بەردەوام بوون لەسەر دیندارى و خواناسی: ماڵپەڕی وەڵامەکان
بەردەوام بوون لەسەر دیندارى و خواناسی
پرسیار:

ئایا رۆیشتن له‌سه‌ر مه‌نهه‌جى سه‌له‌فی صالح ده‌بێته‌ هۆى دروست بوونى استقامه‌ و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر دیندارێتى؟

پێشینانى چاكى ئوممه‌ت قورئان و سوننه‌تى صحیحى پێغه‌مبه‌رى خوایان - صلى الله عليه وسلم - كردبووه‌ پێشه‌واى خۆیان هاوكات له‌گه‌ڵ كۆڕا ویه‌كده‌نگى ئه‌و زانایانه‌ى كه‌ كۆده‌نگیان به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێت و جێگه‌ى متمانه‌ن له‌ ئوممه‌تى محمد - صلى الله عليه وسلم -، جا ئه‌م سێ سه‌رچاوه‌یه‌ بریتیه‌ له‌ ژێده‌ره‌كانى وه‌رگرتنى زانست و زانیارى شه‌رعى، بۆیه‌ سه‌له‌فی صالح و شوێنكه‌وتووانیان یه‌كه‌م جێ به‌جێكارى ئه‌م به‌رده‌وامیه‌ بوونه‌ كه‌ به‌شێوازى جیاواز فه‌رمان به‌خه‌ڵك كراوه‌ بۆ پابه‌ند بوون پێیه‌وه‌، وه‌كو خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: [ فَاسْتَقِمْ كَمَا أُمِرْتَ ...(112) ] واته‌: ئه‌ى په‌یامبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - خۆت وئه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵ تۆدان و ته‌وبه‌یان كردووه‌ دامه‌زراو و به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ئاین به‌و شێوه‌یه‌ى كه‌ په‌روه‌ردگارت فه‌رمانى پێكردوون و سنوره‌ دیاریكراوه‌كانى خواى په‌روه‌ردگار مه‌به‌زێنن.

وه‌ هه‌روه‌ها به‌شێوازى گه‌یاندنى هه‌واڵیش هاتووه‌ وه‌كو : [ إِنَّ الَّذِينَ قَالُوا رَبُّنَا اللَّهُ ثُمَّ اسْتَقَامُوا ...(30) ] واته‌: ئه‌وانه‌ى كه‌ ده‌ڵێن :( اللَّـه ) په‌روه‌ردگارمانه‌ و هیچ هاوه‌ڵێكى نیه‌، و پاشان له‌سه‌ر شه‌ریعه‌ته‌كه‌ى به‌رده‌وام و پێجێگیربوون.
وه‌ له‌ سوننه‌تیشدا هاتووه‌ وه‌كو: 
جارێكیان پیاوێك به‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - ده‌ڵێت: ووته‌یه‌كم پێ بڵێ له‌ ئیسلامدا به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ ئیتر له‌دواى تۆ پرسیار له‌ كه‌سی تر نه‌كه‌م، ئه‌ویش فه‌رمووى بڵێ : " آمَنْتُ باللهِ ثمَّ استقِمْ " واته‌ : باوه‌ڕم به‌ خوا هێناوه‌و پاشان به‌رده‌وام به‌ له‌سه‌رى " رواه‌ مسلم.
 وه‌كو چۆن سه‌له‌فی صالح نیه‌تپاكترین خه‌ڵك بوونه‌ له‌ خواپه‌رستیاندا و تێگه‌یشتووترینیش بوون له‌ زانست و كرده‌وه‌پێكردنیدا.

وەرگیراوە لە کتێبی : (إعانة الخطباء والأئمة بفقه إمامة الأمة)
لە نوسینى شێخ : محمد بن زيد بن محمد المدخلي

سەردان: ٤٠٠ بەش: سەلەفیەت