سەربڕینى حەیوانى قوربانى بەدەستى قەسابێکى نوێژنەکەر: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سەربڕینى حەیوانى قوربانى بەدەستى قەسابێکى نوێژنەکەر
پرسیار:

ئایا دروستە گۆشتی ئەو قوربانیە بخورێت کە قەسابێکى نوێژنەکەر سەری دەبڕێ ؟

ئەو قوربانیەی کە کەسی نوێژ نەکەر سەری دەبڕێت دەکەوێتە سەر ئەوەی ئایا نوێژ نەکەر کافرە یاخود نا ؟
جا خیلاف لەنێو زانایاندا هەیە کەئایا کافرە یاخود موسوڵمانە گەر لەبەر تەمبەڵی نەیکات ، حەتمەن لەسەر بۆ چوونی ئەوانەی کەبەموتڵەقی نوێژ نەکەر بەکافر دەزانن ئەوا نابێ سەربڕاوی دەستی بخورێت ، وبەپێچەوانەشەوە لەسەر بۆ چوونی ئەوانەی پێیان وایە گەر لەبەر تەمبەڵی نوێژ نەکات کافر نابێ ئەوا سەربڕاوی دەستی حەڵاڵە .

جا بۆ دەرچوون و ڕزگار بوون لەم خیلافە باشتر وایە کەسێک یان قەسابێک قوربانیەکە سەر بڕێت کەنوێژ بکات نەک کەسی نوێژ نەکەر .

سەردان: ٣,٧٣١ بەش: قوربانى كردن