حوکمی بڵاوکردنەوەی هەواڵ و پڕوپاگەندە لە دانیشتنەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پێش دڵنیابوون لێی چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی بڵاوکردنەوەی هەواڵ و پڕوپاگەندە لە دانیشتنەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پێش دڵنیابوون لێی چیە؟

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
سوپاس وستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، ودرود وسەلام لە سەر پێغەممەر وکەسوکار وهاوەڵانی هەموویان .
بەڕاستی موسڵمان دەبێت زمانی خۆی بپارێزێ لە قسەیەک کە سوودی نەبێت یان زیانی هەبێت بۆ خۆی یان بۆ کەسانی تر، لەوانەیش پڕوپاگەندەکانە، جا ئەگەر پڕوپاگەندەکان خراپ بوون یان پەیوەست بوون بە تاکەوە یان کۆمەڵگەوە ئەوا پێویستە لە سەر موسڵمان دڵنیا بێتەوە و باسیان نەکات تەنها لە کاتی پێویستی دا نەبێت. خوای گەورە دەفەرموێ: ((يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِن جَاءَكُمْ فَاسِقٌ بِنَبَإٍ فَتَبَيَّنُوا أَن تُصِيبُوا قَوْمًا بِجَهَالَةٍ فَتُصْبِحُوا عَلَىٰ مَا فَعَلْتُمْ نَادِمِينَ))
پێویستە لەسەر موسڵمان کاتێک کە شتێکی خراپی دەربارەی برایەکی موسڵمانی پێدەگات بیشارێتەوە وبڵاوینەکاتەوە تەنانەت ئەگەر راستیش بێت وتەنانەت ئەگەر زەرەری بۆ برا موسڵمانەکەی هەبێ، ئەوا دەبێت براکەی داپۆشێت وئامۆژگاری بکات لەنێوان خۆیاندا وهەواڵی خراپی لە سەر بڵاونەکاتەوە تەنانەت ئەگەر ڕاستیش بێت، چونکە ئەگەر راستیش بێت ئەوا دەبێتە غەیبەت، خوای گەورە دفەرموێ:
(ولا یغتب بعضكم بعضاً أیحبُّ أحدكم أن یأكل لحم أخیه ميتاً فكرهتموه واتقوا الله إن الله توّاب رحیم)
پێغممەر () راڤەی واتای ووشەی (غیبە) دەکات بە باسکردنی براکەت بە شتێک پێی ناخۆش بێت، جا هاوەڵێک بە پێغەممەر () ووت: جا ئەگەر ئەوەی کە دەیڵێم لە براکەمدا هەبوو؟ لە وەڵامدا () فەرمووی: ئەگەر ئەوەی دەیڵێی لە براکەتدا هەبوو ئەوا غەیبەتت کردوە، ئەگەر لە ئەویشدا نەبوو ئەوا بوهتانت بۆ کردوە واتا بەدرۆ بوهتانت بۆ کردوە، تۆیش لە هەموو دۆخەکاندا تاوان باری، جا ئەوی دەیڵێی لە براکەتدا هەبوو یان نەبوو، چونکە تۆ لە غەیبەت یان بوهتان دەرناچیت وهەردووکەشیان تاوانن، ئەمە سەبارەت بە مافی تاکەکان.
سەبارەت بە مافی کۆمەڵگەش، بریتیه له مافی ئاسایش وئەوەی دەبێتە هۆی تێکدانی ئاسایشی کومەڵگە، ئەوا پێویستە لە سەر موسڵمان ڕوداوەکان وپروپاگەندەکان بشارێتەوە وخەڵکی پێ نەترسێنێت وبرەویان پێ نەدات، چونکە ئەوە رێگەی ئەو دووڕووانەیە کە پڕوپاگەندەکان بڵاودەکەنەوە بۆ ئەوەی موسڵمانان بتۆقێنن وبیانترسێنن
خوای گەورە دەفەرموێ: (لَوْ خَرَجُوا فِيكُم مَّا زَادُوكُمْ إِلَّا خَبَالًا وَلَأَوْضَعُوا خِلَالَكُمْ يَبْغُونَكُمُ الْفِتْنَةَ وَفِيكُمْ سَمَّاعُونَ لَهُمْ ۗ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِالظَّالِمِينَ)
هەروەها دەفەرموێ: (إِنَّ الَّذِينَ يُحِبُّونَ أَن تَشِيعَ الْفَاحِشَةُ فِي الَّذِينَ آمَنُوا لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ ) ئەمەیش هەڕەشەیەکی توندە، بەراستی موسڵمان نابێت برەودەر بێت بە پڕوپاگەندەو هەواڵی خراپ کە دەبێتە هۆی تۆقاندنی موسڵمانان، جا ئەگەر هەواڵەکە یان ڕوداوەکە ترسناک بوو لەسەر موسڵمانان وپێویستی بە چارەسەر هەبوو، ئەوا چارەسەرکردنی بە بڵاوکردنەوەی لە نێو خەڵکیدا کە چارەسەریان پێ نیە نابێت، بەڵکو دەبێت بۆ چارەسەرکردن بگەڕێینەوە بۆ لای کاربەدەستان بۆ ئەوەی چارەسەری بکەن وترسناکیەکەی بڕەوێننەوە .
خوای گەورە دەفەرمووێ: (وَإِذَا جَاءَهُمْ أَمْرٌ مِّنَ الْأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُوا بِهِ ۖ وَلَوْ رَدُّوهُ إِلَى الرَّسُولِ وَإِلَىٰ أُولِي الْأَمْرِ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنبِطُونَهُ مِنْهُمْ ۗ وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ لَاتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلَّا قَلِيلًا )
بە هەر حاڵ موسڵمان دەبێت زمانی خۆی بپارێزێ وپڕوپاگەندەکان وباسە ئابڕوبەرەکان بڵاونەکاتەوە، بەڵکو دەست بە بێدەنگی وداپۆشینەوە بگرێت، ونزاو پاڕانەوە بەکاربێهنێت بۆ چاکبوونی ئیسلام وموسڵمانان وکاروباریان، بە ڕاستی دەبێت موسڵمان وا بێت.

وەڵامى شێخ صالح الفوزان حفظه الله

سەردان: ٤,٥٤٨ بەش: هەمەجۆر