بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ١٣٩١ کۆی سەردان: ٥٦٢٥٩٠
پرسیار لەوێنەدا
ئەو کەسانەى کە وێنە و گرتەى سێکسی بڵاودەکەنەوە و بۆ یەکترى دەنێرن تا چەند تاوانبارن؟

خواى گەورە ئەفەرموێ: {إِنَّ الَّذِينَ يُحِبُّونَ أَن تَشِيعَ الْفَاحِشَةُ فِي الَّذِينَ آمَنُوا لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ وَاللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (19) سورة النــور

واتە:ئەوكەسانەى كەئەیانەوێ بەدڕەوشتى بڵاوبێتەوە لەناوئیمانداراندا ئەوە سزایەكى بەئێشیان بۆهەیە لەدونیاو دواڕۆژدا.
ئایا ئەزانى بڵاوكردنەوەى یان گۆرینەوەى وێنەى بێ ئابڕوانەو حەرام خراپەیەكى جاریەیە؟ واتە تاوانە كەى و تاوانى ئەوەش كە بڵاوى دەكاتەوە بۆ تۆ دەبێت هەتاوەكو بۆ لاى خواى گەورە دەگەڕێیتەوە و تەوبە دەكەى؟
ئایا ڕازیت بەوەى دایكت یان خوشكت ئەو وێنانە ببینن ؟ ئەى ئەو موسڵمانانە برات نین؟
بە چ شتێك وەڵامى پەروەردگار دەدەیتەوە كاتێ پرسیارت لێ دەكات دەربارەى بڵاوكردنەوەى ئەو وێنانە لە ڕۆژى دوایى دا ؟
ئایا دەزانیت تاوانى هەموو ئەوانەى سەیرى ئەو وێنانە دەكەن لە ئەستۆى تۆدایە؟
ئایا دەزانیت باڵانسى تاوانەكانت زیاد دەكەن بە زیاتر گۆڕینەوە و بڵاوبونەوەى ئەو وێنانە تەنانەت دواى مردنیشت؟
ئایا دەزانیت: بڵاوبوونەوەى ئەم وێنانە لە ناو خەڵكیدا دواى مردنت دەبێتە هۆى سزادانت لە ناو گۆڕ تا هاتنى قیامەت؟
براى بەڕێزم بیر بكەرەوە..........
خواى گەورە دەفەرموێ: {قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ} (30) سورة النــور
واتە: خواى گەورە بە پێغەمبەر(صلى الله علیە وسلم) دەفەرموێ: (بە موسڵمانان بڵێ چاوپۆشى بكەن لە سەیركردنى حەرام و داوێنیان بپارێزن ئەوە پاكترو چاكترە بۆیان خواى گەورە ئاگادارە بەوەى ئەنجامى دەدەن).
براى بەرێزم بیر بكەرەوە.............
پێغەمبەر (صلى الله علیە وسلم) دەفەرموێ: (اضمنوا لي ستا من أنفسكم أضمن لكم الجنة: اصدقوا إذا حدثتم، وأوفوا إذا وعدتم، وأدوا إذا أتمنتم، واحفظوا فروجكم، وغضوا أبصاركم، وكفوا أيديكم). (حسنه الألباني).
واتە: (ئەگەر گرنتى شەش لە نەفسى خۆتانم بۆ بكەن گرنتى بەهەشتان بۆ دەكەم: ڕاستگۆ بن ئەگەر قسەتان كرد،بە وەفا بن ئەگەر پەیمانێكتات دا، ئەگەر ئەماناتتان لا بوو بیگێڕنەوە، داوێنتان بپارێزن، چاوتان لە سەیركردنى حەرام بپارێزن،.........)
براكەم ئەوەى تۆ پێى هەڵدەستى بە بڵاوكردنەوەى بەرەڵایى و گەندەڵى دەژمێررێت، دڵەكان دەمرێنێت،بێ ئاگاكردنى خەڵكە لە یادى خواى گەورە،بزانە نەزەركردن و سەیركردنى حەرام هۆیەكە بۆ زیناكردن، بەئاگابە نەوەك بكەویتە داوی یەوە، ئەوەى بەهۆى ئەو وێنانەوە بكەوێتە داوى زیناوە گوناهەكەى بەگەردنى تۆیە....بگەڕێنەوە بۆ لاى خواى پەروەدگار تا كات لە دەست نەچوە...
پاشان ئەگەر تۆ شارەزاى لە بەكارهێنانى ئینتەرنێت دا بۆ چى دینى پیرۆزى ئیسلام سەرناخەیت و هەر خراپەیەك هەبێت نەهى لێ بكەیت...؟؟؟؟
داواى هیدایەتت لە خواى گەورە بۆ دەكەین.



سەردان: ٥٣٣ بەش: تاوانه‌كان

مانگەکانی ساڵی کۆچی کامانەن و لەڕووی مانا و کردەوەی چاک تیایاندا بۆمان ڕوون بکەنەوە چۆنێتی هەڵسوكەوت كردن لە گەڵ باوكێكی نوێژنەكەردا