دەمەوێ بزانم شێوازى نوستنى پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم چۆن بووە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دەمەوێ بزانم شێوازى نوستنى پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم چۆن بووە؟
پرسیار:

ئایا سەری لەسەر سەرین دادەنا یاخود لەسەر ئەرز ؟ وە ئایا کاتێ بنوستایە چ زیکر و دوعایەکى دەکرد؟

پێغەمبەر هەندێ جار لەسەر جێگە دەنوست وهەندێ جار لەسەر پێستەی ئاژەڵ دەنوست و هەندێ جار لەسەر حەسیر دەنوست و هەندێ جار لەسەر ئەرز دەنوست هەندێ جار سەری لەسەر سەرین دادەنا...هتد .

جا (عباد بن تميم) لەمامیەوە گێڕاویەتەیەوە ودەڵێت : (رأيت رسول الله مستلقياً في المسجد واضعاً إحدى رجليه على الأخرى) . رواه البخاري(475) ومسلم (2100) .
واتە : پێغەمبەرم لەمزگەوتدا بینی پاڵ کەوتبوو وپێیەکی نابووە سەر پێیەکەی تریەوە .

وە کاتێ دەنوست لێفەی دەدا بەخۆیدا وخۆی پێ دادەپۆشی ، وبەخێزانەکانی فەرمووە : " ما أتاني جبريل وأنا في لحاف امرأة منكن غير عائشة " . رواه البخاري (3775) .
واتە : جبریل نەهاتووە بۆ لام لەجێگەی ئێوەدا جگە لە عائشە نەبێت.

وەکاتێ بچوایەتە سەر جێگاکەی بۆ نوستن دەیفەرموو :  «بِاسْمِكَ اللَّهُمَّ أَمُوتُ وَأَحْيَا»  رواه البخاري (7394) .
واته‌: (خودایه‌ به‌ناوی تۆ ده‌مرم و ده‌ژیم) .

وە ده‌سته‌كانی كۆ دەکردەوە و پاشان فوی پێ دەکرد و هەر سێ سورەتى (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ، قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ ، قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ) ده‌خوێنت:
پاشان به‌ پێی توانای ده‌ستى ده‌هێنا به‌ لاشه‌یدا، له‌ سه‌ر و ده‌م و چاویه‌وه‌ ده‌ستى پێ ده‌کرد، تا ئه‌ندامه‌كانی تری لاشه‌ی (ئه‌م كاره‌ى سێ جار ئه‌نجام ده‌دا)

وە لەسەر لای ڕاستی دەنوست ودەستی ڕاستی لەژێر ڕومەتی ڕاستیدا دادەنا وپاشان دەیفەرموو : «اللَّهُمَّ قِنِي عَذَابَكَ، يَوْمَ تَبْعَثُ عِبَادَكَ» .
واته‌: (خودایه‌ بم پارێزه‌ له‌ سزاكه‌ت، ئه‌و ڕۆژه‌ی، كه‌ به‌نده‌كانت زیندوو ده‌كه‌یته‌وه‌، كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌) .

وە کاتێ بچوایەتە سەر جێگاکەی دەیفەرموو : «الْحَمْدُ للهِ الَّذِي أَطْعَمَنَا وَسَقَانَا, وَكَفَانَا, وَآوَانَا, فَكَمْ مِمَّنْ لا كَافِيَ لَهُ وَلا مُؤْوِيَ» رواه مسلم .
واته‌: (سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خودایه‌ی، كه‌ تێر خواردن و تێر ئاوی كردووین و بێ پێویستی كردووین له‌ درووست كراوه‌كانی و ڕه‌حمی پێكردووین، له‌ هه‌مان كاتیشدا كه‌سانێك هه‌ن، نه‌ شوێنیان هه‌یه‌ تێیدا بژین و نه‌ كه‌سیش ده‌یان گرێته‌ خۆ) .

