أصنع بها ) .
واتە : من پێم خۆشە بەم ڕەنگە بۆیاخ بکەم .

وە ئیمامی ئەحمەد وابن ماجه لە وەهبەوە گێڕاویانەتەوە ودەڵێت : دخلنا على أم سلمة رضي الله تعالى عنها فأخرجت إلينا من شعر النبي صلى الله عليه وسلم ، فإذا هو مخضوب بالحناء والكتم .
واتە : چووین بۆلای ئوم سەلەمە وپرچی پێغەمبەری صلى الله عليه وسلم بۆ هێناین ، بینیمان ڕەنگ کرابوو بەخەنە وەڕەنگی قەحوایی .

وەئەوەی هەندێ خەڵک دەیکەن ولەکاتی غەیر جەنگدا بۆیاخ دەکەن بەڕەنگی ڕەش دروست نی یە لەشەرع دا .

پاشان ئەم بۆیاخ کردنە بەڕەنگی ڕەشی تۆخ جۆرێک لەغەش وفێڵی تێدا بەنیسبەت ئەو کەسانەی کەدەچنە داوای ئافرەت چونکە ئەو ئافرەتە وکەس وکاری وا گومان دەبەن گەنج وبەهێزە لەکاێکدا لەحەقیقەتدا پیر ولاوازە .

سەردان: ٧٦٤ بەش: ئادابەکان