سەرەتاى دەست پێ کردنى زانستى تەجوید بۆ کەى دەگەڕێتەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سەرەتاى دەست پێ کردنى زانستى تەجوید بۆ کەى دەگەڕێتەوە؟

سەرەتای دەست پێكردنی زانستی تەجوید دەگەڕێتەوە بۆ ئەوكاتەی كە خەڵكی غەیرە عەرەب هاتنە ناو ئیسلامەوە لەسەردەمی فتوحاتی ئیسلامیدا و تێكەڵ بە عەرەب بوون ئەوكاتەی ئیمامی عەلی ڕەزاى خواى لێ بێ داوای لە (أبو الأسود الدؤلي) كرد. هەر لەم كاتەشدا زانستی (النحو) هاتە كایەوە.
لەسەرەتادا (أبو الأسود الدؤلي) دوو دڵ بوو لە دەست پێ‌ كردن بە كارەكە تاوەكو ئەوكاتەی ڕۆژێك پیاوێكی بینی ئەم ئایەتەی ( أَنَّ اللَّهَ بَرِيءٌ مِّنَ الْمُشْرِكِينَ وَرَسُولُهُ) [التوبة: ٣] بە هەڵە خوێندەوە و لەجیاتی ئەوەی بڵێت (ورسولُهُ) ووتی (ورسولِهِ) هەربۆیە ئەمە زۆر كاریگەری تێكرد و هات بۆ لای ئیمامی عەلی ڕەزاى خواى لێ بێ و ووتی: (ئەوە وەڵامی داواكاریەكەت دەدەمەوە) و دواتریش (خلیل بن أحمد الفراهیدی) و قوتابیەكەی (سیبویه) و ئەگەر ئەم كەڵە پیاوانەش نەبوایەن ئەوا هەر كۆمەڵە خەڵكێك بە زمانی خۆی قورئانی دەخوێندەوە.

وەرگیراوە لە کتێبی : هەگبەی پڕ سوود لە زانستی تەجوید
كۆكردنەوە و نووسینی : خزمەتكاری قورئان (رزگار محمد كریم) كەلاری
مۆڵەت پێدراو بە (القراءات العشر الصغرى والكبرى)

سەردان: ١,٧٢٥ بەش: زانستى تەجوید