حوكمی نوێژی جەژن چیە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی نوێژی جەژن چیە ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئیمامی شەوكانی لە (سیل الجرار) (1 /315) دەفەرموێت : (( بزانە پێغەمبەر بەردەوام ئەم نوێژەی كردووە لە جەژنەكاندا ، وە وازی لێ نەهێناوە لە جەژنێك لە جەژنەكاندا ، وە فەرمانی بە خەڵكی كردووە كە دەرچن بۆ نوێژكردن ، هەتا فەرمانی كردوو بە دەرچوونی ئافرەتانی باڵغ بوو ، وە ئەو ئافرەتانەی كە لە ژووری خۆیاندان ، وە ئافرەتانی حەیزدار ، بەڵام فەرمانی بە ئافرەتی حەیزدار كردووە كە نوێژ نەكەن بەڵام ئامادەی خێر و دوعای مسوڵمانان ببن تەنانەت فەرمانی كردووە بەو ئافرەتانەی كەعەبایان نیە (جلباب) لە یەكێكی تر وەری بگرن وە ئامادە نوێژەكە ببن))
پاشان لە كتێبی (نيل الأوطار )دا (3/ 382 – 383) دەفەرموێت : (( وە بەڵگەی تر لە سەر واجب بوونی نوێژی جەژن ئەوەیە كە نوێژی هەینی لادەبات ئەگەر بە یەكەوە لە یەك ڕۆژدا كۆبوونەوە چونكە ئەگەر شتێك واجب نەبێت واجب لانابات ، وە جێگیر بووە كە پێغەمبەری خوا بەردەوام نوێژی جەژنی بە جەماعەت كردووە لو ڕۆژەوەی كە نوێژی جەژن فەرز كراوە هەتا كۆچی دوایی كرد ، لەگەڵ ئەمەشدا فەرمانی بە خەڵك كردووە كە دەربچن بۆ نوێژی جەژن )) .
جگە لە ئیمامی شەوكانی چەندین زانای تریش دەفەرموون واجبە لەوانە (شيخ الإسلام ابن تيمية والشيخ العلامة الأباني و چەندین زانای تر ).
لە كتێبی (حوكمەكانی هەردوو جەژن ) وەرگیراوە لە وەرگێڕانی: صلاح الدین عبد الكریم

سەردان: ٥,٤١٤ بەش: نوێژى جەژن