گرتنى ڕۆژووى عاشورا بە تەنها: ماڵپەڕی وەڵامەکان
گرتنى ڕۆژووى عاشورا بە تەنها
پرسیار:

حوکمی گرتنی ڕۆژووی ڕۆژی عاشوڕا بەتەنها چی یە ؟ واتە تەنها ڕۆژی (10) ى موحەڕەم بگرین و نۆیەمى لەگەڵ نەگرین؟

شيخ الإسلام ابن تیمیة رحمه الله دەڵێت : صيام يوم عاشوراء كفّارة سنة ولا يكره إفراده بالصوم ..
( الفتاوى الكبرى ج5 ) .
واتە : ڕۆژووی ڕۆژی عاشوڕا دەبێتە هۆی سڕینەوەی تاوانی ساڵێک ومەکڕوه نی یە بەتەنها بگیردرێت .

وە لە [( تحفة المحتاج )] ـی (ابن حجر الهيتمي)دا ، هاتووە : وعاشوراء لا بأس بإفراده…
( ج3 باب صوم التطوع )
واتە : ڕۆژووی ڕۆژی عاشوڕا ئاساییە بەتەنها بگیردرێت.

وە هەروەها زانایانى (اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء ) دەفەرموون :
دروستە گرتنی ڕۆژووی ڕۆژی عاشوڕا بەتەنها ، بەڵام باشتر وایە ڕۆژێک پێشی یاخود دوای بگیردرێت ، کەئەمەش سوننەتێکە ولەپێغەمبەرەوە هاتووە ، هەروەک فەرموویەتی : ( "لئن بقيت إلى قابل لأصومن التاسع" ، قال ابن عباس رضي الله عنهما: (يعني مع العاشر) .
واتە : گەر ساڵی دابێ مامەوە ئەوا ڕۆژی نۆیەمی عاشوڕاش دەگرم .
جا عبداللەی کوڕی عەباس دەڵێت : مەبەستی ئەوەیە لەگەڵ دەی مانگدا دەیگرێت .

وبالله التوفيق وصلى الله على نبينا محمد وآله وصحبه وسلم .
اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء
السؤال رقم (13700)

سەردان: ٣,٨٥٣ بەش: ڕۆژووى سوننەت