ئایا ڕاستە کە هۆکارى پێکەنینى منداڵى ساوا ئەوەیە کەوا مەلائیکە دەبینێت و یارى لەگەڵدا دەکات؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ڕاستە کە هۆکارى پێکەنینى منداڵى ساوا ئەوەیە کەوا مەلائیکە دەبینێت و یارى لەگەڵدا دەکات؟

بەناوى خواى گەورە و میهرەبان
سەرەتا خۆمان بە خۆشحاڵ دەزانین کە بەڕێزتان سیقە و متمانەتان کرد بە ماڵپەڕى وەڵامەکان و پەیوەندیتان کرد بۆ پرسیار کردن
بەیارمەتى خواى گەورە وەڵامەکانمان لە ژێر ڕۆشنایی قورئانى پیرۆز و فەرموودە صەحیحەکانى پێغەمبەرى خوا دەبێت
سەبارەت بە وەڵامى پرسیارەکەى بەڕێزتان دەڵێین :
سەرەتا دەبێت ئەوە بزانین کە دروست نیە بۆ ئێمەى موسڵمان بڕوامان بە شتێک هەبێت کە لە شەرعدا نەهاتبێ و باس نەکرابێت و بەڵگەى لەسەر نەهاتبێ .
پاشان  دروستیش نیە هیچ شتێک بدەینە پاڵ مەلائیکەتەکان یان قسەى تیا بکەین ئیللا بە بەڵگەى قورئان و سوننەت نەبێت .
سەبارەت بەم پرسیارەش هیچ بەڵگەیەکى صەحیحمان نیە سەبارەت بەوەى کە پێکەنینى منداڵى ساوا هۆکارەکەى ئەوەیە کە مەلائیکە دەبینێت و یارى لەگەڵ دەکات .
بۆیە دروست نیە ئەم شتە بدرێتە پاڵ مەلائیکە ، و ئەوەى کەوا باس دەکرێ هەمووى قسەى نێو خەڵکى نەزان و جاهیلە بە شەرعى خوا ، و هیچ بەڵگەیەکى شەرعى صەحیحیان نیە بۆ ئەو قسەیە کە دەیکەن و بڵاوى دەکەنەوە ، و ناشتبێت موسڵمان بڕوا بەو شتە خورافیاتە بکات

والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته
ستافى وەڵامەکان

سەردان: ٢,٧٣٨ بەش: باوەڕبون بە فریشتەکان