وەهەروەها ئیمامی موسلیم باسی لەوەش کردووە کەکاتێ بچوایەتە سەر جێگاکەی دەیفەرموو : «اللَّهُمَّ رَبَّ السَّمَاوَاتِ السَّبْعِ وَرَبَّ الأَرْضِ, وَرَبَّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ, رَبَّنَا وَرَبَّ كُلَّ شَيْءٍ, فَالِقَ الْحَبِّ وَالنَّوَى, وَمُنْزِلَ التَّوْرَاةِ وَالإِنْجِيلِ, وَالْفُرْقَانِ, أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ كُلِّ شَيْءٍ أَنْتَ آخِذٌ بِنَاصِيَتِهِ، اللَّهُمَّ أَنْتَ الأَوَّلُ فَلَيْسَ قَبْلَكَ شَيْءٌ, وَأَنْتَ الآخِرُ فَلَيْسَ بَعْدَكَ شَيْءٌ, وَأَنْتَ الظَّاهِرُ فَلَيْسَ فَوْقَكَ شَيْءٌ, وَأَنْتَ الْبَاطِنُ فَلَيْسَ دُونَكَ شَيْءٌ, اقْضِ عَنَّا الدَّيْنَ وَأَغْنِنَا مِنَ الْفَقْرِ» رواه مسلم (2713) .
واته : (خودایه‌ په‌روه‌ردگاری حه‌وت ئاسمانه‌كان و زه‌وی، په‌روه‌ردگاری عه‌رشی گه‌وره‌، په‌روه‌ردگارمان و په‌روه‌ردگاری هه‌موو شتێك، ته‌قێنه‌ری دانه‌وێڵه‌ و ناوك و دابه‌زێنه‌ری ته‌ورات و ئینجیل و فورقان (قورئان)، په‌نات پێده‌گرم له‌ شه‌ڕ و زیانی هه‌موو ئه‌و دروست كراوانه‌ی خۆت، خودایه‌ تۆ هیچ شتێكت له‌ پێشه‌وه‌ نه‌ بووه‌ و ده‌مێنیت له‌ دوای له‌ناوچوونی هه‌موو درووست كراوه‌كان و به‌ هێز و به‌توانایت و هیچ شتێكیش له‌ سه‌روو تۆوه‌ نییه‌ و هه‌موو درووست كراوه‌كانت پێویستیان به‌ تۆیه‌ و كه‌سیش نییه‌، كه‌ هاو شێوه‌ی تۆ بێت، سا خودایه‌ قه‌رزداریمان له‌سه‌ر لابه‌ره‌ و ده‌وڵه‌مه‌ندیشمان بكه‌ له‌ هه‌ژاری) .

وە كاتێ شەو خەبەری بوایەتەوە دەیفەرموو : «الحَمْدُ للهِ الّذِي أَحْيَانَا بَعْدَ مَا أَمَاتَنَا وإلَيْهِ النُّشُورُ» رواه البخاري (6312) .
پاشان سیواکی دەکرد وهەندێ جار دە ئایەتی کۆتایی سوڕەتی آل عمران دەخوێند ، لەئایەتی : { إن في خلق السماوات والأرض .. } دەستی پێ دەکرد تاکۆتایی (آل عمران 190 - 200)

وە لەسەرەتای شەودا دەنوست وپێش کۆتایی شەو هەڵدەستا ، وهەندێ جار درەنگ دەنوست لەبەر مەسڵەحەتی موسوڵمانان وکار وباریان ، وچاوەکانی دەخەوتن بەڵام دڵی بەخەبەر بوو ، وکاتێ دەنوست کەس خەبەری نەدەکردەوە تاوەکو خۆی خەبەری دەبووەوە .

وە کاتێ لەشەودا لەسەفەردا بوایە وبیویستایە پشوو بدات لەسەر لای ڕاستی پاڵ دەکەوت ، و کاتێ لەبەرە بەیاندا لەسەفەردا بوایە وبیویستایە پشوو بدات هەردوو قۆڵی دادەنا وسەری دەخستە سەر دەستەکانی . ، ئیمامی الترمذي ئاوهای گوتووە .

وەبێگومان نوستنی پێغەمبەر باشترین وسوود بەخشترین نوستن بوو کەدکتۆرەکان باسیان لێوە کردووە کەئەویش سێ یەکی شەو و ڕۆژە کە دەکاتە ۸هەشت کاتژمێر

تێبینى : جگە لەم زیکرانە پێغەمبەرى خوا ڕێنمونى کردووین کە پێش نوستن کۆمەڵە زیکرێک بخوێنین جا بۆ زانینى هەموو ئەو زیکرانەى کە سوننەتن پێش خەوتن بیخوێنى دەتوانى هەر لە ماڵپەڕى وەڵامەکان لە بەشى (دوعاى پاڕانەوە) لە لقى ( زیکرەکانى موسڵمان) زیکرەکانى پێش نوستن بە وردی بخوێنیتەوە .

سەردان: ٣,٤٧١ بەش: پێغەمبەری خودا