چەند حوکمێکی گرنگ تایبەت بە دوو ڕکاتە سوننەتەکەى پێش نوێژی بەیانی : ماڵپەڕی وەڵامەکان
چەند حوکمێکی گرنگ تایبەت بە دوو ڕکاتە سوننەتەکەى پێش نوێژی بەیانی

1- فەزڵ وڕێزی سوننەتی پێش بەیانی
أ-پێغەمبەر فەرموویەتی :  ((ركعتا الفجر خير من الدنيا وما فيها))  (رواه مسلم )
واتە : دوو ڕکاتی پێش نوێژى بەیانی باشترە لەدونیا و ئەوەش کە تیایدایەتی .

شێخ ابن عثيمين دەڵێت :
دونیا لەو ڕۆژەی کەدروست کراوە بەزێڕ وزیو وهەموو خۆشیەکانی تر کەتیایدایە لەقەسر وسەیارە وجگە لەمانەش ، دوو ڕکاتی سوننەتی بەیانی لەمانە هەموو باشترە ؛ چونکە دونیا هەموو لەناو دەچێت بەڵام ئەم دوو ڕکاتە دەمێننەوە . الشرح الممتع (4-70)

ب- عائشة دەڵێت :(لم يكن النبي  على شيء من النوافل أشدَّ منه تعاهداً على ركعتي الفجر)) (رواه مسلم والبخاري)
 واتە : پێغەمبەر   لەسەر هیچ سوننەتێک زۆر سوور نەبوو بەقەد سوننەتی پێش بەیانی  .

2- تایبەت مەندیەکانی سوننەتی پێش بەیانی
شێخ ابن عثيمين دەڵێت :
سوننەتی پێش بەیانی چەند تایبەتمەندیەکی هەیە :
یەکەم : لەسەفەر وماڵیش دا ئەنجام دەدرێت  .
دووەم : پاداشتەکەیان ، بەشێوەیەکە باشترە لەدونیا وئەوەش کەتیایدایە  .
سێیەم : سوننەتە کورت بکرێنەوە ، بەگوێرەی توانا کورتی بکەرەوە ، بەڵام بەمەرجێک واجبەکانی ڕەچاو بکرێت  .
چوارەم : لەڕکاتی یەکەم دا : {قُلْ يَاأَيُّهَا الْكَافِرُونَ } دەخوێندرێت ، ولەڕکاتی دووەم دا : {قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ }دەخوێندرێت .
یاخود لەڕکاتی یەکەم دا {قُولُوا آمَنَّا بِاللَّهِ} [البقرة: 136] بخوێنێت ، ولەڕکاتی دووەمیشدا {قُلْ يَاأَهْلَ الْكِتَابِ تَعَالَوْا إِلَى كَلِمَةٍ سَوَاءٍ بَيْنَنَا} [آل عمران: 52]
الشرح الممتع (4-71)

3- چ شتێک سوننەتە بخوێندرێت لەدوای فاتیحا لەسوننەتی بەیانی دا  ؟
شێخ ابن باز دەڵێت :
أ-لەڕکاتی یەکەم دا  :
(قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ) دەخوێندرێت  و لەڕکاتی دووەم دا ( قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ) دەخوێندرێت .
ب-خۆ ئەگەر لەڕکاتی یەکەم دا  (قُولُوا آمَنَّا بِاللَّهِ وَمَا أُنْزِلَ إِلَيْنَا ) بخوێنێت .
وە لەڕکاتی دووەم دا :(قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ تَعَالَوْا إِلَى كَلِمَةٍ سَوَاءٍ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ )الآية من سورة آل عمران. دروستە .
هەموو ئەمانە پێغەمبەر ئەنجامی داون .
ت-وەئەگەر غەیری ئەمانەش بخوێنێت دروسته. مجموع الفتاوى (11/405)

4-حوکمی ئەنجام دانی سوننەتی پێش‌ بەیانی بەبێ خوێندنی سوڕەتێکی تر لەگەڵ فاتیحادا ؟
شێخ ابن عثيمين دەڵێت:
دروسته لەسوننەتی پێش بەیانیدا تەنها فاتیحا بخوێندرێت .
مجموع الفتاوى (13/ 155)

5- حوکمی درێژ کردنەوەی سوننەتی پێش بەیانی ؟
شێخ ابن عثيمين دەڵێت :
گەر کەسێک سوننەتی پێش بەیانی درێژ بکاتەوە لەبەر ئەوەی کاتێکی بەڕێزە ودوعا لەو کاتەدا قەبووڵە ئەوا پێی دەڵێین : پێچەوانەی سوننەتت ئەنجام داوە ؛ چونکە پێغەمبەر صلّى الله عليه وسلّم ئەم دوو ڕکاتەی کورت دەکردەوە . الشرح الممتع (1-407).

