حوكمى ماره‌بڕینى ئافره‌تێك و ته‌ڵاق دانى پێش گواستنه‌وه‌ى: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى ماره‌بڕینى ئافره‌تێك و ته‌ڵاق دانى پێش گواستنه‌وه‌ى
پرسیار:

ئایا ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك ماره‌ ببڕێت، پاشان ته‌ڵاق بدرێت پێش ئه‌وه‌ى بیگوازیته‌وه‌ حوكمى چى یه‌؟ و چەند لە مارەیەکەى دەکەوێت؟

ئه‌گه‌ر ئافره‌تێكت ماره‌بڕى، پاشان ته‌ڵاقتدا پێش ئه‌وه‌ى بیگوازیته‌وه‌و بچیته‌ لاى پێش تریش ماره‌ییه‌كه‌یت ناو نابێت و دیاریت كردبێت، ئه‌وه‌ نیوه‌ى ئه‌و ماره‌یه‌ى ده‌درێتێ، كه‌ داوته‌ پێى و نیوه‌ى ئه‌وه‌ى تریشى ده‌درێتى، كه‌نه‌تداوه‌ پێى (واته‌: نیوه‌ى موقه‌دیمه‌كه‌و نیوه‌ى موئه‌خه‌ره‌كه‌ى ده‌درێتێ)، چونكه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: [ وَإِنْ طَلَّقْتُمُوهُنَّ مِنْ قَبْلِ أَنْ تَمَسُّوهُنَّ وَقَدْ فَرَضْتُمْ لَهُنَّ فَرِيضَةً فَنِصْفُ مَا فَرَضْتُمْ إِلَّا أَنْ يَعْفُونَ أَوْ يَعْفُوَ الَّذِي بِيَدِهِ عُقْدَةُ النِّكَاحِ  ] [البقرة: ٢٣٧ ]. واته‌: ئه‌گه‌ر ئافره‌تێكتان ته‌ڵاقدا پێش ئه‌وه‌ى بیگوازنه‌وه‌و بچنه‌ لاى پێش تریش ماره‌ییه‌كه‌ى بۆ دیارى كرابوو، ئه‌وه‌ پێویسته‌ نیوه‌ى ئه‌وه‌ى، كه‌ بۆى دیارى كراوه‌ پێى بدرێت، ئیللا ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌كه‌ له‌حه‌قه‌كه‌ى خۆش بوو وه‌رى نه‌گرت یان پیاوه‌كه‌ هه‌مووى داپێى به‌ ڕه‌زامه‌ندى خۆى، له‌به‌ر ئه‌مه‌ نیوه‌ى ماره‌ی یه‌كه‌ى ده‌درێتێ ئه‌گه‌ر ته‌ڵاقتدا پێش گواستنه‌وه‌و چونه‌ لاى، جیاوازى نیه‌ ئافره‌ته‌كه‌ ماره‌ی یه‌كه‌ى وه‌رگرتبێت یان نا مادام ناونرابێت و دیارى كرابێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان پیاوه‌كه‌ یان ژنه‌كه‌ له‌حه‌قه‌كه‌ى خۆى خۆش بێت وه‌رى نه‌گرێت ئه‌وه‌ دروسته‌ . 

الْمُنْتَقَى مِنْ فَتَاوَى الْشَيخ صَالْح الْفَوزَان (3/245).

سەردان: ٩٦٧ بەش: تەڵاق و جیابونەوە