ئەگەر کەسێک بە سەیارە خۆی پێدا کێشای ئایا لێی خۆش بیت باشە یان پێى ببژێری؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر کەسێک بە سەیارە خۆی پێدا کێشای ئایا لێی خۆش بیت باشە یان پێى ببژێری؟

زانای پایەدار محمد بن صالح العثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێ لە وەڵامدا دەفەرموێت:

هەندێک لە خەڵکی کاتێک کەسێک بە سەیارە پێیدا دەکێشێت و ماڵێکی یان کەسێکی لەناودەچێت دەبینی کە دەستپێشخەرە بۆ لێبوردن کە ئەمەش هەڵەیەکی گەورەیە، بەڵکو پێویستە تەماشای کەسەکە بکرێت کە خۆی پێیدا کێشاوە بۆ نموونە یاخود کەسەکەی کوشتوە بە سەیارە یان ئاژەڵێکی لەناو داوە یان ماڵێکی بردوە ئایا کەسەکە تێکدەر و خراپە؟ ئەگەر وابوو پێویست ناکات کە لێی خۆش ببین چونکە لەوانەیە کە لێی خۆش ببین ئیتر خەڵکی گرنگی بەو کارە خراپە نەدەن و دوبارەی بکەنەوە و بەلایانەوە ئاسایی بێت، ئەگەر چی هەر کەسێک کە ئەو کارەی کرد ئەگەر هەڕەشەی لێبدرێت یان زیندانی بکرێت یان غەرامە بکرێت خەڵکی ئەو کارەیان وا ئاسان نایەتە پێش چاو چونکە بیرکردنەوە لە یەکێک لەو سزایانە دەبێتە ڕێگرێک لە بەرامبەر ئەنجامدانیدا، وە لە ڕاستیدا زوو بڕیاردان بۆ لێبوردن  بەهۆی عاتفی و خواستی دەرونییەوە لە ڕەوشت و ئاکاری ئافرەتانە نەک پیاوان وە هەروەها لە ڕەوشتی ئەهلی سوڵحیش نییە، هەر بۆیە لەم بابەتانەدا پێویستە تەماشا بکرێت کە کام کارە سود و مەسڵەحەی زیاترە کە لەبەرامبەر ئەم کەسەدا ئەنجام بدرێت یان هەر کەسێکی تری هاوشێوەی ئەم.

سەرچاوە: تفسیر سورة النور لاپەڕە: (105-106) بە پوختی.

کورتەى وەڵامى شێخ ئەوەیە کە :

ئەگەر کەسێکى خراپ و هەمیشە تیژ ڕەو بوو و سەرکێشی کەر بوو ، و گوێى نەدەدا بە یاساکانى هاتوچۆ ، وە کەسێک بوو کە شیاوى ئەوە نەبوو لێى خۆش ببی ئەوا بۆ تەمبێ کردن و بە خۆداچوونەوە لەم حاڵەتەدا باشتر وایە لێى خۆش نەبیت بۆ ئەوەى لەمەودوا کارى شۆفێرى بە باشی بکات و ئاگاى لە چوار دەورى خۆى بێ .

بەڵام ئەگەر کەسێکى چاک بوو وە لەو کەسانە نەبوو کە پێشبڕکێ و سەرکێشی بە سەیارە دەکەن ئەوا لەم حاڵەتەدا لێ خۆش بوون باشترە و چاکتر و خێرترە . والله أعلم 

سەردان: ٢,٤٤٦ بەش: هەمەجۆر