6- حوکمی ئەو کەسەی کەسوننەتی پێش بەیانی لەدەس چووە ؟
 ابن باز دەڵێت :
أ- ئازادە ودەتوانێت دوای نوێژی بەیانی بیکاتەوە .
ب- یاخود دوای بخات بۆ دوای بەرز بوونەوەی خۆر ،چونکە لەپێغەمبەرەوە هەردوو شێوازەکە هاتووە ، بەڵام دواخستنی بۆ دوای بەرز بوونەوەی خۆر باشترە .
مجموع الفتاوى (11/ 373)

 ابن عثيمين دەڵێت :
دروسته کاتێ کەمرۆڤ سوننەتی پێش بەیانی لەدەس دەچێت :
أ- قەزای بکاتەوە دوای نوێژی بەیانی و کردنی زیکرەکانی دوای نوێژ  .
ب- وەدەشتوانێت دوای بخات بۆ کاتی چێشتەنگا . مجموع الفتاوى (14/ 282)

7- ئایا باش وایە بەکامیان دەست پێ بکات نوێژی بەیانی یاخود سوننەتی پێش بەیانی کاتێ کە نوێژی بەیانی لەدەس چووە ولەکاتی خۆیدا ئەنجامی بدات  ؟
شێخ ابن باز دەڵێت :
سەرەتا سوننەتی پێش بەیانی دەکات پاشان فەرزەکە ، هەروەک چۆن پێغەمبەر هاوەڵان کاتێ کەلەیەکێک لەسەفەرەکاندا بوون وبەخەبەر نەهاتن دوای هەڵاتنی خۆر نەبێت وکاتێ بەخەبەرهاتن سوننەتی پێش بەیانیان ئەنجام دا پاشان نوێژی بەیانی .
مجموع الفتاوى (11/ 377).

ج: هەرکەسێک خەو زاڵ بوو بەسەریدا وبەخەبەر نەهات تەنها دوای هەڵهاتنی خۆر نەبێت ئەوا نوێژی بەیانی وەک خۆی دەکات وسوننەتی پێش بەیانیش ئەنجام دەدات. اللجنة الدائمة (6/ 13)

8- ئایا سوننەتی پێش بەیانی لەسەفەردا ئەنجام دەدرێت ؟
شێخ ابن باز دەڵێت :
أ- سوننەتە واز لەهەموو سوننەتێکی ڕاتیبە بهێندرێت جگە لە نوێژی ویتر وسوننەتی پێش بەیانی .
ب- بەڵام سوننەتی موتڵەق دروسته لەماڵ وسەفەریشدا بکرێت وبەهەمان شێوە ئەو سوننەتانەش کەهۆکارێک ئەنجام دەدرێن( ذوات الأسباب) مجموع الفتاوى (11/ 391)

9- ئایا سوننەتی پێش بەیانی جێگای نوێژی سڵاوی مزگەوت ( تحية المسجد ) دەگرێتەوە ؟
شێخ ابن باز دەڵێت :
لەم حاڵەتەدا سوننەتە ڕاتیبەکە دەکات وجێگای نوێژی سڵاوی مزگەوت ( تحية المسجد ) دەگرێتەوە .
 مجموع الفتاوى (11/ 375)

وە شێخ ابن عثيمين دەڵێت :
أ- نوێژی سڵاوی مزگەوت ( تحية المسجد ) جێگای سوننەتی پێش بەیانی ناگرێتەوە گەر نیەتی ئەوەی لێ هێنرابێ ، بەڵام سوننەتى پێش‌ بەیانی جێگای سڵاوی مزگەوت ( تحية المسجد ) دەگرێتەوە ولەسەری دەکەوێت .
مجموع الفتاوى (14/ 278)

