ئایا بانگ و قامەت لە نوێژی هەردوو جەژندا هەیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا بانگ و قامەت لە نوێژی هەردوو جەژندا هەیە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
( جابری كوڕی سەمورە ) دەفەرموێت : " نوێژم كرد لەگەڵ پێغەمبەری خوادا هەردوو جەژن زیاتر لە جارێك و دوو جار بە بێ‌ بانگ و قامەت ". ( رواه مسلم : 887 ) .
(ابن القیم) دەفەرموێت : (( پێغەمبەر () ئەگەر بگەیشتایەتە (مصلی) نوێژی دەكرد بە بێ‌ بانگ و قامەت ، وە نەشوتراوە (الصلاة جامعة) ، سووننەتە هیچ لەمانە نەوترێت )) ( زاد المعاد : 1 / 442 ) .
لە كتێبی (حوكمەكانی هەردوو جەژن ) وەرگیراوە لە وەرگێڕانی: صلاح الدین عبد الكریم

سەردان: ٣,٠٣٤ بەش: نوێژى جەژن