هەر خێزانێک قوربانى بکەن دەبێ هەمویان خۆیان بگرنەوە لە موو لێ کردنەوە یان تەنها سەرۆک خێزان؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
هەر خێزانێک قوربانى بکەن دەبێ هەمویان خۆیان بگرنەوە لە موو لێ کردنەوە یان تەنها سەرۆک خێزان؟
پرسیار:

ئایا خۆگرتنەوە لە موکردنەوە و بڕینی نینۆک بە تەنها بۆ ئەو کەسەیە کە قوربانیەکە دەکات یان هەموو ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە قوربانیان بۆ دەکرێت؟

ئەو کارە تایبەتە بە ئەو کەسەی کە قوربانیەکە دەکات ، بەڵام ئەو کەسانەی کە قوربانیەکەیان بۆ دەکرێت ئەو حوکمە پەیوەست نیە پێیانەوە چونکە پەیامبەری خوا صلی الله عليه وسلم قوربانی بۆ خۆی و خێزان ومنداڵەکانی دەکرد بەڵام فەرمانی بە ئەوان نەدەکرد بە خۆگرتنەوە لە موکردنەوە و بڕینی نینۆک.

زاناى پایەبەرز محمد بن صالح العثیمین (رحمه الله)

سەردان: ٢,٤٤٦ بەش: قوربانى كردن