بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ١٧١١ کۆی سەردان: ٨٧٧٢٨٣
پرسیار لەوێنەدا
قەدەغە كراوەكانی مەككەو مەدینە (محظورات الحرمین) کامانەن؟

بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

خوای پەروەردگار چەند تایبەتمەندیەكی بەخشیوە بەشاری مەككەو مەدینە، بەشێوەیەكی وەها كە خێری خوا پەرستی لە دوو مزگەوتەكە زیاتر لە شارەكانی تر، ئەمەش ڕێزێكی گەورەیە كە خوای گەورە لەم دوو شارەی ناوە، ئەم شتانەش كە قەدەغەن لەم دوو شارە بریتین لەمانە:
1. ڕاو كردنی ئاژەڵ و باڵندە ، هەروەها ڕاونانیان و هەڵفڕاندنیان یاخود هاوكاری كردن لەسەر ئەو كارە.
2. بڕینی ڕووەك یان دڕك تەنها ئەوە نەبێت كە بڕینی زەروری بێت.
3. هەڵگرتنی چەك تیایاندا.
4. هەڵ گرتنەوەی شتی وون بوو بە نیسبەت حاجی دروست نیە. وەك پێڵاوو نەعل و جانتاو شتی تریش...
جا هەر كەسێ هەر كام لەم قەدەغە كراوانە بكات ، ئەوە گوناهبار دەبێت و پێویستە داوای لێ بوردن بكات لە خوا، وە ئەگەر ڕاوكردنەكە لە لایەن كەسێكەوە بێت كە لە ئیحرامدایە ئەوە خوێنی كەوتۆتە سەر.
كەواتە چونكە ئەو شتانە قەدەغەكراون لەو دوو شارە بۆیە پێیان دەوترێت ( الحرمین ) واتە ئەو دوو شارەی كە هەندێ شتیان تێدا حەرام كراوەو ڕێزێكی تایبەت و بەرزیان لێ نراوە.

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە سود وەرگیراوە لە كتێبی : (حـــەج و عــومـره فەزڵ و چۆنیەتى و حوكمەكانى بە گوێرەی بەڵگەكانی قورئان و سوننەت ) له نوسینى بەڕێز (دکتۆ عبداللطیف أحمد)



سەردان: ١٧٧ بەش: حەج و عومرە

ئەو خوێنانەی (سەر بڕینی حەیوان) كە لە حەجدا واجب دەبن کامانەن ؟فەزڵی شاری مەدینە و چۆنێتى سەردانى مزگەوتى پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم