حوکمى خوێنى دواى لەبار چوونى کۆرپەلە : ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمى خوێنى دواى لەبار چوونى کۆرپەلە
پرسیار:

ئافرەت ئەگەر لە مانگى سێ یەمى دووگیانیدا كۆرپەلەكەى لەبارچوو ئایا بۆى هەیە نوێژ بكات یان نا؟ 

ئەوەى زانراوە لاى ئەهلى عیلم ئەوەیە كە ئافرەت ئەگەر لەمانگى سێ یەمیدا منداڵەكەى لەبارچوو ئەوا نوێژ ناكات، چونكە ئافرەت كاتێك كە كۆرپەلەیەكى لەباردەچێت كە ڕوون بۆتەوە مرۆڤە ئەوا ئەو خوێنەى كە لێیەوە دەردەچێت خوێنى زەیسانیە و نوێژ ناكات. 
زانایان دەڵێن: دەكرێت خەلقى كۆرپەلە دەربكەوێت و ڕوون بێتەوە ئەگەر هەشتاویەك رۆژى تەواو كرد و ئەمەش لە سێ مانگ كەمترە، جا ئەگەر دڵنیابوو كە لەماوەى سێ مانگیدا منداڵەكە لەبارچووە ئەوا ئەوەى تووشى بووە خوێنى زەیسانیە، بەڵام ئەگەر پێش هەشتا رۆژ لەبارچوو ئەوا ئەو خوێنەى كە لێیەوە دەردەچێت خوێنى خراپ بوون و تێك چوونە و واز لە نوێژ ناهێنێت بەهۆى ئەوەوە، وە ئەم خوشكە پرسیاركەرە دەبێت بیرى بكەوێتەوە كە ئایا منداڵەكەى پێش هەشتا رۆژ لەبارچووە ئەوا لەسەریەتى نوێژەكانى قەزا بكاتەوە، وەئەگەریش نەیزانى چەندێك وازى لە نوێژ هێناوە ئەوا دەیخەمڵێنێت و ئەوەى كە گومانى زۆرى بۆى دەچێت ئەوەندە نوێژ قەزا دەكاتەوە. 

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام

زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله - 

سەردان: ٣٨٠ بەش: حەیز و نیفاس