فەزڵ و گه‌وره‌یی ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ چۆن باس کراوە لە شەرعدا؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
فەزڵ و گه‌وره‌یی ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ چۆن باس کراوە لە شەرعدا؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ڕۆژی عەرەفە کە دەکاتە ڕۆژی (٩)ى ذي الحجة رۆژێکی گەورەیە و چەندین فەزڵ و تایبەتمەندی لەخۆ دەگرێت، وە چەندین فەرموودەی لە بارەوە هاتووە لەوانە :
١- خوای گەورە بەندەکانی ئازا دەکات لە دۆزەخ لە ڕۆژی عەرەفەدا:
پێغه‌مبه‌رى خوا-صلی الله عليه وسلم- فه‌رمویه‌تی: (ما من يوم أكثر من أن يعتق الله فيه عبدا من النار من يوم عرفة).
رواه مسلم.
واته: هیچ ڕۆژێك نیه‌ ئه‌وه‌نده‌ی ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ خوای گه‌وره‌ به‌نده‌ی تیادا ئازاد بكات له‌ ئاگری دۆزه‌خ.
٢- فەزڵ و گەورەیی بەڕۆژوو بوونی رۆژی عەرەفە :
پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم- فه‌رمویه‌تی: ( صِيَامُ يَوْمِ عَرَفَةَ: أَحْتَسِبُ عَلَى اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ وَالسَّنَةَ الَّتِي بَعْدَهُ).
رواه مسلم.
واته‌ : ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ ئومێدم وایه‌ به‌خوا كه‌ببێت به‌كه‌فاره‌تی( تاوانى) ساڵی ڕابردوو ساڵی داهاتووش.
٣- خێر ترین دوعا دوعای ڕۆژی عەرەفەیە :
پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم- فه‌رمویه‌تی: (خير الدعاء دعاء يوم عرفة ).
السلسلة الصحيحة.
واته: خێرترین دوعا دوعای رۆژی عەرەفەیە.
٤- ڕۆژی عەرەفە جەژنی موسڵمانانە :
پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم- فه‌رمویه‌تی: (يوم عرفة ويوم النحر وأيام منى عيدنا أهل الإسلام ) رواه أبو داود وصححه الألباني.
واته: رۆژی عەرەفە و رۆژی قوربان و رۆژانی منى ( کە دەکاتە رۆژانی 11 و 12 و 13 ى ذى الججة) جەژنی ئێمەی موسڵمانن.
ئەمە بە کورتی چەند فەرموودەیەك بوو لەسەر گەورەیی رۆژی عەرەفە، داوا کارین لە خوای گەورە یارمەتی دەرمان بێت بۆ بەرۆژوو بوون تێیدا، خوای گەورە گەردنمان ئازا بکەیت لە ئاگری دۆزەخ.
ستافى وەڵامەکان

سەردان: ١,٧٣٣ بەش: نۆمینەى حاجیان