حوکم و فەزڵی ڕۆژووی شەشەڵان چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکم و فەزڵی ڕۆژووی شەشەڵان چیە؟

ڕۆژووی شەشەڵان سوننەتە و واجب نی یە ومرۆڤی موسوڵمان دەتوانێت ئەو ڕۆژووە بگرێت ، وئەم ڕۆژووەش فەزڵێکی گەورەی هەیە ، هەروەک لەفەرموودەی سەحیح دا هاتووە ئەبو ئەبوب گێڕاویەتیەوە ودەڵێت :
پێغەمبەری خوا فەرمووی : " من صام رمضان وأتبعه ستا من شوال كان كصيام الدهر . " رواه مسلم وأبو داود والترمذي والنسائي وابن ماجه. 
واتە : هەرکەسێک ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان بگرێت وپاشان شەش ڕۆژ لەمانگی شەوال بەڕۆژوو بێت ئەوا وەک ئەوە وایە هەموو ساڵەکە بەڕۆژوو بوبێت .

پاشان گرتنی ئەم ڕۆژووە فایدەیەکی زۆری هەیە وەک پڕ کردنەوەی ئەو کەم وکورتیانەی کەلەمانگی ڕەمەزاندا دروست بووە حەتمەن ئەم پڕ کردنەوەی بۆ هەموو کارەکانی تریشە هەروەک لەفەرموودەیەدا هاتووە : " إن أول ما يحاسب الناس به يوم القيامة من أعمالهم الصلاة قال يقول ربنا جل وعز لملائكته وهو أعلم انظروا في صلاة عبدي أتمها أم نقصها فإن كانت تامة كتبت تامة وإن انتقص منها شيئا قال انظروا هل لعبدي من تطوع فإن كان له تطوع قال أتموا لعبدي فريضته من تطوعه ثم تؤخذ الأعمال على ذاكم " رواه أبو داود . والله أعلم .
واتە :یەکەم شت لەکردەوەکان کەلەڕۆژی دوایدا لێ پرسینەوەی لەسەر دەکرێ لەگەڵ بەندەدا نوێژەکەیەتی ، گەر چاک بوو ئەوا سەر کەوت و براوەیە ، وگەر کەم و کورتی هەبوو لەنوێژە فەرزەکاندا ، ئەوا خوای گەورە دەفەرمووێ :
سەیری بەندەکەم بکەن بزانم نوێژی سونەتی هەیە ، پاشان بەنوێژە سوننەتەکان کەم و کورتی فەرزەکان پڕ دەکرێتەوە ، پاشان باقی کردەوەکانی تری بەهەمان شێوە حسابی لەگەڵدا دەکرێت .

 

سەردان: ٣,٣٠٢ بەش: ڕۆژووى سوننەت