من کچێکم زینا و تاوانم کردوە پەشیمانم زیاد لە حەد بێتاقەتم ئەمەوێ خۆم بکوژم ئایا خوا لێم خۆش دەبێ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
من کچێکم زینا و تاوانم کردوە پەشیمانم زیاد لە حەد بێتاقەتم ئەمەوێ خۆم بکوژم ئایا خوا لێم خۆش دەبێ؟
پرسیار:

من کچێکم زینا و تاوانم کردوە پەشیمانم زیاد لە حەد بێتاقەتم ئەمەوێ خۆم بکوژم ئایا خوا لێم خۆش دەبێ؟
كچێك له‌ نامه‌یه‌كدا باس و به‌سه‌رهاتی تووشبوونی خۆی كردووه‌ به‌ هه‌ندێك تاوان و خراپه‌كاری .. وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ خۆی داوای كردووه‌ (به‌سه‌رهاته‌كه‌ی) بڵاونه‌كرێته‌وه‌ ئێمه‌ لێره‌دا پوخته‌ی نامه‌كه‌ی له‌ چه‌ند خاڵێكدا ده‌خه‌ینه‌ ڕوو ئه‌نجا وه‌ڵامی خاڵه‌كان ده‌ده‌ینه‌وه‌ :

دەڵێت :

1 ـ نازانم چی بكه‌م ؟ نازانم خوا لێم خۆش ده‌بێت ؟
2 ـ چی بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی خوا گوناحه‌كانم بۆ بپۆشێت ؟
3 ـ تا راده‌یه‌كی باش پابه‌ندم به‌ ئاینی ئیسلامه‌وه‌ !
4 ـ باڵا پۆشم واته‌ له‌چكم كردووه‌ !
5 ـ یه‌كتر ناسین و په‌یوه‌ندی به‌ یكتر كردنه‌وه‌ له‌ نێوان كوڕ و كچدا ؟
6 ـ كاره‌ حه‌رامه‌كانی ئه‌نجام داوه‌ پاشان بیری كرده‌وه‌ته‌وه‌ !
7 ـ په‌شیمان بوونه‌وه‌ و خۆ نه‌دان به‌ ده‌سته‌وه‌ …
8 ـ زیاد له‌ حه‌د په‌شیمانه‌ و بێتاقه‌ته‌ ..
9 ـ ئه‌یه‌وێت خۆی بكوژێت و به‌ڵام نایكات !
0 1 ـ كوڕێك هاتوته‌ داوای ..
11 ـ له‌م بێزاریه‌ رزگارم كه‌ن ..

 خوشكی موسڵمان : السلام علیكم ورحمة الله وبركاته …

بڕیاردانی په‌شیمان بوونه‌وه‌ت و واز هێنانت له‌و كاره‌ خراپ و زۆر قه‌بیحانه‌ و هه‌ست كردنت به‌ بێزاری و بێ تاقه‌تی له‌وه‌ی كه‌ كردووته‌ … ئه‌مانه‌ هه‌مووی نیشانه‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڕاسته‌ڕێ و هیدایه‌ت و ڕێگای ڕزگار بوونه‌ له‌ تاڵاوی ژیانی پڕ له‌ تاوان و به‌د ڕه‌وشتی ..

جا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانت به‌م شێوازه‌ ده‌بێت :

پرسیار : نازانم چی بكه‌م ؟
وه‌ڵام : ده‌بێت ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه‌ ئه‌نجام بده‌یت :
1 ـ ده‌بێت ته‌وبه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ بكه‌یت له‌ هه‌موو تاوانه‌كانت به‌ گشتی و ئه‌و كاره‌ قه‌بیح و زۆر خراپه‌یش به‌ تایبه‌تی .. ته‌وبه‌ی ڕاسته‌قینه‌ش سێ مه‌رجی هه‌یه‌ كه‌ بریتیم له‌ :
أ/ په‌شیمان بوونه‌وه‌ له‌ تاوانه‌كانت .
ب / وازهێنان له‌ تاوانه‌كان .
ج / بڕیار دان بۆ ئه‌نجامنه‌دانیان له‌ داهاتوودا .
چونكه‌ له‌ ئایه‌ته‌كانی (سوره‌ الفرقان)دا خوای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی : [إِلاَّ مَنْ تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلاً صَالِحاً ] [الفرقان] .
واته‌ : ئیللا كه‌سێك نه‌بێت كه‌وا ته‌وبه‌ ده‌كات و ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنێت و كرده‌وه‌ی چاكه‌ ده‌كات .
2 ـ بۆ سه‌لماندنی ڕاستێتی ته‌وبه‌كه‌ت و خوا لێت خۆشببێت ده‌بێت وازبێنیت له‌ خراپه‌كاری و تاوانه‌كان و ده‌ست بكه‌یت به‌ چاكه‌كاری :
عَنْ أَبِي طَوِيلٍ شَطَبٍ الْمَمْدُودِ أَنَّهُ أَتَى رَسُولَ اللَّهِ (( )) فَقَالَ : ((أَرَأَيْتَ رَجُلا عَمِلَ الذُّنُوبَ كُلَّهَا ، فَلَمْ يَتْرُكْ مِنْهَا شَيْئَاً ، وَهُوَ فِي ذَلِكَ لَمْ يَتْرُكْ حَاجَةً وَلا دَاجَةً إِلا أَتَاهَا ، فَهَلْ لَهُ مِنْ تَوْبَةٍ ؟ قَالَ : فَهَلْ أَسْلَمْتَ ؟ قَالَ : أَمَّا أَنَا فَأَشْهَدُ أَنْ لا إِلَهَ إِلا اللَّهُ وَحْدَهُ لا شَرِيكَ لَهُ ، وَأَنَّكَ رَسُولُ اللَّهِ ، قَالَ : نَعَمْ , تَفْعَلُ الْخَيْرَاتِ وَتَتْرُكُ السَّيِّئَاتِ ، فَيَجْعَلُهُنَّ اللَّهُ لَكَ خَيْرَاتٍ كُلَّهُنَّ ، قَالَ : وَغَدَرَاتِي وَفَجَرَاتِي ؟ قَالَ : نَعَمْ ، قَالَ : اللَّهُ أَكْبَرُ ، فَمَا زَالَ يُكَبِّرُ حَتَّى تَوَارَى))(1).
