ئایا نێرگەلە کێشان حەرامە؟ وە لە ڕووى تەندروستیەوە چ زیانێکى هەیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا نێرگەلە کێشان حەرامە؟ وە لە ڕووى تەندروستیەوە چ زیانێکى هەیە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
بەڵێ نێرگەلە كێشان حەرامە، بەڵگە بە هێز و ڕاستەكان كەوا حەرامێتی نێرگەلە كێشان دەسەلمێنن:
بەڵگەى یەكەم: خواى گەورە دەفەرمێت: [وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ] [الأعراف: 157] .
واتە: خواى گەورە شتە پاك و بەسودەكانى بۆ حەڵاڵ كردوون و شتە پیس و زیان بەخشەكانى لێ قەدەغە و حەرام كردوون.
گومانى تێدا نى یەنێرگەلە یەكێكە لە شتە زیان بەخشەكان كەزەرەر و زیانیانی بۆ لاشەى ئادەمیزاد هەیە .
بەڵگەى دووەم: خواى گەورە دەفەرمێت: [وَلَا تُلْقُوا بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ] [البقرة:195] .
واتە: بەدەستى خۆتان خۆتان مەخەنە مەترسییەوە.
وە بەبێ هیچ شك و گومانێك نێرگەلە مرۆڤــ دوچارى گەلێك نەخۆشى لەناوبەر دەكات وەک لە خوارەوە ئاماژەى پێ دەکەین .
بەڵگەى سێیەم: خواى گەورە دەفەرمێت: [وَلَا تَقْتُلُوا أَنْفُسَكُمْ] [النساء: 29] .
واتە: خۆتان نەفسى خۆتان مەكوژن.
هەروەها نێرگەلە دەبێتە هۆى وردەوردە كوشتن و لەناو بردنى نێرگەلە كێش .
بەڵگەى چوارەم : خواى گەورە دەفەرمێت: [وَلَا تُبَذِّرْ تَبْذِيرًا، إِنَّ الْمُبَذِّرِينَ كَانُوا إِخْوَانَ الشَّيَاطِينِ وَكَانَ الشَّيْطَانُ لِرَبِّهِ كَفُورًا] [الإسراء: 27] .
واتە: ماڵ و سەروەت و سامانتان لە حەرام و سەرپێچى خواى باڵادەستدا خەرج و بەفیڕۆ مەدەن، چونكە بەڕاستى ئەو كەسانەى كەوا ماڵ و سەروەتیان لە حەرامدا خەرج دەكات ئەوانە برا و دۆستى شەیتانەكانن.
وە هەروەها براى گوێڕایەڵم بزانە كەوا نێرگەلە كێشان ماڵ خەرج (سەرف) كردنە لە تاوان، و سەرپێچى كردنە لە فەرمانى خواى گەورە و پێغەمبەرە ئازیزەكەى () وە جێ بەجێكردنى فەرمانى شەیتانە و لەكردەوەكانى شەیتانە.
ئەمە لە ڕووى شەرعەوە ، پاشان لە ڕووى تەندروستیەوە چەندین زیانى هەیە لەوانە :
1- دوکەڵی نێرگەلە چەندین ماددەی زیانبەخشی تیایە وەکو ماددەی نیکۆتین و ئۆکسیدی کاربۆن و...هتد.
2- بیروڕای هەندێک وابوو کە زیانی نێرگەلە کەمترە لە تووتن، چونکە دوکەڵەکە بەناو ئاوی ئامێرەکەدا دێت. بەڵام ئەمە بیروڕایەکی هەڵەیە، چونکە دەرکەوتووە کەسانی نێرگەلەکێش ڕێژەیەکی زیاتر ژەهر لە لەشیاندا هەیە لە جگەرەکێشان.
3- تاقیکردنەوەکان دەریان خستووە کە لە یەک دانیشتنی نێرگەلەدا ئەوەندەی سەد تا سەدو پەنجا دانە جگەرە دەکێشرێ. وە بەکارهێنانی نێرگەلە لە سەعاتێکا ئەوەندەی چوار تا بیست دانە جگەرە دەکێشرێ.
4- ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشیەکی سیەکان کە پێی ئەوترێ ئێمفیزیما لە نێرگەلەکێشاندا دە ئەوەندەو نیوی خەڵکی ئاساییە، وە لە جگەرە کێشاندا پێنج ئەوەندەو نیوی خەڵکی ئاساییە. وە ئەو کەسانەی کە تەنها دانیشتوون لەگەڵ جگەرە و نێرگەلەکێشاندا ڕێژەی تووش بوون بەم نەخۆشیە تیایاندا زیاترە لە سێ ئەوەندەی خەڵکی ئاسایی.
5- کێشانی نێرگەلە هۆکارێکی سەرەکی توشبوونە بە چەندین نەخۆشی ترسناکی وکو شێرپەنجەی دەم و قوڕگ و سیەکان و گەدەو شوێنی تر. وە هەروەها دەبێتە هۆی هەوکردنی بۆڕییەکانی هەوا. وە چەندین نەخۆشی میکرۆبیش زۆرترن لەناو نێرگەلەکێشان لەوانەش نەخۆشی سیل. وە هۆکاری زیادبوونی ئەگەری تووشبوونە بە جەڵدەی دڵ و مێشک و نەخۆشی لوولەکانی خوێن.
ـ دکتۆری دان زۆرتر لە خەڵکی ڕقیان لە جگەرەو هاوڕێکانێتی
ـ تووتن هۆکاری بۆنی ناخۆشی دەم و جەستەیە.
ـ ووتراوە نێرگەلە شێرپەنجەیە بەتامی میوە.
ـ نێرگەلە ئەبێتە هۆی ئەوەی هاوسەرو مناڵەکانت بێزا بن.
ـ ئەگەر نێرگەلەو جگەرە بەکاربێنی وەکو ئەوە وایە بەپارە سیل و سەرەتان بکڕیت. خوای بەرز کاسپی وا ببڕێ.
تێبینى : ئەم حوکم و زیانانەى کە بۆ نێرگەلە باس کران بۆ جگەرەش هەمان شتە ، وە بگرە زیانەکانى نێرگەلە زیاترە لە جگەرە .
ـ داواکارم لە خوای بەرز بمانپارێزێ. ئەوەشی تا ئێستا بەکاری هێناوە، خوای بەرز سەرکەوتووی بکا بۆ ئەوەی وازی لێ بێنێ. اللهم امین.

 سەیرى ئەمەش بکە 

ئایا جگەرە کێشان حەرامە یان مەکروهە ؟

سەردان: ٩,٠٨٥ بەش: تاوانه‌كان