ئایا كاتی نوێژی جەژن لە كەیەوە دەست پێ دەكات ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا كاتی نوێژی جەژن لە كەیەوە دەست پێ دەكات ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
(ابن القیم) دەفەرموێت : (( پێغەمبەر نوێژی جەژنی ڕەمەزانی دوادەخست و نوێژی جەژنی قوربانی پێش دەخست و بە پەلە دەیكرد،(ابن عمر) لەگەڵ َتوندی شوێنكەوتنی بۆ سوننەت هەتا خۆر هەڵنەهاتایەدەرنەدەچوو بۆ نوێژ )) ( زاد المعاد : 1 /442). (أبو بكر الجزائری) دەفەرموێت : (( كاتی نوێژی هەردوو جەژن لە بەرزبوونەوەی خۆرە بە قەدەر ڕمێك هەتا لاربوونەوەی خۆر ، باشتر وایە نوێژی جەژنی قوربان لە سەرەتای كاتەكەوە بكرێت تا خەڵكی بتوانن قوربانی خۆیان بكەن ، وە نوێژی جەژنی ڕەمەزان دوابخرێت تا خەڵكی بتوانن سەرفترەی خۆیان دەربكەن))( الموعظة الحسنة : 42 ، 43 )
بەڵام لە كاتێكدا كە درەنگ زانرا جەژنە ئەوا نوێژی جەژن لە ڕۆژی دواییدا دەكرێت.
"(أبی عمیری كوڕی أنس) لە چەند مامێكیەوە بۆمان دەگێڕێتەوە كە هاوەڵی پیغەمبەری خوا بوون كە چەند كەسێك شایەتیان داوە كە ئەوان دوێنێ‌ مانگیان بینیوە ، پێغەمبەر فەرمانی پێكردن كە ڕۆژوو بشكێنن و ئەگەر بەیانی هەستان بچن بۆ (مصلی) بۆ نوێژی جەژن " ( أبو داود : 1157 بسند صحیح ) .
لە كتێبی (حوكمەكانی هەردوو جەژن ) وەرگیراوە لە وەرگێڕانی: صلاح الدین عبد الكریم

سەردان: ١٥,٢٣٦ بەش: نوێژى جەژن