واتە : (أبـي طويـل) هات بۆ لای پێغەمبەر (( )) و وتی : هه‌واڵم بده‌رێ
سه‌باره‌ت به‌ كه‌سێك كه‌وا هه‌موو تاوانه‌كانی كردبێت و هچیانی به‌ جێ نه‌هێشتبێت وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ له‌ تاونكاریدا هیچی به‌ جێ نه‌هێشتبێت ئیللا كردبێتی ، ئایا ئه‌و كه‌سه‌ بۆی هه‌یه‌ ته‌وبه‌ بكات ؟
پێغه‌مبه‌ر (( )) فه‌رمووی : ئایا تۆ موسڵمان بوویت ؟
وتی : من شایه‌تی ده‌ده‌م كه‌وا هیچ په‌رستراوێك نىیه‌ شایسته‌ی په‌رستن بێت ئیللا خوا نه‌بێت و تۆش پێغه‌مبه‌ری خوایت .
پێغه‌مبه‌ر (( )) فه‌رمووی : ئه‌گه‌ر كاری خێر و چاكه‌ بكه‌یت و وازبێنیت له‌ خراپه‌ و تاوانه‌كان ئه‌وا خوا هه‌موویت بۆ ده‌كات به‌ چاكه‌ .
وتی : ئه‌ی غه‌در و خیانه‌ت و تاوانكارىیه‌كانمیش ؟
پێغه‌مبه‌ر (( )) فه‌رمووی : به‌ڵێ .
وتی : خوا چه‌ند گه‌وره‌یه‌
(الله أكبر) .
له‌ به‌ر ئه‌مه‌ ئه‌و كابرایه‌ به‌رده‌وام ده‌یوت : خوا چه‌ند گه‌وره‌یه‌ (الله أكبر) تاوه‌كو له‌ پێش چاو وون بوو .
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (( )) فه‌رموویه‌تی : ((اتَّقِ اللَّهَ حَيْثُمَا كُنْتَ ، وَأَتْبِعِ السَّيِّئَةَ الْحَسَنَةَ تَمْحُهَا ، وَخَالِقِ النَّاسَ بِخُلُقٍ حَسَنٍ))(2).
واته‌ : له‌ خوا بترسه‌ و خۆپارێزی بكه‌ له‌ تاوان له‌ هه‌ر كوێك هه‌بیت ، وه‌ به‌ دوای تاون و خراپه‌دا خێر و چاكه‌یه‌ك بكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیسڕێته‌وه‌ ، وه‌ هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵدا به‌ ڕه‌وشتی چاك و جوان .
3 ـ به‌رده‌وام داوا له‌ خوای گه‌وره‌ بكه‌ كه‌ هیدایه‌تت بدات و دامه‌زراوت بكات له‌ سه‌ر چاكه‌كاری و بتپارێزێت له‌ تاوانه‌كان ..
وه‌ خۆت بكه‌ به‌ هاوڕێیـه‌كی ڕاسته‌قینه‌ و هه‌میشه‌یی قورئـــان .. و تا له‌
توانتدا هه‌یه‌ كتێب و نامیلكه‌ و بابه‌ته‌كانی ( سایتی به‌هه‌شت) بخوێنه‌ره‌وه‌ .
4 ـ وازهێنان و دوور كه‌وتنه‌وه‌ و به‌ جێهێشتنی هاوه‌ڵ و براده‌ری خراپ و تاوانبار و دوور له‌ خوا ، وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ نزیك بوونه‌وه‌ و تێكه‌ڵاوی كردنی هاوه‌ڵ و براده‌ری خوا ناس و چاكه‌كار ، چونكه‌ هاوه‌ڵ و براده‌ر كاریگه‌ریان هه‌یه‌ بۆ دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ تاوان به‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ : پێغه‌مبه‌ر (( )) فه‌رموویه‌تی : ((إِنَّمَا مَثَلُ الْجَلِيسِ الصَّالِحِ وَالْجَلِيسِ السَّوْءِ : كَحَامِلِ الْمِسْكِ وَنَافِخِ الْكِيرِ ، فَحَامِلُ الْمِسْكِ إِمَّا أَنْ يُحْذِيَكَ ، وَإِمَّا أَنْ تَبْتَاعَ مِنْهُ ، وَإِمَّا أَنْ تَجِدَ مِنْهُ رِيْحَاً طَيِّبَةً ، وَنَافِخُ الْكِيرِ إِمَّا أَنْ يُحْرِقَ ثِيَابَكَ ، وَإِمَّا أَنْ تَجِدَ رِيْحَاً خَبِيثَةً))(3).
واته‌ : نموونه‌ی هاوه‌ڵی چاك و هاوه‌ڵی خراپ : وه‌كو هه‌ڵگری بـۆنـی میسك (واته‌ بۆن فرۆش) و فۆكار به‌ كووره‌دا (واته‌ ئاسنگه‌ر) وایه‌ ، جا هه‌ڵگری بۆنی میسك یان له‌و بۆنه‌ت پێده‌به‌خشێت یان لـێی ده‌كڕیت یان بۆنی خۆشی لـێده‌بینیت و هه‌ڵیده‌مژیت ، به‌لێم فۆكار به‌ كووره‌دا یان جله‌كانت ده‌سوتێنێت یان بۆنی پیسی لـێده‌بینیت و هه‌ڵیده‌مژیت .
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (( )) فه‌رموویه‌تی : ((لاَ تُصَاحِبْ إِلاَّ مُؤْمِنَاً ، وَلاَ يَأْكُلْ طَعَامَكَ إِلاَّ تَقِيٌّ))(4).
واته‌ : هاوه‌ڵێتی ئیماندار نه‌بێت نه‌یكه‌یت ، وه‌ با كه‌س خواردنت نه‌خوات ئیللا كه‌سێكی له‌ خوا ترس و خۆپارێز له‌ تاوان نه‌بێت .
5 ـ دوور كـه‌وتنـه‌وه‌ و به‌ جێهێشتنی ئه‌و شوێن و جێـگـایه‌ی كه‌وا تاوانی
تێدا ده‌ست ده‌كه‌وێت ، به‌ به‌ڵگه‌ی فه‌رمووده‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌وا سه‌د كه‌سی كوشت و پاشان ته‌وبه‌ی كرد : پێغه‌مبه‌ر (( )) پێی فه‌رموو : ((اخْرُجْ مِنَ الْقَرْيَةِ الْخَبِيثَةِ الَّتِي أَنْتَ فِيهَا إِلَى الْقَرْيَةِ الصَّالِحَةِ قَرْيَةِ كَذَا وَكَذَا [فَإِنَّ بِهَا أُنَاسَاً يَعْبُدُونَ اللَّهَ] فَاعْبُدْ رَبَّكَ [مَعَهُم] فِيهَا ، [وَلاَ تَرْجِعْ إِلَى أَرْضِكَ فَإِنَّهَا أَرْضُ سَوْءٍ]))(5).
