چارەسەرى کۆرۆنا و هەڵوێستى موسڵمان: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چارەسەرى کۆرۆنا و هەڵوێستى موسڵمان
پرسیار:

لەم ڕۆژانەدا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو بۆتەوە موسوڵمان دەبێ چ بکات ، و ئایا خودا چۆن ئەم بەڵایەمان لەسەر لادەبات؟

کاتێ کە بەڵاو موسیبەت دادەبەزێت ، چارەسەرەکەی ئەوەیە تەوبە بکەین و بگەڕێینەوە بۆ لای خودا و ملکەچی خۆمانی بۆ پیشان بدەین ، ومافی ئەو کەسانە بدەینەوە کەستەمیان لێ کراوە ، لەگەڵ زۆر داوای لێ خۆش بوون کردن و زیکر کردن و سەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم، وداوای ساغ وسەلامەتی کردن لەخودا ، وەهەروەها گرتنە بەری هۆکاری خۆ پارێزی (الحجر الصحي) و چارەسەر وەرگرتن گەر هەبوو.

یەکەم : بەنیسبەت تەوبە و ملکەچی و خۆ شکاندن بۆ خودا:

خوای پەروەردگار فەرموویەتی: (وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا إِلَى أُمَمٍ مِنْ قَبْلِكَ فَأَخَذْنَاهُمْ بِالْبَأْسَاءِ وَالضَّرَّاءِ لَعَلَّهُمْ يَتَضَرَّعُونَ (42) فَلَوْلَا إِذْ جَاءَهُمْ بَأْسُنَا تَضَرَّعُوا وَلَكِنْ قَسَتْ قُلُوبُهُمْ وَزَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ) الأنعام/42، 43
واتە: وه‌ ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێغه‌مبه‌رانمان بۆ ئوممه‌تانی پێش تۆش ناردووه‌ ئه‌وانه‌ى كه‌ ئیمانیان نه‌هێناوه‌ تووشی فه‌قیری و نه‌خۆشی و به‌ڵاو موسیبه‌تمان كردوون له‌ لاشه‌یاندا ، به‌ڵكو بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌و به‌زه‌لیلی و ملكه‌چیه‌وه‌ دوعا له‌ خوای گه‌وره‌ بكه‌ن. 
ئه‌بوایه‌ كاتێك كه‌ به‌ڵاو موسیبه‌تی ئێمه‌یان بۆ بهاتایه‌ به‌زه‌لیلی و ملكه‌چیه‌وه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ بپاڕانایه‌ته‌وه‌ ، به‌ڵام ئه‌وان دڵیان زیاتر ڕه‌ق بوو ، وه‌ شه‌یتانیش كرده‌وه‌ خراپه‌كانی بۆ ڕازاندنه‌وه‌و له‌لایان جوانی كرد تا گومڕای كردن و له‌ خشته‌ی بردن. 

زانای پایەبەرز ابن كثير ڕەحمەتی خوای لێ بێت لە تەفسيرەکەیدا (3/ 256)دەڵێت :

ئایەتی: (ولقد أرسلنا إلى أمم من قبلك فأخذناهم بالبأساء) واتە: بەنەخۆشی وتەنگ وچەڵەمی ژیان وناخۆشی وئازار ( لعلهم يتضرعون) واتە: بەڵکو داوا لەخودا بکەن وبگەڕێنەوە بۆ لای و لێی بترسن.

وەهەروەها فەرموویەتی: (أَوَلَا يَرَوْنَ أَنَّهُمْ يُفْتَنُونَ فِي كُلِّ عَامٍ مَرَّةً أَوْ مَرَّتَيْنِ ثُمَّ لَا يَتُوبُونَ وَلَا هُمْ يَذَّكَّرُونَ) التوبة/126
واتە:ئایا ئەوان نابینن كە هەموو ساڵێك جارێك یان دوو جار خوای گەورە تاقیان ئەكاتەوەو تووشی برسێتی‌و نەخۆشی‌و جۆرەها شتیان ئەكات ، پاشان تەوبە ناكەن لە رابردوو، وە ئەوان بیر ناكەنەوە لە داهاتوویان، حاڵی مونافیق وابووە. 

