حوكمى وتنى نیەت بە دەم: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى وتنى نیەت بە دەم
پرسیار:

حوكمى وتنى نیەت بە دەم چییە؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

نەهاتووە لە پێغەمبەرى خواوە و لە هاوەڵانیشەوە رضي الله عنهم كە نیەتیان بە دەم ووتبێت، وە ئەوانەشى كە دەیان بینى بەدەم نیەت دەهێنن یان بەنەزانینە یان لاسایی وشوێنى ئەو زانایانە دەكەون كە ئەو فەتوایەیان بۆیان داوە و دەڵێن: دەبێت بەدەم نیەت بهێنرێت بۆ ئەوەى دڵ و زمان هاوتا ویەك قسەبن، بەڵام ئێمە دەڵێین: ئەم وتەیەیان صەحیح نییە، چونكە ئەگەر ئەوە كارێكى شەرعى بوایە ئەوا بێگومان پێغەمبەرى خوا ڕوونى دەكردەوە وبەیانى دەكرد بۆ ئوممەت ئیتر بە كردارى بوایە یان بە گوفتارى

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: ((إنما الأعمال بالنيات، وإنما لكل امرئ ما نوى))

 واتە: لەڕاستیدا كردەوەكان بەپێى نیەتەكانن و پاداشتیش بۆ هەر كەسێك بەو نیەتەیە كە هەیەتى.

وە نیەت شوێنەكەى دڵە و پێویست بە وتن ناكات، وە تۆ كە هەستایت بۆ دەستنوێژگرتن ئەوا نیەتە، چونكە هیچ كەسێكى ژیر ناكرێت كارێك بكات ئیلا نیەتى ئەو كارەى هەیە بەمەرجێك زۆرى لێ نەكرابێت وناچارنەكرابێ، بۆیە هەندێك لە ئەهلى عیلم دەڵێن: ئەگەر خواى گەورە فەرمانى كردنى كارێكى بەبێ نیەت پێ بكردینایە ئەوا لەتواناماندا نەدەبوو.

وە نەهاتووە لە پێغەمبەرى خواوە و لە هاوەڵانیشەوە رضي الله عنهم كە نیەتیان بە دەم ووتبێت، وە ئەوانەشى كە دەیان بینى بەدەم نیەت دەهێنن یان بەنەزانینە یان لاسایی وشوێنى ئەو زانایانە دەكەون كە ئەو فەتوایەیان بۆیان داوە و دەڵێن: دەبێت بەدەم نیەت بهێنرێت بۆ ئەوەى دڵ و زمان هاوتا ویەك قسەبن، بەڵام ئێمە دەڵێین: ئەم وتەیەیان صەحیح نییە، چونكە ئەگەر ئەوە كارێكى شەرعى بوایە ئەوا بێگومان پێغەمبەرى خوا ڕوونى دەكردەوە وبەیانى دەكرد بۆ ئوممەت ئیتر بە كردارى بوایە یان بە گوفتارى. والله الموفق .

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

سەردان: ٢,٤٣٦ بەش: چۆنێتى نوێژ