بەربونى خوێنى لوت لە کاتى نوێژدا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بەربونى خوێنى لوت لە کاتى نوێژدا
پرسیار:

ئەگەر كەسێك لەناو نوێژدا خوێنی لووتی بەربوو ئایا حوكمی چییە؟ وە ئایا جلوبەرگ پیس دەكات؟ 

خوێنی لووت بەربوون دەستنوێژ ناشكێنێت ئیتر كەم بێ یا زۆر, بەهەمان شێوە هەموو ئەو شتانەی كە لە لاشەوە دەردەچن دەستنوێژ ناشكێنن جگە لە پێش و پاش ، ئەو شتانەش وەكو ڕشانەوە وە ئەو مادەیەی كەلە برین و زامدا هەیە دیسان دەستنوێژ ناشكێنێت ئیتر كەم بێ یا زۆر، چونكە لە پێغەمبەری خواوە سابت نەبووە و ئەصل وایە لەسەر پاكێتی دەمێنێتەوە, وە هەروەها لەبەر ئەوەی ئەو پاكێتی و دەستنوێژە بە بەڵگەی شەرعی سابت بووە و هەرچیەكیش بەبەڵگەی شەرعی سابت بێت ئەوا دەبێت بەڵگەیەكی شەرعی هەڵی بوەشێنێتەوە وپوچەڵی بكاتەوە, وە بەڵگەی شەرعیش لەسەر ئەوە نییە كە بڵێت ئەو شتانەی لە جگە لە دوو دەرچەكەی پێش وپاشەوە دێنە دەرەوە لە لاشەی مرۆڤ دەستنوێژ دەشكێنن، بۆیە خوێنی لووت بەربوون یان ڕشانەوە دەستنوێژ ناشكێنن ئیتر كەم بن یان زۆر، بەڵام ئەگەر هاتوو ئەو ڕووداوە بێزاری كردی لە نوێژەكەتدا و بەهۆیەوە نەتتوانی خشوعی تەواو بەدەست بهێنێت ئەوا لەو حاڵەتەدا هیچ تاوانت لەسەر نییە ئەگەر لە نوێژەكە دەربچیت، بەهەمان شێوە ئەگەر ترسایت لەوەی ناوەوەی مزگەوت پیس بێت بەهۆی ئەو خوێنەوە ئەوا واجبە لەسەرت دەربچیت بۆ ئەوەی مزگەوتەكە پیس نەبێت بەڵام ئەگەر كەوتە سەر جلوبەرگ ئەوا پیس نییە بەتایبەت ئەگەر كەم بێت.  

وەڵامى زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین رحمه الله

کتێبی : فتاوى أرکان الإسلام

سەردان: ٢,٧٣٩ بەش: نوێژ