بەڵا دانابە‌زێت تەنها بەهۆی تاوانەوە نەبێت ، و لا ناچێت مەگەر بەتەوبە كردن نەبێت ، هەروەک عەباس خوا لێی ڕازی بێت لەدوعای باران باریندا كردی.

زانای پایەبەرز الحافظ ابن حجر ڕەحمەتی خوا لێ بێت لە  الفتح (2/ 497)دا دەڵێت:

" زوبەیری کوڕی بەکار لە (الأنساب)دا ، چۆنیەتی پاڕانەوەکەی عەباسی ڕوون کردۆتەوە و کاتەکەشی دەست نیشان کردووە و بەسەنەدی خۆی گێڕاویەتیەوە بەوەی کاتێ عومەر داوای دوعای کرد لەعەباس بەوەی بۆیان بپاڕێتەوە و دوعای باران بارینیان بۆ بکات عەباس گوتی: ( اللهم إنه لم ينزل بلاء إلا بذنب ، ولم يكشف إلا بتوبة) انتهى.
واتە: خودایە هیچ بەڵایەک دانەبەزیوە مەگەر بەهۆی تاوانەوە نەبێت ، و لا نەچووە تەنها بەتەوبە کردن نەبێت.

دووەم :بەنیسبەت داوای لێ خۆشبوون کردنەوەوە کە هۆکارە بۆ لەش ساغی و هێز و ژیانی خۆش.

خوای پەروەردگار فەرموویەتی: (وَأَنِ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ يُمَتِّعْكُمْ مَتَاعًا حَسَنًا إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى وَيُؤْتِ كُلَّ ذِي فَضْلٍ فَضْلَهُ) هود/3
واته:وه‌ داوای لێخۆشبوون له‌ په‌روه‌ردگارتان بكه‌ن له‌ تاوانه‌كانى پێشووتان ، پاشان ته‌وبه‌ بكه‌ن و بۆ لای خوای گه‌وره‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌و خۆتان بپارێزن له‌ داهاتوودا ، ئه‌وا خوای گه‌وره‌ ژیانێكی خۆش و به‌خته‌وه‌ر ئه‌تانژێنێ له‌ ڕزق و ڕۆزی فراوان تا كاتی دیاریكراوی خۆتان كه‌ مردنه‌ ، وه‌ هه‌موو كه‌سێك كه‌ خاوه‌ن فه‌زڵ و چاكه‌ بێت خوای گه‌وره‌ فه‌زڵی خۆی پێ ئه‌به‌خشێ له‌ دونیاو دواڕۆژدا.

وەهەروەها فەرموویەتی: (وَيَاقَوْمِ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ يُرْسِلِ السَّمَاءَ عَلَيْكُمْ مِدْرَارًا وَيَزِدْكُمْ قُوَّةً إِلَى قُوَّتِكُمْ وَلَا تَتَوَلَّوْا مُجْرِمِينَ) هود/52
واته:وه‌ ئه‌ی قه‌ومی خۆم داوای لێخۆشبوون له‌ خوای گه‌وره‌ بكه‌ن له‌ تاوانه‌كانى پێشووتان، پاشان ته‌وبه‌ بكه‌ن و بۆ لای خوای گه‌وره‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌و له‌ داهاتوو خۆتان بپارێزن له‌ تاوان ، خوای گه‌وره‌ بارانتان بۆ ئه‌بارێنێ به‌ لێزمه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌ك ، وه‌ سه‌ره‌ڕای هێزو توانای خۆتان خوای گه‌وره‌ زیاتر به‌هێزو به‌عیززه‌تان ده‌كات به‌هۆی ته‌وبه‌و داوای لێخۆشبوونه‌وه‌ ،وه‌ پشت هه‌ڵمه‌كه‌ن و خراپه‌كاری مه‌كه‌ن له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی.

سێیەم : بەنیسبەت زیکر و تەسبیحات کردنەوە ، خوای پەروەردگار هەواڵی پێ داوین بەوەی یونسی علیە السلام ڕزگار کرد لەناخۆشی وتاریکی نێو بەحر و سکی حوت ، و ئاماژەشی بەوە داوا هەر بەمە باوەڕدارانیش ڕزگار دەکات.

خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( وَذَا النُّونِ إِذْ ذَهَبَ مُغَاضِبًا فَظَنَّ أَنْ لَنْ نَقْدِرَ عَلَيْهِ فَنَادَى فِي الظُّلُمَاتِ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظَّالِمِينَ * فَاسْتَجَبْنَا لَهُ وَنَجَّيْنَاهُ مِنَ الْغَمِّ وَكَذَلِكَ نُنْجِي الْمُؤْمِنِينَ ) الأنبياء / 87 – 88
واته:خوای گه‌وره‌ یونس پێغه‌مبه‌رى - صلى الله عليه وسلم - بۆ لای خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا نارد له‌ زه‌وى موسڵ، ئه‌میش بانگه‌وازى كردن به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه‌ ، كاتێك كه‌ له‌ قه‌ومه‌كه‌ی تووڕه‌بوو به‌جێی هێشتن، وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى لێ كردن پاش سێ رۆژى تر خواى گه‌وره‌ سزاتان ده‌دات، ئه‌وانیش دواتر دڵنیا بوون راست ده‌كات ده‌رچوون بۆ بیابان و ئیمانیان هێناو له‌ خوا پاڕانه‌وه‌ خوایش سزاى نه‌دان ، وه‌ یونس - صلى الله عليه وسلم - گومانی وابوو كه‌ سزای ناده‌ین، یان له‌ ناو سكى نه‌هه‌نگه‌كه‌ جێگاى ته‌سك ناكه‌ین ، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ سوارى كه‌شتییه‌ك بوو ترسان له‌وه‌ى نقوم بێت، سێ جار تیرو پشكیان كرد یه‌كێكیان زیاد بوو فڕێى بده‌نه‌ ناو ده‌ریاوه‌ هه‌ر سێ جاره‌كه‌ یونس - صلى الله عليه وسلم - ده‌رچوو، بۆیه‌ خۆى هه‌ڵدایه‌ ناو ده‌ریاكه‌وه‌و نه‌هه‌نگێك قوتى دا ئه‌میش له‌ناو تاریكی ده‌ریاو تاریكی شه‌و و تاریكی سكی نه‌هه‌نگه‌كه‌دا له‌ خوای گه‌وره‌ پاڕایه‌وه‌ ، ئه‌ی په‌روه‌ردگار هیچ په‌رستراوێك به‌حه‌ق نیه‌ شایه‌نی په‌رستن بێ جگه‌ له‌ زاتی پیرۆزی تۆ تاك و ته‌نهاو بێ شه‌ریكی ، پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ تۆ به‌ڕاستی من له‌ سته‌مكاران بووم و سته‌مم كرد كاتێك كه‌ قه‌ومه‌كه‌ی خۆمم به‌جێ هێشت لێم خۆشبه‌.

وەهەروەها فەرموویەتی: ( فَلَوْلَا أَنَّهُ كَانَ مِنَ الْمُسَبِّحِينَ * لَلَبِثَ فِي بَطْنِهِ إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ) الصافات /143
واته:ئه‌گه‌ر یونس  صلى الله عليه وسلم  له‌ناو سكی نه‌هه‌نگه‌كه‌ ته‌سبیحاتی خوای گه‌وره‌ی نه‌كردایه‌ یان نوێژی نه‌كردایه‌، ئه‌ووترێ: پێشترو له‌ناو سكى نه‌هه‌نگه‌كه‌یش نوێژو زیكری خوای گه‌وره‌ی كردووه‌.
ئه‌وه‌ له‌ناو سكی ئه‌و نه‌هه‌نگه‌دا ئه‌مایه‌وه‌ تا ڕۆژی زیندوو بوونه‌وه‌، واته‌: ناو سكی نه‌هه‌نگه‌كه‌ ئه‌بووه‌ گۆڕی.

