فەزڵی شاری مەدینە و چۆنێتى سەردانى مزگەوتى پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم : ماڵپەڕی وەڵامەکان
فەزڵی شاری مەدینە و چۆنێتى سەردانى مزگەوتى پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم
پرسیار:

فەزڵی شاری مەدینە چیە؟

وە چۆنێتى سەردانى مزگەوتى پێغەمبەر بکەین ؟

وە چۆن سڵاو لە پێغەمبەرى خوا و ئیمامى أبو بکر و ئیمامى عمر رضی الله عنهما بکەین؟

بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ () قَالَ : ((إِنَّ الإِيـمَانَ لَيَأْرِزُ إِلَى الْمَدِينَةِ كَمَا تَأْرِزُ الْحَيَّةُ إِلَى جُحْرِهَا)) ، واتە : بەڕاستی ئیمان روودەكاتە مەدینە و تێیدا كۆدەبێتەوە هەروەكو چۆن مار روودەكاتە كوونەكەیی و خۆیی تێدا كۆدەكاتەوە .
* سوننەتە بە تایبەت خۆت كۆبكەیتەوە و سەفەر بكەیت بۆ مزگەوتەكەی پێغەمبەر () لە مەدینەدا :
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) عَنِ النَّبِيِّ () قَالَ : ((لاَ تُشَدُّ الرِّحَالُ إِلاَّ إِلَى ثَلاَثَةِ مَسَاجِدَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ ، وَمَسْجِدِ الرَّسُولِ وَمَسْجِدِ الأَقْصَى)) ..واتە : خۆكۆكردنەوە و سەفەركردن بە تایبەت دروست نیە بۆ هیچ شوێنتێك تەنها بۆ سێ مزگەوت نەبێك : مزگەوتی حەرەم ، وە مزگەوتی پێغەمبەر () ، وە مزگەوتی ئەقصا .
* دوای ڕۆیشتنە ناو شاری مەدینەوە یەكسەر بڕۆ بۆ مزگەوتی پێغەمبەر () :
1 ـ بە قاچی ڕاستەوە دەڕۆیتە ژورەوە ، ئەنجا بڵـێ : (بسم الله ، والصلاةُ والسلامُ علـى رسول اللهِ ، اللهُمَّ افتحْ لـي أبوابَ رحمتكَ)
2 ـ دوو ركعات نوێژی (تـحيةُ الـمسجد) بكە ، وە ئەگەر كاتی نوێژی فەرز بوو ئەوا فەرزەكە بە جەماعەت ئەنجام بدە .
3 ـ پاشان بڕۆ بۆ لای قەبرەكەی پێغەمبەر () وە ڕوو بە ڕووی قەبرەكە ڕاوەستە و بڵـێ :(السلامُ عليكَ يا رسول الله) .
پاشان بە لای ڕاستدا تۆزێك بەرەو پێش بڕۆ و ئەنجا بڵێ :
(السلامُ علیكَ یا أبا بكر) .
پاشان بە لای ڕستدا تۆزێكی تر بەرەو پێش بڕۆ و ئەنجا بڵێ :
(السلامُ علیكَ یا عُـمَر) .
وە نابێت لەمە زیاتر بكەیت ئەگینا دەكەویتە ناو بیدعەوە ، وە ئەگەر هاواریان تێبكەیت و لێیان بپاڕێیتەوە و داوایان لـێبكەیت ئەوا دەكەویتە ناو شیركەوە كە هەموو كردەوەكانت (بە عومرەو حەجەكەیشەوە) بەتاڵا دەكاتەوە !

لەلایەن (مامۆستا محمد عبدالرحمن)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,٠٢٢ بەش: ئادابەکانى شارى مەدینە