فەزڵى ڕۆژووی ڕۆژی عاشوڕا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
فەزڵى ڕۆژووی ڕۆژی عاشوڕا

پرسیار کراوە لە زاناى پایەبەرز محمد بن صالح العثیمین رحمه الله لەبارەی ڕۆژووی ڕۆژی عاشوڕاوە 
لەوەڵامدا گوتویەتی :‏ پێغەمبەر هات بۆ مەدینه بینی جولەکەکان دەی مانگی عاشوڕا بەڕۆژوو دەبن ، پێغەمبەریش ‏ فەرمووی :‏ ‏"‏أنا أحق بموسى منكم فصامه وأمر بصيامه‏"‏‏.‏
واتە : من لەپێشترم لەئێوە بەموسى ، دواتر ئەو ڕۆژە بەڕۆژوو بوو وە فەرمانی کرد بەگرتنی .
وەلەفەرموودەیەکدا کەصەحیحە لەعبداللەی کوڕی عەباسەوە هاتووە پێغەمبەر ڕۆژی عاشوڕا بەڕۆژوو بوو وە فەرمانی کرد بەگرتنی .

وەپرسیاری لێ کرا لەبارەی فەزڵی ئەو ڕۆژووە ؟
پێغەمبەریش ‏ فەرمووتی :‏ ‏"‏أحتسب على الله أن يكفر السنة التي قبله‏"‏‏.‏
واتە : ئومێدم وایە خودا بەهۆی ڕۆژووی ئەو ڕۆژەوە تاوانی ساڵی پێشوو بسڕێتەوە .
بەڵام دواتر فەرمانی کرد موخالەفەی جولەکەکان بکرێت بەوەی لەگەڵ ڕۆژووی دەی مانگی عاشوڕادا نۆ یاخود یازدەی مانگیش بگیردرێت .‏

هەر بۆیە باشتر وایە لەگەڵ دەی مانگدا ڕۆژێک پێشی یاخود دوای بگیردرێت .‏
بەڵام باشتر وایە نۆی مانگ بگیردرێت نەک یازدەی مانگ ، جا باش وایە ئەی برای موسوڵمان لەگەڵ دەی مانگدا نۆش بگریت .‏

(المجلد 20 - من فتاوي الشيخ بن عثيمين رحمه الله)

سەردان: ٢,٧٩٤ بەش: ڕۆژووى سوننەت