واته‌ : ده‌رچوو له‌و گونده‌ پیسه‌ی كه‌ تۆ تێیدا ده‌ژیت و بڕۆ بۆ ئه‌و گونده‌ چاكه‌ی كه‌وا خه‌ڵكانێكی تێدایه‌ خوا ده‌په‌رستن و تۆش له‌گه‌ڵ ئه‌واندا خوای په‌روه‌ردگارت بپه‌رسته‌ تێیدا ، وه‌ نه‌گه‌ڕێیته‌وه‌ بۆ زه‌ویه‌كه‌ی خۆت چونكه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی خراپه‌ .
كه‌واته‌ ده‌بێت خۆپارێزی بكه‌یت له‌ ڕۆیشتن بۆ ئه‌و شوێن و جێگایانه‌ی كه‌وا تاوانی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت .

پرسیار : نازانم خوا لێم خۆش ده‌بێت ؟
وه‌ڵام : وه‌ بێ ئومێد مه‌به‌ له‌ ڕه‌حم و لێخۆشبوونی خوا چونكه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی : [ قُلْ يَا عِبَادِي الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعاً إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ] (53) [الزمر] .
بڵی به‌ عه‌بده‌كانم ئه‌وانه‌ی كه‌وا ڕۆچوون له‌ سته‌م كردن له‌ خۆیان به‌ تاوان كردن با بێ ئومێد نه‌بن له‌ ڕه‌حمه‌تی خوا ، به‌ڕاستی خوا له‌ هه‌موو تاوانه‌كان خۆش ده‌بێت ، به‌ڕاستی خوا لێبوورده‌ و به‌ به‌زه‌یىیه‌ .

پرسیار : چی بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی خوا گوناهه‌كانم بۆ بپۆشێت ؟

وه‌ڵام : ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ :

1 ـ ته‌وبه‌ كردنێكی ڕاسته‌قینه‌ و داوای لێخۆشبوون له‌ خوا و چاكه‌ كردن و وازهێنان له‌ خراپه‌ كردن و هاوه‌ڵێتی و تێكڵاوی كردنی چاكه‌كاران و ئه‌و جێگایانه‌ی كه‌ چاكه‌ی تێدا ده‌كرێت و دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ تاونباران و خراپه‌كاران و ئه‌و جێگایانه‌ی كه‌ خراپه‌ و تاوانی تێدا ده‌كرێت وه‌ك له‌ پێشه‌وه‌ باس كرا .
2 ـ داوا بكه‌ له‌ خوا و به‌رده‌وام لێی بپاڕێره‌وه‌ كه‌وا سترت بكات :
وه‌ به‌ تایبه‌ت به‌رده‌وام به‌یانیان پێش خۆر كه‌وتن و ئێواران پێش خۆر ئاوا بوون ئه‌م دوعایه‌ بخوێنه‌ : ((اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْعَفْوَ وَالْعَافِيَةَ فِي الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْعَفْوَ وَالْعَافِيَةَ فِي دِينِي وَدُنْيَايَ وَأَهْلِي وَمَالِي ، اللَّهُمَّ اسْتُرْ عَوْرَاتِي وَآمِنْ رَوْعَاتِي وَاحْفَظْنِي مِنْ بَيْنِ يَدَيَّ وَمِنْ خَلْفِي وَعَنْ يَمِينِي وَعَنْ شِمَالِي وَمِنْ فَوْقِي وَأَعُوذُ بِكَ أَنْ أُغْتَالَ مِنْ تَحْتِي))(6).
3 ـ توڕه‌یی خۆت بخۆره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خوا سترت بكات و گوناهه‌كانت داده‌پۆشێت : عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ (رضی الله عنهما) قَالَ : أَنَّ رَجُلاً جَاءَ إِلَى النَّبِيِّ () فَقَالَ : يَا رَسُولَ اللَّهِ أَيُّ النَّاسِ أَحَبُّ إِلَى اللَّهِ ؟ وَأَيُّ الأَعْمَالِ أَحَبُّ إِلَى اللَّهِ ؟
فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ () : ((أَحَبُّ النَّاسِ إِلَى اللَّهِ تَعَالَى أَنْفَعُهُمْ لِلنَّاسِ , وَأَحَبُّ الأَعْمَالِ إِلَى اللَّهِ تَعَالَى : سُرُورٌ تُدْخِلُهُ عَلَى مُسْلِمٍ ، أَوْ تَكَشِفُ عَنْهُ كُرْبَةً ، أَوْ تَقْضِي عَنْهُ دَيْنَاً ، أَوْ تَطْرُدُ عَنْهُ جُوعَاً ، وَلأَنْ أَمْشِيَ مَعَ أَخِي الْمُسْلِمِ فِي حَاجَةٍ أَحَبُّ إِلَيَّ مِنْ أَنْ أَعْتَكِفَ فِي هَذَا الْمَسْجِدِ ـ يَعْنِي مَسْجِدَ الْمَدِينَةِ ـ شَهْرَاً ، وَمَنَ كَفَّ غَضَبَهُ سَتَرَ اللَّهُ عَوْرَتَهُ ، وَمَنْ كَظَمَ غَيْظَهُ وَلَوْ شَاءَ أَنْ يُمْضِيَهُ أَمْضَاهُ مَلأَ اللَّهُ قَلْبَهُ رَجَاءً يَوْمَ الْقِيَامَةِ ، وَمَنْ مَشَى مَعَ أَخِيهِ الْمُسْلِمِ فِي حَاجَةٍ حَتَّى يُثْبِتَهَا لَهُ أَثْبَتَ اللَّهُ تَعَالَى قَدَمَهُ يَوْمَ تَزَلُّ الأَقْدَامِ ، وَإِنَّ سُوْءَ الْخُلُقِ لَيُفْسِدُ الْعَمَلَ كَمَا يُفْسِدُ الْخَلُّ الْعَسَلَ))(7).