ئیمامی ئەحمەد (1462) وتورموزی (3505) لەسەعدەوە گێڕاویانەتەوە ، گوتی: پێغەمبەری خودا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی: (دَعْوَةُ ذِي النُّونِ إِذْ دَعَا وَهُوَ فِي بَطْنِ الحُوتِ: لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظَّالِمِينَ، فَإِنَّهُ لَمْ يَدْعُ بِهَا رَجُلٌ مُسْلِمٌ فِي شَيْءٍ قَطُّ إِلَّا اسْتَجَابَ اللَّهُ لَهُ ) وصححه الألباني.
واتە: پاڕانەوەی هاوەڵی حوت (یونس) کاتێ کە لەسکی حوتەکەدا پێی پاڕایەوە ئەمە بوو "لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظَّالِمِينَ" بێگومان هیچ کەسێک ناپاڕێتەوە بەم پاڕانەوەیە وداوای شتێک ناکات ئیلا خودا وەڵامی دەداتەوە.

زانای پایەبەرز ابن القيم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت:

"عبداللەی کوڕی مەسعود گوتی: (ما كرب نبي من الأنبياء، إلا استغاث بالتسبيح")  الجواب الكافي، ص14
واتە: هیچ پێغەمبەرێک توشی بەڵایەک نەبووە ئیلا پەنای بردۆتە بەر تەسبیح کردن.
هەڵبەت مەبەست لەتەسبیح (سبحان الله)کردنە.

چوارەم : بەنیسبەت سەڵاوات دان لەسەر پێغەمبەر صلى الله وسلم، بێگومان ئەمەشیان یەکێکە لەهۆکارە هەر گەورەکانی لاچوون ونەمانی نەخۆشی و ناخۆشی.

ئیمامی ئەحمەد (21242) و تورموزی (2457) و لەفزەکەی هی تورموزیە و لەئوبەی کوڕی کەعبەوە گێڕاویانەتەوە ودەڵێت: 
 گوتم: ئەی پێغەمبەری خودا من زۆر سەڵاواتت لەسەر دەدەم و ئایا چەندێ سەڵاواتت لەسەر بدەم ؟
فەرمووی: مَا شِئْتَ. 
واتە: ئەوەندەی خۆت دەتەوێت.
دەڵێت: گوتم: چوار یەکی پاڕانەوەکەم دەکەم بەسەڵاوات ، فەرمووی: مَا شِئْتَ فَإِنْ زِدْتَ فَهُوَ خَيْرٌ لَكَ
واتە: ئەوەندەی خۆت دەتەوێت ، خۆ ئەگەر زیاتر بێت ئەوا بۆ خۆت باشترە.
گوتم: نیوەی .
فەرمووی: مَا شِئْتَ فَإِنْ زِدْتَ فَهُوَ خَيْرٌ لَكَ،
واتە: ئەوەندەی خۆت دەتەوێت ، خۆ ئەگەر زیاتر بێت ئەوا بۆ خۆت باشترە.
 دەڵێت: گوتم: بیکەیتە سێ بەشەوە دوو بەشی دەکەم بەسەڵاوات دان .
فەرمووی: مَا شِئْتَ فَإِنْ زِدْتَ فَهُوَ خَيْرٌ لَكَ،
واتە: ئەوەندەی خۆت دەتەوێت ، خۆ ئەگەر زیاتر بێت ئەوا بۆ خۆت باشترە.
گوتم: هەموو پاڕانەوەکەم دەکەم بەسەڵاوات .
 فەرمووی: إِذًا تُكْفَى هَمَّكَ، وَيُغْفَرُ لَكَ ذَنْبُكَ.
واتە: دەی کەواتە خەم وغەمت نامێنێت ، و لەتاوانەکانت دەبوردرێت.

وە ئەو لەفزەی کەئیمام ئەحمەد هێناویەتی بەم شێوەیەیە:
ئوبەی کوڕی کەعب ، لەباوکیەوە گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: قَالَ رَجُلٌ: يَا رَسُولَ اللهِ، أَرَأَيْتَ إِنْ جَعَلْتُ صَلَاتِي كُلَّهَا عَلَيْكَ؟ قَالَ: ( إِذَنْ يَكْفِيَكَ اللهُ مَا أَهَمَّكَ مِنْ دُنْيَاكَ وَآخِرَتِكَ ).والحديث حسنه الألباني ومحققو المسند.
واتە: پیاوێک گوتی: ئەی پێغەمبەری خوا پێت چۆنە هەموو دوعا و پاڕانەوەکەم بکەم بەسەڵاوات دان لەسەر تۆ؟
فەرمووی: گەر وات کرد خودات بەسە بۆ ئەوەی هەر شتێکت دەوێت لە دونیا و قیامەتدا پێت ببەخشێت.
 وەپرسیار کراوە لە شيخ الإسلام ابن تيمية، هەروەک ابن القيم لە "جلاء الأفهام" ص 79، هێناویەتی لەبارەی لێکدانەوەی ئەم فەرموودەیەوە و دەڵێت:  

