حوكمی ئامادە بوون بۆ وتاری جەژن چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی ئامادە بوون بۆ وتاری جەژن چیە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
( عبدالله ی كوڕی سائب ) دەفەرموێت : " ئامادەی جەژن بووم لەگەڵ پێغەمبەردا كاتێ‌ نوێژ تەواو بوو فەرمووی : ئێمە وتار دەدەین ئەوەی پێیخۆشە دابنیشێت بۆ وتارەكە با دابنیشێت ، وە ئەوەی پێیخۆشە بڕوات با بڕوات " ( أبو داود : 1155 و إسناده صحیح ) .

وتاری جەژن تەنها یەك وتارە و ئەو فەرموودەیەی كە هاتووە دەربارەی ئەوەی كە پێغەمبەری خوا دوو وتاری داوە و لە نێوانیاندا دانیشتووە (ضعیف ) ە .

( ابن القیم ) : دەفەرموێت : (( پێغەمبەری خوا هەموو وتارەكانی بە ( الحمدلله ) دەست پێدەكرد تەنها فەرموودەیەكیشی لێ‌ نەگێڕدراوەتەوە كەوا وتاری جەژن بە ( الله أكبر ) دەست پێ بكات ))
شەوكانی لە پاش ئەم ڕیوایەتە دەفەرموێت : (( ئاشكراكەی ئەوەیە كەوا نوێژی نیوەڕۆكەی نەكردووە ، وە لەم فەرموودەیەدا ئەوەی تێدایە كەوا ئەگەر نوێژی هەینی لادرا بە شێوەیەك لە شێوە درووستەكان ئەوا واجب نیە لە سەر ئەو كەسەی كە لە سەری لاچووە نوێژی نیوەڕۆ بكات ، وە ( عطاء ) یش وای بۆ چووە )) ( نيل الأوطار : 3 / 348 ) .
لە كتێبی (حوكمەكانی هەردوو جەژن ) وەرگیراوە لە وەرگێڕانی: صلاح الدین عبد الكریم

سەردان: ٤,١٥٥ بەش: نوێژى جەژن