واته‌ : خۆشه‌ویسترینی خه‌ڵك لای خوا ئه‌وه‌یه‌ : سوودمه‌ندترینیان بێت بۆ خه‌ڵك .. وه‌ خۆشه‌ویسترین كرده‌وه‌ لای خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌یه‌ :
خۆشیه‌ك بهێنیت به‌ سه‌ر موسوڵمانێكدا ، یان ناڕه‌حه‌تىیه‌كی له‌ سه‌ر لابه‌ریت ، یان قەرزێكی بۆ ببژێریت ، یان برسێتیه‌كی ده‌ربكه‌یت ، وه‌ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ برایه‌كی موسوڵمانمدا بڕۆم بۆ به‌جێهێنانی پێویستیه‌ك لام خۆشه‌ویستره‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌م مزگه‌وته‌دا (مزگه‌وتی مه‌دینه‌) یه‌ك مانگ بمێنمه‌وه‌ بۆ خوا په‌رستی و ئیعتیكافكردن ، وه‌ هه‌ركه‌سێك تووڕەیی خۆی بگرێته‌وه‌ ئه‌وا خوا عه‌وره‌تی داده‌پۆشێت ، وه‌ هه‌ركه‌سێك ڕق و تووڕه‌ییك بخواته‌وه‌ له‌ كاتێدا ئه‌گه‌ر ویستی هه‌بێت به‌جێی بێنێت به‌جێی دێنێت ئه‌وا خوا دڵی پڕ ده‌كات له‌ ڕه‌زامه‌ندی له‌ ڕۆژی دوایدا ، وه‌ هه‌ركه‌سێك له‌گه‌ڵ برایه‌كی موسوڵمانیدا بڕۆات بۆ به‌ جێهێنانی پێویستیه‌كی هه‌تا جێبه‌جێی ده‌كات ئه‌وا خوا پێی جێگیر ده‌كات له‌ ڕۆژێكدا كه‌ پێكان تیایدا ده‌خلیسكێن ، وه‌ ڕه‌وشت خراپی كرده‌وه‌ تێك ده‌دات وه‌ك چۆن خه‌ڵ هه‌نگوێن تێك ده‌دات .
لێره‌دا مه‌به‌ست به‌ (داپۆشینی عه‌وره‌ت) داپۆشینی تاوانه‌كانه‌ .
وه‌ تاوه‌كو پێتده‌كرێت به‌ هه‌موو ئه‌م ڕه‌وشته‌ جوانانه‌ خۆت بڕازێنه‌وه‌ به‌ گشتی .
4 ـ تـۆ گوناهه‌كـانی خه‌ڵكـانـی تر بپۆشه‌ خواش گونـاهه‌كانی تۆ داده‌پۆشێت :
پێغه‌مبه‌ری خوا (( )) فه‌رموویه‌تی : ((مَنْ نَفَّسَ عَنْ مُؤْمِنٍ كُرْبَةً مِنْ كُرَبِ الدُّنْيَا نَفَّسَ اللَّهُ عَنْهُ كُرْبَةً مِنْ كُرَبِ يَوْمِ الْقِيَامَةِ ، وَمَنْ يَسَّرَ عَلَى مُعْسِرٍ يَسَّرَ اللَّهُ عَلَيْهِ فِي الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ ، وَمَنْ سَتَرَ مُسْلِمَاً سَتَرَهُ اللَّهُ فِي الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ ، وَاللَّهُ فِي عَوْنِ الْعَبْدِ مَا كَانَ الْعَبْدُ فِى عَوْنِ أَخِيهِ ، وَمَنْ سَلَكَ طَرِيقَاً يَلْتَمِسُ فِيهِ عِلْمًا سَهَّلَ اللَّهُ لَهُ بِهِ طَرِيقَاً إِلَى الْجَنَّةِ ، وَمَا اجْتَمَعَ قَوْمٌ فِي بَيْتٍ مِنْ بُيُوتِ اللَّهِ يَتْلُونَ كِتَابَ اللَّهِ وَيَتَدَارَسُونَهُ بَيْنَهُمْ إِلاَّ نَزَلَتْ عَلَيْهِمُ السَّكِينَةُ وَغَشِيَتْهُمُ الرَّحْمَةُ وَحَفَّتْهُمُ الْمَلاَئِكَةُ وَذَكَرَهُمُ اللَّهُ فِيمَنْ عِنْدَهُ ، وَمَنْ بَطَّأَ بِهِ عَمَلُهُ لَمْ يُسْرِعْ بِهِ نَسَبُهُ))(8).
واته‌ : هه‌ر كه‌سێك ناڕه‌حه‌تیه‌ك له‌ ناڕه‌حه‌تىیه‌كانی دونیا كه‌مه‌ كاته‌وه‌ له‌ سه‌ر ئیماندارێك ئه‌وا خوای گه‌وره‌ ناڕه‌حه‌تیه‌ك له‌ ناڕه‌حه‌تىیه‌كانی ڕۆژی قیامه‌تی له‌ سه‌ر كه‌م ده‌كاته‌وه‌ ، وه‌ هه‌ر كه‌سێك چاوپۆشی له‌ كه‌سێكی نه‌دار و ده‌ستنه‌ڕۆیشتو بكات ئه‌وا خوا چاوپۆشی لێده‌كات له‌ دونیا و دواڕۆژدا ، وه‌ هه‌ر كه‌سێك عه‌یبه‌ و كه‌مكوڕی و تاوانی موسڵمانێك بپۆشێت ئه‌وا خوای گه‌وره‌ دایده‌پۆشێت له‌ دونیا و دواڕۆژدا ، وه‌ خوای په‌روه‌ردگار له‌ هاوكاری عه‌بده‌كه‌یدایه‌ تاوه‌كو ئه‌و عه‌بده‌ له‌ هاوكاری براكه‌یدا بێت ، وه‌ هه‌ر كه‌سێك ڕێگایه‌ك بگرێته‌به‌ر بۆ به‌ده‌ست خستنی زانستی شه‌رعی ئه‌وا خوا ڕێگای به‌هه‌شتی بۆ ئاسان ده‌كات ، وه‌ هیچ كۆمه‌ڵه‌ كه‌سانێك له‌ ماڵێك له‌ ماڵه‌كانی خوادا كۆنابنه‌وه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی قورئان و لێكدانه‌وه‌ی له‌ نێوان خۆیاندا ئیللا ئارامی داده‌به‌زێت به‌ سه‌ر سه‌ریاندا و ڕه‌حمه‌تی خوا ده‌یانگرێته‌وه‌ و فریشته‌كان چوارده‌وریان ده‌ده‌ن و خوایش باسیان ده‌كات له‌ لای فریشته‌كانی لای خۆی ، وه‌ هه‌ر كه‌سێك كرده‌وه‌كانی دوای بخات ئه‌وا پشت و ڕه‌چه‌ڵه‌كی پێشی ناخات .
مه‌به‌ست لێره‌دا بریتىیه‌ له‌ بڕگه‌ی (وه‌ هه‌ر كه‌سێك عه‌یبه‌ و كه‌مكوڕی و تاوانی موسڵمانێك بپۆشێت ئه‌وا خوای گه‌وره‌ تاوانه‌كانی داده‌پۆشێت له‌ دونیا و دواڕۆژدا) ، وه‌ تاوه‌كو پێتده‌كرێت به‌و هه‌موو ڕه‌وشته‌ جوانانه‌ خۆت بڕازێنه‌وه‌ به‌ گشتی .