"كان لأُبي بن كعب دعاءٌ يدعو به لنفسه، قال النبي صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: هل يجعل له منه ربعَه صلاةً عليه، فقال: "إنْ زِدْتَ فهو خيرٌ لك" فقال: النصفَ؟ فقال: "إن زدتَ فهو خير لك " إلى أن قال: أجعل لك صلاتي كلَّها، أي: أجعلُ دعائي كلَّه صلاةً عليك، قال: " إذاً تُكفَى همَّك، ويُغفَر لك ذنبُك" لأن مَن صلَّى على النبيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ صلاةً صلَّى الله عليه بها عشراً، ومن صلَّى الله عليه، كفاه همَّه، وغفر له ذنبه" انتهى.
واتە: ئوبەی کوڕی کەعب پاڕانەوەیەکی هەبوو بۆ خۆی دەپاڕایەوە ، پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی: ئایا چوار یەکی داناوە بۆ سەڵاوات دان ، . . فەرمووی: خۆ ئەگەر زیاتر بێت ئەوا بۆ خۆت باشترە.
گوتی: نیوەی باشە؟
فەرمووی: خۆ ئەگەر زیاتر بێت ئەوا بۆ خۆت باشترە.
تاوەکو گوتی: دەی کەواتە هەمووی دەکەمە سەڵاوات دان لەسەرت ،فەرمووی: گەر وات کرد خەم وخەفەتت نامێنێت ولەتاوانەکانت دەبوردرێت.
 
پێنجەم : بەنیسبەت داوای لەش ساغی و ساغ وسەلامەتی ئەوە کارێکی مەشروعە لەبەیانیان و ئێواراندا ، و کاتێ بڵاو بوونەوەی دەرد و بەڵا زیاتر تەئکیدی لێ دەکرێتەوە.

ئیمامی ئەحمەد (4785) وئەبو داود (5074) وابن ماجه (3871) لەعبداللەی کوڕی عومەرەوە گێڕاویانەتەوە ودەڵێت: هیچ کات پێغەمبەری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وازی لەم دوعایانە نەدەهێنا کاتێ کە بەیانى و ئێوارەی بەسەردا دەهات: ( اللهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْعَافِيَةَ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ، اللهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْعَفْوَ وَالْعَافِيَةَ فِي دِينِي وَدُنْيَايَ وَأَهْلِي وَمَالِي، اللهُمَّ اسْتُرْ عَوْرَاتِي، وَآمِنْ رَوْعَاتِي، اللهُمَّ احْفَظْنِي مِنْ بَيْنِ يَدَيَّ، وَمِنْ خَلْفِي، وَعَنْ يَمِينِي، وَعَنْ شِمَالِي، وَمِنْ فَوْقِي، وَأَعُوذُ بِعَظَمَتِكَ أَنْ أُغْتَالَ مِنْ تَحْتِي )،  دەڵێت: مەبەست لێی ڕۆچوونە بەئەرزدا.

وەیەکێکی تر لەپاڕانەوە سوود بەخشەکان کەلەم بابەتەدا دەتوانرێت سوودی لێ وەربگیردرێت ئەمەیە لەم کە لەم فەرموودانەدا هاتووە :
ئیمامی توموزی لەئەبو هورەیرەوە خوای لێ ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دەپاڕایەوە و دەیفەرموو: (اللَّهُمَّ مَتِّعْنِي بِسَمْعِي وَبَصَرِي وَاجْعَلْهُمَا الوَارِثَ مِنِّي، وَانْصُرْنِي عَلَى مَنْ يَظْلِمُنِي، وَخُذْ مِنْهُ بِثَأْرِي)
واتە: خودایە بەگوێ وچاوم سوودم پێ بگەیەنە وبەساغ وسەلامەتی بیان هێڵەوە بۆم ، وسەرم بخە بەسەر دوژمنەکانم دا ، و با تۆڵەسەندوەم تەنها لەوانە بێت کەستەمیان لێ کردووم.

