موو لە خۆکردنەوە بۆ ئەو کەسەى دەیەوێ قوربانى بکات: ماڵپەڕی وەڵامەکان
موو لە خۆکردنەوە بۆ ئەو کەسەى دەیەوێ قوربانى بکات
پرسیار:

بیرم چوو مووم لە خۆم کردەوە لەناو دە ڕۆژی سەرەتای مانگی حاجیاندا لەکاتێکدا نیەتم هەبوو کە قوربانی بکەم، ئایا هیچ کەفارەتێکم لەسەرە؟

زانای پایەبەرز عبدالعزیز بن باز ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێ دەفەرموێت:
هەرکەسێک ویستی کە قوربانی بکات ئەوە نابێت پێست و موو لەخۆی بکاتەوە و نینۆکەکانی بقرتنێت کاتێک کە دەڕۆژی سەرەتای مانگی حاجیانی بەسەردا هات تاوەکو قوربانیەکەی ئەنجام دەدات، چونکە دایکی ئیمانداران أم سلمة ڕەزای خوای گەورەی لێبێ بۆمان دەگێڕێتەوە کە پەیامبەری خوا صلی الله عليه وسلم فەرمویەتی : ((إذَا دَخَلَتْ الْعَشْرُ وَأَرَادَ أَحَدُكُمْ أَنْ يُضَحِّيَ فَلا يَمَسُّ مِنْ شَعْرِهِ وَبَشَرِهِ شَيْئًا))رواه مسلم.
واته‌: ئه‌گه‌ر ده‌ ڕۆژی یه‌كه‌می مانگى حاجیان هات ، وه‌ یه‌كێك له‌ ئێوه‌ ویستی هه‌بوو قوربانی بكات ، ئه‌وا با هیچ له‌ تووك و پێستی نه‌كاته‌وه‌. .
بەڵام هەرکەسێک موو یان نینۆک یان پێستى لەخۆی کردەوە بەهۆی لەبیرچونەوەوە یان بەهۆی نەزانینەوە ئەوە هیچی لەسەر نییە، چونکە خوای گەورە لەبیرچونەوە وهەڵەیەک کەلەسەر هەڵە ئەنجام درابێ لەسەر بەندەکانی لایبردووە لەم کارە وجگە لەمەشدا، بەڵام هەرکەس یەکێک لەو کارانە بەئەنقەست ئەنجام بدات ئەوە تەنها پێویستە تەوبە بکات بەڵام هیچی لەسەر نییە وەکو کەفارەت وفیدیە.

سەردان: ٣,٤٠٤ بەش: قوربانى كردن