5 ـ زمانت بگره‌وه‌ له‌ وته‌ی خراپ و بێ سوود ئه‌وا خوا گوناحه‌كانت داده‌پۆشێت :
پێغه‌مبه‌ری خوا (( )) فه‌رموویه‌تی : ((مَنْ خَزَنَ لِسَانَهُ سَتَرَ اللَّهُ عَوْرَتَهُ))(9).
واته‌ : هه‌ر كه‌سێك زمانی بگرێته‌وه‌ ئه‌وا خوا كه‌موكوڕی و تاوانه‌كانی داده‌پۆشێت .
6 ـ خۆت خۆت ستر بكه‌ و تاوانه‌كات ئاشكرا مه‌كه‌ به‌ڵكو خوا سترت بكات و گوناحه‌كانت داده‌پۆشێت :
پێغه‌مبه‌ری خوا (( )) فه‌رموویه‌تی : ((كُلُّ أُمَّتِي مُعَافًى إِلاَّ الْمُجَاهِرِينَ ، وَإِنَّ مِنْ الْمُجَاهَرَةِ أَنْ يَعْمَلَ الرَّجُلُ بِاللَّيْلِ عَمَلاً ، ثُمَّ يُصْبِحَ وَقَدْ سَتَرَهُ اللَّهُ ، فَيَقُولَ يَا فُلاَنُ عَمِلْتُ الْبَارِحَةَ كَذَا وَكَذَا ، وَقَدْ بَاتَ يَسْتُرُهُ رَبُّهُ وَيُصْبِحُ يَكْشِفُ سِتْرَ اللَّهِ عَنْهُ))(10).
واته‌ : هه‌موو ئوممه‌ته‌كه‌م عه‌فو ده‌كرێن و چاوپۆشیان لێده‌كرێت ئیللا ئه‌وانه‌ نه‌بێت كه‌ تاوانه‌كانیان ئاشكرا ده‌كه‌ن ، وه‌ به‌ڕاستی به‌شێك له‌ ئاشكراكردنی تاوان ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا به‌ شه‌و كرده‌وه‌یه‌ك بكات ئه‌نجا ڕۆژی لێده‌بێته‌وه‌ و خواش تاوانه‌كه‌ی بۆ داپۆشیوه‌ كه‌ چی خۆی ده‌ڵێت : من دوێنێ شه‌و فڵان و فڵان كرده‌وه‌م كردووه‌ ، له‌ كاتێكدا كه‌ له‌ شه‌ودا خوا داپۆشیوه‌ كه‌ چی خۆی له‌ به‌یانیدا ئه‌و داپۆشین ستره‌ی خوا هه‌ڵده‌ماڵێت و تاوانه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات .
كه‌واته‌ پێویسته‌ تۆ خۆت تاوانه‌كانی خۆت دابپۆشیت و په‌رده‌ی خوا له‌سه‌ر خۆت هه‌ڵنه‌ماڵیت به‌ڵكو خوا سترت بكات ئه‌و كرده‌وه‌ خراپه‌یه‌ت داپۆشێت .
خوشكی موسڵمان ئه‌مانه‌ چه‌ند ڕێگا و وه‌سیله‌یه‌ك بوون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر تۆ به‌ رێكوپێكی ئه‌نجامیان بده‌یت ئه‌وا ـ إنْ شاء الله ـ خواش تۆ داده‌پۆشێت و په‌رده‌ت له‌ سه‌ر هه‌ڵناماڵێت .
* دوای ئه‌و هه‌موو ڕوون كردنه‌وه‌ و ئامۆگاریانه‌ ده‌ڵێم هه‌ندێك تێبینم هه‌یه‌ له‌ سه‌ر هه‌ندێك له‌ وشه‌كانت جا بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر به‌ ئاگا بێیته‌وه‌ هه‌ندێك زانیاری ترت پێشكه‌ش ده‌كه‌م بۆیه‌ ده‌ڵێم :
ــ تۆ نووسیوته‌ : (تا راده‌یه‌كی باش پابه‌ندم به‌ ئاینی ئیسلامه‌وه‌) !!!
ـ منیش ده‌ڵێم : داوای لێبووردنت لێده‌كه‌م له‌وانه‌یه‌ ئه‌مه‌ به‌ گومانی خۆت وابێت ! ئه‌گینا ئه‌گه‌ر تۆ تا راده‌یه‌كی باش پابه‌ند ببوایه‌یت به‌ ئاینی ئیسلامه‌وه‌ ئه‌وا تووشی ئه‌و هه‌موو كرداره‌ خراپانه‌ نه‌دبویته‌وه‌ !
ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ناڵێم كه‌ تۆ بێ ئومێد بكه‌م ! نه‌خێر به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ ده‌یڵێم كه‌وا پێداچوونه‌وه‌یه‌كی خۆت و زانیاریه‌كانت سه‌باره‌ت به‌ ئاینی ئیسلام و پابه‌ند بوونت به‌ ڕه‌وشت و ئادابه‌كانی ئیسلامه‌وه‌ بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت چه‌ندێك ئاشنایت به‌ ئیسلام و چه‌ندێك پابه‌ندی به‌و ئاینه‌ پاكه‌وه‌ كه‌ ڕێگری هه‌موو خراپه‌ و تاوانێكت لێده‌كات .
خوشكی موسڵمان : زۆرێك هه‌ن وه‌ك تۆ ده‌ڵێن : (تا راده‌یه‌كی باش پابه‌ندم به‌ ئاینی ئیسلامه‌وه‌) ! به‌ڵام كرده‌وه‌ ئه‌مه‌ ده‌سه‌لمێنێت ..
خۆ ئه‌گه‌ر به‌ هۆی شه‌یتان و نه‌فسی تاوانباره‌وه‌ هه‌ندێك جار موسڵمان كه‌وته‌ نێو تاوانه‌وه‌ ئه‌وا ده‌بێت زۆر زوو به‌ ئاگا بێته‌وه‌ و پابه‌ند بوونی به‌ ڕه‌وشت و ئاكاره‌ جوانه‌كانی ئاینه‌ ڕاست و پاكه‌كه‌ی نه‌شكێنێت .
جا هیوادارم ئه‌و پێداچوونه‌وه‌یه‌ت هانده‌ر و پاڵنه‌رێكی به‌ هێز بێت بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر و زیاتر و زیاتر زانیاریه‌كانت سه‌باره‌ت به‌ ئاینی ئیسلام و پابه‌نـد
بوونت به‌ ڕه‌وشت و ئادابه‌كانی ئیسلامه‌وه‌ به‌ره‌و ئاستێكی به‌رزتر بڕوات …
ــ هه‌روه‌ها تۆ نووسیوته‌ : (باڵا پۆشم واته‌ له‌چكم كردووه‌) !
