بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ٢٢٣٦ کۆی سەردان: ١٤١١٤٠٠
پرسیار لەوێنەدا
حیکمەتی حەرام کردنی قومار چی یە ؟

خواى گەورە قومارى حەرام کردوە هەر وەک فەرموویەتی : ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالأَنْصَابُ وَالأَزْلامُ رِجْسٌ مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ . إِنَّمَا يُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَنْ يُوقِعَ بَيْنَكُمْ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاءَ فِي الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ وَيَصُدَّكُمْ عَنْ ذِكْرِ اللَّهِ وَعَنْ الصَّلاةِ فَهَلْ أَنْتُمْ مُنْتَهُونَ ) .
واتە : ئـەی ئەو کـەسانەی بـاوەڕتان هێـناوە، بەتەئکید ئارەق و قومار وبت وئەوەش بەختی پێدەگرنەوە لەکاری شـەیتانن ، لێی دوور کەونـەوە بـۆ ئـەوەی سـەرفراز بـن ، بـەدڵنـیـایـیەوە شـەیتان دەیەوێ دوژمنایەتی و ڕق بخـاتە نێوانتانەوە بـەهۆی ئـارەق و قومارەوە و دوور تان بخاتەوە لەیادی خودا و نـوێژ کردن ..، ئـایـا ئـێـوە واز دێــنن و دەسـتی لێ هەڵدەگرن؟؟؟!.

بەڵام بەنیسبەت حیکمەتی حەڕامیەتی قومارەوە ، بێگومان کەسی ژیر چەندین حیکمەتی تێدا بەدی دەکات ، لەوانە :
یەکەم : قومار وا لەمرۆڤ دەکات واز لەکاسبی و خۆ ئەزیەتدان بێنێت وپشت بە بەخت وسوتفە وکۆمەڵێ ئومێدی پڕوپووچ ببەستێت .

دووەم : قومار هۆکارێکە بۆ داڕوخانی ماڵ ، وبەفیڕۆدانی ماڵ لەڕێگەی حەڕامدا ، وهەژارکەوتنی کەسانی دەوڵەمەند ، وەزەلیل بوونی کەسانی بەڕێز .

سێیەم : قومار هۆکارێکە بۆ بڵاو بوونەوەی دوو بەرەکی لەنێوان ئەوانەی یاریەکە دەکەن وماڵی یەکتر بەناحەق دەخۆن ، وهەندێ ماڵیان بەحەڕام دەس دەکەوێت .

چوارەم : قومار هۆکارێکە بۆ دوور کەوتنەوە لە زیکری خودا ونوێژ ودەبێتە هۆکاری توش بوون بەڕەوشتی نەشیاو وخراپترین عادەت .

پێنجەم : قومار هۆکارێکە بۆ بەفیڕۆ دانی توانا وکاتێکی زۆر ، وتەمبەڵی وتەوەزولی ، و واز هێنان لە کار وبەرهەم هێنان .

شەشەم : قومار هۆکارێکە بۆ ڕوو دانی جەریمەت و تاوان ؛ چونکە لایەنی دۆڕاو دەیەوێ ماڵی دەس کەوێت لەهەر ڕێگایەکەوە بێت ، هەر چەند لەڕێگەی دزی وڕێگری کردنەوە بێت ، ویاخود بەڕەشوە وهەموو ڕێگا حەڕامەکانی تر .

حەوتەم : قومار هۆکارێکە بۆ تووش بوون بەدڵەڕاوکێ ، ودەبێتە هۆکاری چەندین نەخۆشی دەروونی ، وڕق وقینە ، وزۆر جار دەبێتە هۆی جەریمە وخۆ کوشتن وشێت بوون .

هەشتەم : قومار هۆکارێکە بۆ خراپترین ڕەوشت ، وەک خواردنەوەی عەڕەق و بەکار هێنانی مادە هۆش بەرەکان ، ئەو مەجلیسەی قوماری تێدا دەکرێت دوکەڵی
جگەره بەرز دەبێتەوە ، ودەنگ نزم دەبێتەوە وپێکەنین ئەو ناوە دادەگرێت ، لەسەر سفرەیەک کۆدەبنەوە کەکەسانی قەلەق ودوو دڵی لەسەرە ، جا ئەوان لەڕواڵەتدا هاوڕێن بەڵام لەحەقیقەتدا دوژمنن ، هەریەکە کار دەکات لەسەر حسابی وحسابی ماڵ ومنداڵی ، وخاوەنی جێگاکە بە جۆرەها ئالەتی مۆسیقا وئافرەتانی سەرگەردان وجۆرەها خواردن وخواردنەوە وجۆرەها جگەرە دەیەوێ زیاتر سەر خۆشیان بکات ...
بەکورتی : بێگومان زۆر لەماڵەکان بەم هۆیەوە هەژارکەوتن ، وچەندین کەس بەم بۆنەیەوە برسی بوون و چەندین کەس بێ جل بوون بەم بۆنەیەوە ، وەچەندین ماڵ وخێزان لەبەر یەک هەڵوەشانەوە ، وچەندین کەس دینەکەی دۆڕاند ، بێگومان قومار ماڵ وێران کەرە ، دەبێتە هۆکاری چەندان دەردە سەری و ناخۆشی ونەگبەتی .

نسأل الله السلامة والعافية .



سەردان: ١٨١ بەش: تاوانه‌كان

ڕوکنەکانی عەقدی زەواج چەندە و مەرجەکانی دروست بوونی عەقدی زەواج چیە؟ وە وەلی ئەمری ئافرەت پێویستە چ مەرجێکى تێدا بێت؟دەمەوێ بزانم شێوازى نوستنى پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم چۆن بووە؟