ئایا جگەرە کێشان حەرامە یان مەکروهە ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا جگەرە کێشان حەرامە یان مەکروهە ؟

بسم الله الرحمن الرحیم

جگەرە کێشان حەرامە و دروست نیە ، حەرامە بەبەڵگەی قورئان و فەرموودە و تێڕوانینی ڕاست ودروست (القیاس الصحیح) .

یەکەم بەڵگەی قورئان : خوای پەروەردگار دەفەرمووێت لە متێبە مەزنەکەیدا : ﴿وَلا تَقْتُلُوا أَنْفُسَكُمْ إِنَّ اللَّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيماً﴾ وە ڕونیشە کە جگەرە کێشان زیان دەگەیەنێت بە لاشە ، هەندێکی زوو دەردەکەوێت و هەندێکی درەنگ دەردەکەوێت وە ئەم زیان گەیاندنەش بە لەش شتێکە کۆدەنگی دکترەکانی ئەمڕۆی لەسەرە لەدوای ئەوەی زانستی پزیشکی پێشکەتووە و گەشتووە بەو پلە بەرزەی پێش کەوتن .

دکتۆرەکان یەک دەنگن لەسەر زیانی جگەرە ، وەهەروەها جگەرە شێوازی دانەکان و لێوەکانیش تێک دەدات ، لەوانیە هەندێک جار شێوازی دەم و چاو تێک بدات . بە شێوازێکی گشتی کەسی جگەرە کێش شوێنەواری جگەرەکێشان لەسەر دەمووچاوی دەردەکەوێت ، وە بەتایبەتی لەسەر کەناری لوتی ، کاتێک دەی بینیت وەکو ئەوە وایە کە بەڕۆن چەور کرابێت ، ئەمە بە تەنها بەسە بۆ حەرام کردنی جگەرە خواردن.

وە هەروەها لە بەڵگەکانی دیکەی قورئان لەسەر حەرامێتی بریتیە لە وتەی خوای باڵادەست : ﴿وَلا تُؤْتُوا السُّفَهَاءَ أَمْوَالَكُمُ الَّتِي جَعَلَ اللَّهُ لَكُمْ قِيَاماً ﴾. خوای پەروەردگار ڕوونی کردوەتەوە کە مەبەست چیە لە بوونی ماڵ و سامان ، ئەویش بریتیە لەوەی خوای پەروەردگار کردویەتی بە هۆکارێک بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی دین و دونیا . وە هەروەکو ڕونیشە بەفێرۆدانی ماڵ لە جگەرە کێشاندا هیچ بەرژەوەندیەکی دین ودونیا پێ بەڕێوە ناچێت بەڵکو بە پێچەوانەوە.

دووەم بەڵگەی فەرموودە : بەڵگەی فەرمودە لەسەر حەرامێتی جگەرەکێشان ، ئەوەیە کە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه و على آله و سلم ڕێگری کردووە لە بەفیڕۆدانی ماڵ و سامان ، وە بەفیڕۆدانی ماڵیش بریتیە لە : لە خەرج کردنی بە شێوازێکی سود بەخش نەبێت.

وە ڕونیشە بەفیڕۆدانی ماڵ و سامان لە جگەرە کێشاندا ، بریتیە لە خەرج کردنی لە کارێکدا کە هیچ سودی و قازانجی نیە بەڵکو خەرج کردنیەتی لە شتێکدا کە زیان بەخشە.

سێیەم : بەڵگەی قیاس و تێ ڕوانینی دروست : عەقڵ وا دەخوازێت کە مرۆڤ دەست نەبات بۆ ئەو شتەی زیانی پێ دەگەیەنێت و ماڵەکەی بە فیڕۆ دەدات بەتایبەتیش ئەگەر ئەو کەسە باوەڕی وابێت کە لێ پرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت لەسەر ئەو ماڵ بەفیڕۆدانە ، چونکە عەقڵی ڕاست و دروست وا دەخوازێت کە کەسی عاقڵ ئەوە ئەنجام بدات کە سودی پێ دەگەیەنێت ، و دور بکەوێتەوە لەو شتەی زیانی پێ دەگەیەنێت ، وە هەروەها تەواو تر وایە کە واز لەو شتەش بهێنێت کە سودی پێ ناگەیەنێت ، چونکە ئەو شتانەی بوونی هەیە بریتیە لە سێ جۆر :

1- سود بەخش

2-زیان بەخش

3- ئەوەی نە سود بەخشە و نە زیان بەخشە

یەکەمیان : پێویستە ئەنجام بدرێت ، دووەم : ئەوە بەخراپە باس کراوە و پێویستە لێی دور بکەوێتەوە ، سێ یەم : تەواو تر ئەوەیە ئەنجامی نەدات ئەگەریش ئەنجامی بدات ئەوا هیچی لەسەر نیە .

وەڵامى شێخ (محمد بن صالح العثیمین) رحمه الله

سەرچاوە : سلسلة فتاوى نور على الدرب [ الشريط رقم (299) ]

سەردان: ٩,١٦١ بەش: تاوانه‌كان