ـ منیش ده‌ڵێم : به‌ هه‌مان شێوه‌ی پێشوو داوای لێبووردنت لێده‌كه‌م ! باڵا پۆشی بریتی نىیه‌ له‌ ته‌نها (له‌چك كردن) ! چونكه‌ (له‌چك) ته‌نها (سه‌ر و مل) داده‌پۆشێت .. بۆیه‌ ده‌بێت بالێ به‌ پۆشاكێك بپۆشرێت كه‌وا ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدا هه‌بێت :
مه‌رجه‌كانی باڵاپۆشی له‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا بریتین له‌ هه‌شت مه‌رج :
1 ـ ده‌بێت ئه‌و پۆشاكه‌ هه‌موو لاشه‌ و جه‌سته‌ی ئافره‌ته‌كه‌ داپۆشێت جگه‌ له‌ ڕوومه‌ت و هه‌ردوو له‌پی نه‌بێت .
2 ـ ده‌بێت فراوان بێت و ته‌نگ و ته‌سك نه‌بێت و نه‌لكێت به‌ لاشه‌یه‌وه‌ ، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ قه‌باره‌ی ئه‌ندامه‌كانی لاش ده‌رنه‌خات .
3 ـ ده‌بێت ئه‌ستور بێت و ته‌نك نه‌بێت ، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ ڕنگی پێستی ده‌رنه‌خات .
4 ـ ده‌بێت ڕازاوه‌ و سه‌رنج ڕاكێش نه‌بێت ، چونكه‌ مه‌به‌ست به‌ پۆشینی باڵا پۆش داپۆشینی جوانیه‌كانی جه‌سته‌ی ئافره‌ته‌ كه‌واته‌ نابێت شتێكی ڕازاوه‌ له‌به‌ر بكات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی پیاوان بخۆی ڕابكێشێت .
5 ـ نابێت پۆشاكه‌كه‌ پۆشاكی پیاوان بێت .
6 ـ نابێت له‌ پۆشاكی كافر و بێباوه‌ڕ و فاسق و تاوانبارن بچێت .
7 ـ نابێت پۆشاكه‌كه‌ بۆن خۆش كرابێت .
8 ـ نابێت پۆشاكه‌كه‌ پۆشاكی شوهره‌ت و ناوبانگ ده‌ركردن بێت .
ئێستایش پرسیارت لێده‌كه‌م ئایا باڵا پۆشیه‌كه‌ی تۆ هه‌موو ئه‌م هه‌شت مه‌رجه‌ی تێدایه‌ ؟
ئه‌گه‌ر تێیدایه‌ ئه‌وا سوپاسی خوا بكه‌ و به‌رده‌وام ببه‌ له‌ سه‌ری ..
وه‌ ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ته‌وبه‌ بكه‌ و بگه‌ڕێره‌وه‌ بۆ لای په‌روه‌ردگارت .
ــ هه‌روه‌ها له‌ نامه‌كه‌تدا باسی : (یه‌كتر ناسین و په‌یوه‌ندی به‌ یه‌كتر كردنه‌وه‌ له‌ نێوان كوڕ و كچدا) كردووه‌!
ـ منیش ده‌ڵێم : خوشكی موسڵمان ئه‌و (یه‌كتر ناسین و په‌یوه‌ندی به‌ یه‌كتر كردنه‌وه‌) كارێكی حه‌رام و قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ له‌ ئاینی ئیسلامدا چونكه‌ چه‌ندین كاری حه‌رامی تری لێده‌كه‌وێته‌وه‌ له‌ : (نه‌زه‌ر كردن و سه‌رنج ڕاكێشانی یه‌كتر و ده‌مه‌ته‌قێ و گفتوگۆ كردن و هه‌واڵ و نامه‌ گۆڕینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتردا ئه‌نجا وورده‌ وورده‌ دروست بوونی په‌یوه‌ندیه‌كی توندی ناڕه‌وای پڕ له‌ بێ شه‌رمی و تا ده‌گاته‌ پله‌ی ئه‌وین و عیشق) ئه‌نجا سه‌ر ده‌ركردن له‌وه‌وه‌ كه‌ چه‌ندین كچی وه‌كو تۆ چاوه‌ڕوان نه‌بوو ڕووبدات كه‌ چی ڕووی داو ئێستا گرفتاری و به‌ ده‌ستیه‌وه‌ بیزار بوویت له‌ ژیان ..
كه‌واته‌ ده‌بێت هه‌موو كچێك به‌ ئاگا و وریا بێت و هه‌رگیز و هه‌رگیز خۆی نه‌ناسێنێت به‌ گورگێكه‌وه‌ كه‌ شه‌ره‌ف و ناموسی لێ ده‌وێت !!!
ــ هه‌روه‌ها له‌ نامه‌كه‌تدا باسی ئه‌وه‌ت كردووه‌ كه‌وا : (كاره‌ حه‌رامه‌كانت ئه‌نجام داوه‌ پاشان بیرت كردوه‌ته‌وه‌ )!
ـ منیش ده‌ڵێم : به‌ڕاستی مرۆڤی ژیر و زانا و دانا پێش هه‌نگاونان بۆ هه‌ر كارێك بیری لێده‌كاته‌وه‌ و هه‌ڵیده‌سه‌نگێنێت ، كه‌واته‌ بیرنه‌كردنه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی كارێك له‌ پاش ئه‌نجامدانی زۆر دووره‌ له‌ ژیری و زانایه‌تی و دانایه‌تىیه‌وه‌ بۆیه‌ دووچاری هه‌ڵه‌ و زیان و زه‌ره‌رت ده‌كاته‌وه‌ …
به‌هه‌ر حاڵ بیركردنه‌وه‌ له‌ ڕوودانی كاری تاوان و حه‌رام و هه‌ڵه‌ و نابه‌جێ خۆی بۆ خۆی كارێكی چاكه‌ و په‌شیمان بوونــه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ ، به‌ڵام من لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یـه‌ كه‌ ده‌بێت پێشتر بیربكه‌یتـه‌وه‌ بۆ ئـه‌وه‌ی تێ نه‌كه‌وێت .
ــ هه‌روه‌ها تۆ باسی : (په‌شیمان بوونه‌وه‌ و خۆ نه‌دان به‌ ده‌سته‌وه‌)ت كردووه‌ !
ـ منیش ده‌ڵێم : به‌ڕاستی ئه‌مه‌ هه‌ڵوێستێكی زۆر چاك و ژیرانه‌ بووه‌ و خۆتت پێ ڕزگار كردووه‌ له‌ چنگ ئه‌و گورگه‌ بێ شه‌ره‌ف و بێ ناموس و بێ غیره‌ته‌ ..
