ئایا مەرجە ڕۆژوی شەشەڵان بەسەر یەکەوە بگیردرێت ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
 ئایا مەرجە ڕۆژوی شەشەڵان بەسەر یەکەوە بگیردرێت ؟

نەخێر مەرج نی یە ، دەتوانرێت بەسەر یەکەوە بێت یاخود موتەفەڕیقە ئاساییە بەڵام هەتا پەلە بکرێت تێیدا باشترە ،خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( فاستبقوا الخيرات ) ،

واتە : پێش بڕکێ بکەن لەکاری خێردا .
وەهەروەها فەرموویەتی : ( وسارعوا إلى مغفرة من ربكم ) ، واتە : پەلە بکەن بۆ لێ خۆش بوونی خودا .
وموسا عليه السلام گوتویەتی : ( وعجلت إليك رب لترضى ) واتە : خودایە من بەپەلە هاتم بۆلای تۆ بەڵکو لێم ڕازی بیت .
حەتمەن دوا خستن ڕەنگە ببێتە هۆی لەدەس دانی وکارێک بێتە پێشەوە ومرۆڤ نەتوانێت بیگرێت ، هەر بۆیە شافعیەکان وحەنبەلیەکان پێیان باش بووە مرۆڤ پەلە بکات تێیدا ، بەڵام گەر دوای بخات بۆ ناوەڕاست یاخود کۆتای مانگەکە دروستە وهیچی تێدا نی یە .

سەردان: ٢,٦٧٣ بەش: ڕۆژووى سوننەت