چۆنێتى باوەڕبوونمان بە فریشتەكان ، وە ئایا لە چی دروست کراون؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆنێتى باوەڕبوونمان بە فریشتەكان ، وە ئایا لە چی دروست کراون؟

باوەڕبوون بە فریشتەكان بە دوو شێوە دەبێ‌: بە (كورتی)، و بە (ورد و درێژی)، بە كورتی موسڵمان باوەڕی بەوە هەیە كە خوا فریشتەی هەیە، بەدیهێناون بۆ گوێ ڕایەڵی كردنی، وەسفی كردون بەوەی كە بەندەی بەڕێزن، ووتەی خۆیان پێش ووتەی خوا ناخەن، كردار بەفەرمانی ئەو دەكەن: [يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلا يَشْفَعُونَ إِلَّا لِمَنِ ارْتَضَى وَهُمْ مِنْ خَشْيَتِهِ مُشْفِقُونَ ] [الأنبياء: 28] .
واتە: خوا كردەوەی ئەمڕۆ و داهاتووی ئەوانە دەزانێ‌ هەروەها ڕابوردویان دەزانێ‌، ئەوانە تكا و شەفاعەت ناكەن مەگەر بۆ ئەو كەسەی كە خوا لێ‌ی ڕازییە تكای بۆ بكەن مەلائیكەكان لە ترسی گەورەیی خوا لەترس دان.
فریشتەكان چەندەها پۆلی جیاوازن، هەندێكیان هەڵگرتنی [عەرش] یان پێ‌ سپێردراوە، هەندێكیان دەرگاوانی بەهەشت و دۆزەخن، هەندێكیان كردەوەی بەندەكان دەنووسنەوە، ئەمە بە كورتی.
بەڵام بە درێژی باوەڕمان بە ئەوانە هەیە كە خوا و پێغەمبەرەكەی ناوی بردون وەكو: [جبریل، میكائیل، مالك ـ كە دەرگاوانی دۆزەخە ـ، ئیسرافیل ـ كە فوو كردن بە (صور) ی پێ‌ سپێردراوە] ، كە لە چەندین فەرموودەی صەحیح دا باس كراوە.
سەلمێنراوە لە (عائیشە) وە ـ خوای لێ‌ ڕازی بێت ـ كە پێغەمبەر فەرموویەتی: [خلقت الملائكة من نور، وخلق الـجَان من مارج من نار، وخُلِقَ آدم مـما وُصِفَ لكم] [أخرجه مسلم في صحيحه] .
واتە: فریشتەكان لە نور دروست كراون، جنۆكەیش لە بڵێسەی ئاگر، ئادەمیش لەوەی كە بۆتان باسكراوە واتە لە گڵ ـ خۆڵ ـ.

الشيخ عبد العزيز بن عبد الله بن باز رحمه الله

سەردان: ٣,٠١٢ بەش: باوەڕبون بە فریشتەکان