یا ڕه‌بی زیاتر خوا ده‌مه‌زراوت بكات له‌ سه‌ر خۆ پاراستن له‌ هه‌ڵه‌ و تاوان و خراپه‌كاری ..
ــ هه‌روه‌ها تۆ نووسیوته‌ : (زۆر جار ئه‌مه‌وێت خۆم بكوژم و به‌ڵام له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی گوناحه‌ په‌شیمان ئه‌بمه‌وه‌ و نایكه‌م) !
ـ منیش ده‌ڵێم : بیركردنه‌وه‌ له‌ خۆش كوشتن چاره‌سه‌ر نىیه‌ به‌ڵكو ئه‌مه‌ش فێڵێكی تری شه‌یتانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ یه‌كجاری ئیمان و ئیسلامت لێ ده‌ربێنێت و به‌ بێ دینی بتمرێنێت دوای ئه‌وه‌ی كه‌ تووشی ئه‌و هه‌موو تاوانانه‌ی كردوویت .. بۆیه‌ ده‌ڵێم : نه‌خێر ئامان سه‌د ئامان هه‌رگیز و هه‌رگیز بیر له‌ شتی وا مه‌كه‌ره‌وه‌ ، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ باس كران ئه‌نجام بده‌ به‌ ویستی خوا ڕزگارت ده‌بێت له‌و بیره‌ گه‌نده‌ڵ و خراپانه‌ كه‌ وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتانن .
ــ هه‌روه‌ها تۆ نووسیوته‌ : (كوڕێك هاتووه‌ته‌ داوم و هه‌ر چه‌ند ئه‌كه‌م ناتوانم ڕازی ببم چونكه‌ ئه‌ترسم ئه‌و كرده‌وه‌ خراپانه‌م كه‌شف ببێت) !
ـ منیش ده‌ڵێم : له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی په‌رده‌ی كچێنیت له‌ ده‌ست نه‌داوه‌ ئه‌وا ڕازی ببه‌ به‌و كوڕه‌ و شووی پێ بكه‌ و مه‌ش ترسه‌ له‌ كه‌شف بوونی خراپه‌كانت ، ـ إن شاء الله ـ خوا سترت ده‌كات به‌ مه‌رجێك تۆ ئه‌و كارانه‌ی پێشه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌یت و له‌ خوا بترسیت و خۆت بپارێزیت له‌ تاوان .
خوای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی :
[ وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجاً ](2) [الطلاق] .
واته‌ : هه‌ر كه‌سێك له‌ خوا بترسێت و خۆپارێزی بكات له‌ تاوان ئه‌وا خوا ده‌رگای ناڕه‌حه‌تی لێده‌كاته‌وه‌ و ڕزگاری ده‌كات .
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی :
[وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مِنْ أَمْرِهِ يُسْراً] (4) [الطلاق] .
واته‌ : هه‌ر كه‌سێك له‌ خوا بترسێت و خۆپارێزی بكات له‌ تاوان ئه‌وا خوا كار ئاسانی بۆ ده‌كات .
ــ هه‌روه‌ها تۆ نووسیوته‌ : (زیاد له‌ حه‌د په‌شیمان و بێتاقه‌تم) !
ــ هه‌روه‌ها نووسیوته‌ : (له‌م بێزاریه‌ رزگارم كه‌ن ) !
ـ منیش ده‌ڵێم : هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ كه‌ باس كران له‌گه‌ڵ ئه‌م كارانه‌ی خواره‌وه‌ ـ إن شاء الله ـ رزگارت ده‌بێت له‌ هه‌موو بێتاقه‌ت و بێزارییه‌ك :
1 ـ ئیمانێكی به‌رز و ڕاسته‌قینه‌ و ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ چاكه‌كان ، خوای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی: [ مَنْ عَمِلَ صَالِحاً مِنْ ذَكَرٍ أَوْ أُنثَى وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُ حَيَاةً طَيِّبَةً وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُمْ بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ] (97) [النحل] .
واته‌ : هه‌ركه‌سێك كرده‌وه‌ی چاكه‌ بكات له‌ نێر و مێ و ئیماندار بێت ئه‌وا خۆشترین ژیانی پێده‌ده‌ین و خۆشگوزرانی ده‌كه‌ین له‌ دونیادا و به‌ باشترین شێواز پاداشتی كرده‌وه‌كانی ده‌ده‌ینه‌وه‌ له‌ قیامه‌تدا .
2 ـ به‌رده‌وام با خوات له‌ یاد بێت و زیكری خوا بكه‌ چونكه‌ به‌ زیكری خوا دڵت ئارام ده‌گرێت و ئاسووده‌ ده‌بیت ، خوای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی: [ الَّذِينَ آمَنُوا وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُمْ بِذِكْرِ اللَّهِ أَلا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ ] (28) [الرعد] .
واته‌ : ئه‌وانه‌ی كه‌ ئیمانیان هێناوه‌ و دڵیان به‌ زیكری خوا ئارامده‌گرێت ، ئاگادار بن كه‌وا ته‌نها به‌ زیكری خوا دڵه‌كان ئارام ده‌گرن و ئاسووده‌ ده‌بن .
3 ـ باوه‌ڕ بوونێكی ته‌واو و كامڵ و تێكه‌ڵ نه‌كردنی به‌ سته‌م و تاوان ، خوای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی: [الَّذِينَ آمَنُوا وَلَمْ يَلْبِسُوا إِيمَانَهُمْ بِظُلْمٍ أُوْلَئِكَ لَهُمْ الأَمْنُ وَهُمْ مُهْتَدُونَ] (82) [الأنعام] .
واته‌ : ئه‌وانه‌ی كه‌ ئیمانیان هێناوه‌ و ئیمانه‌كه‌یان تێكه‌ڵ نه‌كردووه‌ به‌ زوڵم (شیرك به‌ تایبه‌ت) ئه‌وانه‌ ئاسووده‌ و به‌خته‌وه‌ر ده‌بن و هیدایه‌ت ده‌درێن .
4 ـ په‌یوه‌ست بوون به‌ ئاینی ئیسلام و به‌رنامه‌كه‌ی خوای په‌روه‌ردگاره‌وه‌ ، خوای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی: [ فَمَنْ اتَّبَعَ هُدَايَ فَلا يَضِلُّ وَلا يَشْقَى (123) وَمَنْ أَعْرَضَ عَنْ ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكاً وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَى (124) قَالَ رَبِّ لِمَ حَشَرْتَنِي أَعْمَى وَقَدْ كُنتُ بَصِيراً (125) قَالَ كَذَلِكَ أَتَتْكَ آيَاتُنَا فَنَسِيتَهَا وَكَذَلِكَ الْيَوْمَ تُنسَى (126) وَكَذَلِكَ نَجْزِي مَنْ أَسْرَفَ وَلَمْ يُؤْمِنْ بِآيَاتِ رَبِّهِ وَلَعَذَابُ الآخِرَةِ أَشَدُّ وَأَبْقَى] (127) [سورة طـه] .
