گاڵتە کردن بە ئەهلى بیدەع و کەسانى بیدعەچی: ماڵپەڕی وەڵامەکان
گاڵتە کردن بە ئەهلى بیدەع و کەسانى بیدعەچی
پرسیار:

ئایە دروستە گاڵتە بە بیدعەچی بکرێت، ئەوەش بە باس کردنی بۆچوونە چەوتەکانیان بۆ مەبەستی گاڵتە پێکردن؟

پرسیار لە شێخ زید المدخلي کرا – ڕەحمەتی خوای لێ بێت – :
ئایە دروستە گاڵتە بە بیدعەچی بکرێت، ئەوەش بە باس کردنی بۆچوونە چەوتەکانیان بۆ مەبەستی گاڵتە پێکردن؟

لە وەڵامدا فەرمووی: ئیماندار هیچی تری نیە جگە لە ئامۆژگاری کردن.
ئەهلی سوننە ئەوانەی کە بانگەوازی ئەهلی بیدەع ئەکەن و بیدعەکانیان بە خراپ دەزانن و توندن لەگەڵیان، بەڵام گاڵتەیان پێ ناکەن!
بەڵکو بانگەوازیان دەکەن بۆ هیدایەت و پێیان خۆشە هیدایەت وەر بگرن.
بەڵام ڕقیان لێیانە بە گوێرەی ئەو لادانەی کە تێیاندا هەیە بە هۆی ئەوەی لەو حەق لایان داوە کە پێویستە شوێنی بکەویت، وە ئەوان شوێنی ئەو بەتاڵە کەوتوون کە پێویستە خۆتی لێ بە دوور بگریت.

مەبەست ئەوەیە کە: ئیماندار لەو کەسانە نیە کە گاڵتەجاڕن، بەڵکو لەو کەسانەیە کە ئامۆژگاری کارن، وە لەو کەسانەیە کە خۆشویستنی لە پێناو خوایە و ڕق لێبونەوەشی لە پێناو خوایە و دۆستایەتی و دوژمنایەتیشی هەر لە پێناو خوایە.
ئەو کەسانەی خۆش دەوێت کە خوا فەرمانی پێی کردووە خۆشی بووێت وە پێغەمبەر فەرمانی پێ کردووە کە خۆشی بووێت، وە ڕقی لەو کەسانەیە کە لە ڕێگەی ڕاست لایداوە.
جا بۆیە بە بانگخواز ناوترێت گاڵتە پێ کەر بە ئەهلی بیدەع، بەڵکو بەوە ناو دەنرێت کە ڕێگە نیشاندەری ئەهلی بیدعەیە ( بۆ ڕێگای ڕاست).
وە بانگەوازیان دەکات وەکو بەزەیی هێنانەوەیەک پێیان، هەر بۆیە ئەو کەسەی کە لەسەر سوننەتە بە ڕەحم ترە لە ئەهلی بیدەع تەنانەت لە نەفسی خۆیان بۆ خۆیان، وە خوای گەورە لە هەمووان بە ڕەحم ترە و ڕەحمەتی خۆی بەو کەسانە ئەدات کە شایستەن بۆی.
 [ شرح الجوهرة الفريدة ص (٥٠٩) ]|

سەردان: ٢,٢٨٠ بەش: مەرجەکانى بانگخواز