خوێندنى قورئان له‌كاتى حه‌یزدا: ماڵپەڕی وەڵامەکان
خوێندنى قورئان له‌كاتى حه‌یزدا
پرسیار:

ئایا دروسته‌ ئافره‌ت له‌كاتى حه‌یزدا قورئان بخوێنێت؟

دروسته‌ ئافره‌ت قورئان بخوێنێت بۆ پێویستى هه‌روه‌ك چۆن مامۆستاى قورئان بێت قورئان فێرى خه‌ڵك بكات، یان خۆى قوتابى بێت قورئان بخوێنێت بۆ فێربوون یان منداڵان فێر بكات گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر پێویستى به‌قورئان خوێندن بوو ئه‌وه‌ دروسته‌ ئه‌گه‌ر له‌حه‌یزیشدا بێت، هه‌رچه‌نده‌ هه‌ندێك له‌زانایان فه‌رموویانه‌: دروسته‌ ئافره‌ت له‌كاتى حه‌یزدا قورئان بخوێنێت به‌ هه‌موو شێوازێك، وه‌هه‌ندێكیش له‌زانایان فه‌رموویانه‌: به‌هه‌موو شێوازێك دروست نیه‌قورئان خوێندن له‌كاتى حه‌یزدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه‌ گرنگه‌ بوترێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر پێوستى به‌خوێندنى قورئان بوو بۆ فێربوون یان بۆ فێركردن یان ترسا له‌ له‌بیرچونه‌وه‌ى ئه‌وه‌ دروسته‌ بیخوێنێت با له‌كاتى حه‌یزیشدا بێت .

مَجمُوع فَتَاوَى وَرَسَائِل لِلْعُثَيمِين رحمه الله (4/274).

سەردان: ٢,٣٠٩ بەش: حەیز و نیفاس