واته‌ : هه‌ر كه‌سێك شوێنی به‌رنامه‌ی خوا بكه‌وێت ئه‌وا له‌ دونیادا سه‌رگه‌ردان و گومڕا نابێت و له‌ قیامه‌تیشدا به‌دبه‌خت و دۆڕاو نابێت ﯲ وه‌ هه‌ر كه‌سێك پشت هه‌ڵبكات له‌ به‌رنامه‌كه‌ی خوا ئه‌وا به‌ڕاستی ژیانێكی پڕ له‌ بێزاری و ناسۆری هه‌یه‌ و له‌ ڕۆژی قیامه‌تیشدا به‌ كوێری حه‌شری ده‌كه‌ین ﯿ ده‌ڵێت : په‌روه‌ردگارم ئه‌وه‌ بۆ به‌ كوێری حه‌شری ده‌كه‌یت خۆ من له‌ دونیادا بینا و چاو ساغ بووم ؟ ﰈ خوا ده‌فه‌رموێت : ئاوه‌ها ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌ت بۆ ده‌هات و تۆیش پشت گوێت ده‌خست بۆیه‌ تۆیش ئه‌مڕۆ بێ بایه‌خ و ئیهمال ده‌كرێیت ﭚ وه‌ به‌و شێوه‌یه‌ پاداشتی ئه‌و كه‌سه‌ ده‌ده‌ینه‌وه‌ له‌ خراپه‌كاریدا ڕۆچووه‌ و باوه‌ڕناهێنێت به‌ ئایه‌ته‌كای په‌روه‌ردگاری ، وه‌ به‌ڕاستی سزای دواڕۆژ سه‌خت تر و به‌رده‌وام تره‌ .
5 ـ به‌رده‌وام ئه‌م زیكره‌ بخوێنه‌ره‌وه‌ :
پێغه‌مبه‌ر (( )) فه‌رموویه‌تی :
((ما أصابَ أحداً هَمٌّ ولا حَزَنٌ فقال :
اللهُمَّ إنِّي عَبْدُكَ ، وابنُ عَبْدِكَ ، وابنُ أَمَتِكَ ، ناصِيَتِي بِيَدِكَ ، مَاضٍ فِيَّ حُكْمُكَ ، عَدْلٌ فِيَّ قَضاؤُكَ ، أَسْأَلُكَ بِكُلِّ اسْمٍ هُوَ لَكَ ، سَمَّيْتَ بِهِ نَفْسَكَ ، أوْ عَلَّمْتَهُ أحَدَاً مِنْ خَلْقِكَ ، أوْ أنْزَلَتَهُ فـي كِتَابِكَ ، أَوْ اسْتَأْثَرْتَ فـي عِلْمِ الغَيْبِ عِنْدَكَ ، أنْ تَجْعَلَ القُرْآنَ رَبِيعَ قَلْبِي وَنُورَ صَدْرِي وَجَلاءَ حُزْنِي وَذَهَابَ هَمِّي .
إلاَّ أَذْهَبَ اللهُ هَمَّهُ وحُزْنَهُ وأَبْدَلَهُ مَكانَهُ فَرَجاً))(11).
واته‌ : هه‌ركه‌سێك غه‌م و په‌ژاره‌ و ناڕه‌حه‌تىیه‌كی تووش ببێت و بڵێت :
خوایه‌ من به‌نده‌ی تۆم ، و كوڕی پیاوێكم كه‌ به‌نده‌ی تۆیه‌ ، و كوڕی ئافره‌تێكم كه‌ به‌نده‌ی تۆیه‌ ، پێشه‌سه‌رم له‌ ده‌ستی تۆدایه‌ ، حوكمی تۆ به‌سه‌رمدا په‌یڕه‌وكراوه‌ ، بڕیاری تۆ به‌سه‌رمدا ڕاست و دادپه‌روه‌رانه‌یه‌ ، داوات لێده‌كه‌م به‌ هه‌موو ناوێك كه‌ ناوی خۆتت پێناوه‌ ، یان فێری كه‌سێكت كردووه‌ له‌ دروستكراوه‌كانت ، یان داتبه‌زاندووه‌ له‌ كتێبه‌كه‌تدا ، یان تایبه‌تت كردووه‌ به‌ خۆته‌وه‌ له‌ زانستی غه‌یبدا لای خۆت ، كه‌وا قورئان بكه‌یت به‌ به‌هاری دڵم و رووناكی سێنگم و هه‌ڵگری په‌ژاره‌م و لابه‌ری غه‌مم .
ئیللا خوا غه‌م و په‌ژاره‌ی لاده‌بات و له‌ جێی ئه‌وه‌دا ده‌یگۆڕێته‌وه‌ به‌ دڵ فراوانی .
له‌ كۆتایدا هیوادارم كه‌ ئه‌م نامه‌ و وه‌ڵامه‌ ببێته‌ مایه‌ی دڵئارام بوونت و دامه‌زرانت له‌ سه‌ر ڕێگای ته‌وبه‌ و چاكه‌كاری و خۆپاراستن له‌ هه‌موو تاوانه‌كان ، وه‌ هه‌میشته‌ هاوه‌ڕێ و میوانی سایتی به‌هه‌شت به‌ و به‌ تایبه‌ت گۆشه‌ی ئافره‌تان و هه‌میشه‌ زنجیره‌كانی گوڵی كۆمه‌ڵگا بخوێنه‌ره‌وه‌ ..

والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته …

--------------------------------

(1) صحيح الترغيب والترهيب رقم : (3164) وسلسلة الأحاديث الصحيحة رقم : (3391) .
(2) صحيح سنن الترمذي رقم : (355) .
(3) صحيح البخاري رقم : (2101) و (5534) وصحيح مسلم رقم : (2628) من حديث أبـي موسى ، واللفظ الـمذكور لـمسلم .
(4) صحيح أبي داود رقم : (4832) .
(5) سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم : (2640) .
(6) صحيح سنن ابن ماجه رقم : (3871) .
(7) صحيح الـجامع الصغير رقم : (176) ، ‌وصحيح الترغيب والترهيب رقم : (2623) ، وسلسلة الأحاديث الصحيحة رقم : (906) .
(8) صحيح مسلم
(9) سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم : (2360) .
(10) صحيح البخاري رقم : (6069) وصحيح رقم : (7410) .
(11) صحيح رواهُ أحمد رقم : (1 / 391) ، صححهُ الألبانـي في سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم : (199) .