بیدعەو داھێنراوەکان لە عاشوارادا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بیدعەو داھێنراوەکان لە عاشوارادا
پرسیار:

جیاوازى لەنێوان ئەهلى سوننە و گورپە گومڕاکان چیە سەبارەت بە ڕۆژى عاشورا

زانای بەرێز الشیخ عبداللە الفوزان پەروەردگار بیپارێزێت دەفەرمووێت ؛ دوو گروپ لەم رۆژەدا گومرابوونە
یەکەم : گروپێک ھاوشێوەی جولەکەکان رۆژی عاشورایان کردووە بە وەرزێک بۆ جەژن و خۆشی ، تیایدا دروشمەکانی خۆشی دەردەخەن وەکو خۆ رەنگ کردن و چاو رەشتن ، وە زیادکردنی بەخشینەکان بۆ سەر منداڵەکانى ، وە ئامادەکردنی خواردنانێک کە بەدەرە لەوەی زۆربەی کات دەیکات، وە ھاوشێوەی ئەمانە لە کردەوەی نەزانەکان کە خراپیان بە خراپ بەراورد کرد ، وە داھێنراویان بە داھێنراو بەراورد کرد .

دووەم : وە کۆمەڵێکی تر رۆژی عاشورایان کرد بە رۆژی خەم و پەژارە و گریان ، بەھۆی کوژرانی حسێنى کوڕی ئیمام عەلی - پەروەردگار لێیان رازی بێت- تیایدا دروشمەکانی کاتی نەفامی دەردەخرێت وەکو لە روومەت دان و سنگ دراندن ، وە وتنەوەی ئەو جۆرە شعرانەی کە باس لە دڵتەنگی و خەم و خەفەت دەکەن، وە گێرانەوەی ئەو ھەواڵانەی کە ئەوانەی بە درۆیان خسۆتەوە زیاترن لەوانەی بە ڕاستیان خستۆتەوە ، وە ئامانج لێی کردنەوەی دەرگای فیتنە و ئاشوبە، وە جیاوازی خستنە نێو ئومەتەوەیە ، وە ئەمەش کرداری کەسێکە کە کردەوەکانی لە دونیادا بە زایە و ھەدەر چووە و وادەزانێ کە کردەوەی چاک و ڕەوا ئەنجام دەدات .

خواى پەروەردگار ئەھلی سوننەی رێنمویی کردووە و ئەوەیان ئەنجام داوە کە پێغەمـبەرەکەیان صلی اللە علیە وسلم فەرمانی پێکردوون بەوەی بە رۆژوو بن، لەگەڵ رەچاوکردنی ئەوەی ھاوشێوەی جولەکەکان ئەنجام نەدەن تیایدا ، وە خۆیان بە دوور گرتووە لەوەی گوێرایەڵی شەیتان بکەن لە ئەنجامدانی داھێنراوەکاندا ، سوپاس و منەت ھەر بۆ پەروەردگارە .

رسالة في أحاديث شهر الله المحرم 13.

سەردان: ٢,٥٨٨ بەش: ڕۆژووى سوننەت