وە ئیمامی ئەحمەد (13004) وئەبو داود (1554) ونەسائی (5493) لەئەنەسەوە گێڕاویانەتەوە ، کەپێغەمبەر صَلَّى عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دەیفەرموو: (اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ البَرَصِ، وَالْجُنُونِ، وَالْجُذَامِ، وَمِنْ سَيِّئِ الْأَسْقَامِ).
واتە: خودایە پەنات پێ دەگرم لەبەڵەکی ، وشێتی ، وگەڕی ، ولەهەموو دەرد ونەخۆشیەکی خراپ.
شەشەم : وە بەنیسبەت گرتنە بەری ڕێکاری خۆ پاراستن (الحجر الصحي) و تەداوی کردن چەند بەڵگەیەک هەیە وپێغەمبەرمان صلى الله عليه وسلم فەرمانی دەکرد بەتەداوی و وەرگرتنی چارەسەر ، وئاماژەی بەخۆ پاراستن دەکرد لەنەخۆشی ، و فەرمانی دەکرد کەسی نەخۆش تێکەڵی کەسانی ساغ نەبن  ، وسەفەر نەکرێت بۆ وڵاتێک کەتاعون تیایدا بڵاو بۆتەوە.

وەهەروەها پێغە مبەر صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: (تَدَاوَوْا فَإِنَّ اللَّهَ عَزَّ وَجَلَّ لَمْ يَضَعْ دَاءً إِلَّا وَضَعَ لَهُ دَوَاءً غَيْرَ دَاءٍ وَاحِدٍ ، الْهَرَمُ) رواه أحمد (17726) وأصحاب السنن وأبو داود (3855) والترمذي (2038) وابن ماجه (3436) وصححه الألباني في صحيح أبي داود.
واتە: چارەسەر وەرگرن بەتەئکید خودا هیچ دەردێکی نەناردووە ئیلا چارەسەری بۆ داناوە جگە لەدەردێک نەبێت کەئەویش پیریە.

وەهەروەها پێغە مبەر صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: (مَنْ تَصَبَّحَ سَبْعَ تَمَرَاتٍ عَجْوَةً، لَمْ يَضُرَّهُ ذَلِكَ اليَوْمَ سُمٌّ وَلاَ سِحْرٌ) رواه البخاري (5769) ومسلم (2057).
واتە: هەر کەسێک کاتێ بەیانی بەسەردا دێت حەوت دەنکە خورمای عەجوە بخوات ، ئەوا لەو ڕۆژەدا ژەهر وسیحر زیانی پێ ناگەیەنێت.

وەەەروەها ئیمامی بوخاری (5771) وموسلیم (2221) لەئەبو هورەیرەوە خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویانەتەوە ودەڵێت: پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی: ( لَا يُورِدَنَّ مُمْرِضٌ عَلَى مُصِحٍّ ).
واتە: با کەسی نەخۆش تێکەڵی کەسانی ساغ نەبێت.

وەهەروەها پێغە مبەر صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: ( إِذَا سَمِعْتُمْ بِالطَّاعُونِ بِأَرْضٍ فَلَا تَدْخُلُوهَا ، وَإِذَا وَقَعَ بِأَرْضٍ وَأَنْتُمْ بِهَا فَلَا تَخْرُجُوا مِنْهَا )  رواه البخاري (5728) ومسلم (2218).
واتە: هەر کات گوێ بیستی تاعون بوو لەجێگەیەکدا ئەوا مەچنە نێویەوە ، و گەر لەجێگەیەک بوون و لەوێدا بڵاو بووەوە ئەوا لێی دەرمەچن.

نسأل الله تعالى أن يرفع عنا البلاء والوباء.

والله أعلم.

سەردان: ٢,٢٨٥ بەش: ڤایرۆسی کۆرۆنا