ج : گەر چوو مزگەوتەوە و نوێژی سوننەتی پێش بەیانی ئەنجام دا ئەوا جێگای نوێژی سڵاوی مزگەوت ( تحية المسجد ) دەگرێتەوە .خۆ ئەگەر نیەتی هەردووکیان بێنێت ئەوا باشترە . اللجنة الدائمة (7/ 271)

10- ئایا مرۆڤ سوننەتی پێش بەیانی لەدوای نوێژی بەیانی لەکاتێکدا کەڕێگری کراوە لەنوێژ کردن تیایدا وەک کاتی خۆر هەڵاتن ئەنجام دەدات یاخود دوای دەخات تا کاتی ڕێگریەکە نامێنێت وخۆر دەکەوێت ؟
شێخ ابن عثيمين دەڵێت :
دروسته بۆ مرۆڤ لەدوای زیکرەکان سوننەتی پێش بەیانی ئەنجام بدات  . مجموع الفتاوى (14/ 275)

11- گەر مرۆڤ سوننەتی پێش بەیانی لەدەس چوو بەڵام نوێژی خۆر هەڵاتنی ئەنجام دا ئایا جێگای سوننەتی بەیانی بۆ دەگرێتەوە ؟
شێخ ابن عثيمين دەڵێت :
ڕەنگه بڵێین نەخێر ؛ چونکە مرۆڤ دوو ڕکاتی ئەنجام داوە تایبەت بەخۆر هەڵاتن ، وەئەمە ئیحتیات ترە ، هەر بۆیە با سوننەتی پێش بەیانیەکەی بکاتەوە ، پاشان نوێژی خۆر هەڵاتن . مجموع الفتاوى (14/ 276)

12- ئایا دوو ڕکاتی سوننەتی پێش بەیانی بەهەمان شێوەی نوێژی بەیانی مەرجە کاتی خۆی هاتبێت ؟
شێخ ابن عثيمين دەڵێت :
بەڵێ دوو ڕکاتی سوننەتی پێش بەیانی بەهەمان شێوەی نوێژی بەیانی مەرجە کاتی خۆی هاتبێت وئەنجام نادرێت تەنها دوای دەرکەوتنی فەجر نەبێت . مجموع الفتاوى (14/ 276)

13- ئەو کەسەی بەئەنقەست سوننەتی پێش بەیانی نەکردبێت ئایا قەزای دەکاتەوە  ؟
گەر بەئەنقەست نەیکرد تا کاتەکەی بەسەر چوو ئەوا قەزای ناکاتەوە ، خۆ ئەگەر قەزایشی بکاتەوە بەڕاتیبە بۆی ئەژمار ناکرێت ؛ چونکە سوننەتی ڕاتیبە کاتی دیاری کراوی خۆی هەیە ، جا عیبادەتی دەست نیشانکراو گەر مرۆڤ لەکاتی خۆیدا ئەنجامی نەدات ئەوا  دواتر لێی وەرناگیردرێت . الشرح الممتع (4-73)

14- ئایا پاڵ کەوتن دوای سوننەتی پێش بەیانی سوننەتە؟
أ- ئەوەی دەردەکەوێت : بەڵێ سوننەتە بۆ کەسێک کەپێویستی پێی بێت ، وەک ئەوەی هیلاک بێت ، وپێی خۆش بێت ئیسراحەت بکات بۆ ئەوەی بەهێز بێت بۆ ئەنجام دانی نوێژی بەیانی .
ب- بەڵام گەر کەسێک پێویستی نەبو ئەوا نەحێر سوننەت نی یە پاڵ کەوێت ، وەهەروەها بەنیسبەت کەسێکیشەوە ترسی ئەوەی لێ بکرێت گەر پال کەوێت خەوی لێ بکەوێت وبەخەبەر نەیەت تا دوای خۆر هەڵاتن . (لقاء الباب المفتوح)

المــراجــــــع:
مجموع فتاوى العلامة ابن باز
مجموع فتاوى اللجنة الدائمة
مجموع فتاوى العلامة ابن عثيمين
لقاء الباب المفتوح للعلامة ابن عثيمين
الشرح الممتع للعلامة ابن عثيمين.

سەردان: ٧,٤٠٣ بەش: نوێژە سوننەتەکان